مه‌نسوور جیهانی ـ سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” لەسەر بانگهێشتی ڕه‌سمی “جۆ بایدێن” Joe Biden سەرۆک کۆماری ئەمەریکا و “جیل بایدێن” Jill Biden هاوسه‌ری سەرۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی کورد، لە کۆشکی سپی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کورده‌وارییدا ده‌کات.
سینەماکاری بەئەزموونی کورد “بەهمەن قوبادی” له ڕێگای نامه‌یه‌کی فه‌رمییه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کورده‌واری بانگهێشتی ڕه‌سمی کۆشکی سپی کراوه تاکوو ڕۆژی سێشهمه ٢١ی مارچی ٢٠٢٣ له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا به‌شداریی بکات.
بڕیار وایه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، چه‌ندین به‌رپرسی باڵای وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، “بەهمەن قوبادی” وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی کورد، هونه‌رمه‌ندانی به‌رچاوی ئێران و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندی ناوداری وڵاتانی په‌یوه‌ست به نه‌ورۆز، تیایدا به‌شداریی بکه‌ن.
Discussion about this post