خۆم ئەسپێکی بێ باڵم چۆن ئەتوانم رێگاکان قەدبڕ بکەم !
من خۆم باڵدارێکی بێ زمانم چۆن ئەتوانم شاسوارەکان بانگهێشتی سفرە ڕانەخراوەکەی قەدەر بکەم !
ئەستێرەت بینیوە چۆن دەدرەوشێتەوە؟
مانگت بینیوە چۆن هەستی دڵدارەکان ئەتوێنێتەوە؟
منیش هەورازێکی زۆر سەختم و
هەرگیز ناگەم بە رەشەبا….
لە پایزا گەڵاکانم رەنگیان ون بوو
زۆر بەدوایدا وێڵبوم
نەمدۆزیەوە !
چاوەکانم بون بە شوشە
چاوەکانم رەنگی وەرزێکی نەهاتویان ئەدا
چوم بۆ لای دکتۆر
بۆ ئەوەی چاویلکەیەکی
نەعلەتی بۆ
بونم و نەبونی خۆی
دروسستبکات
چاوەکانم خاڵخاڵۆکەش ئەخاڵێنێ
تۆبڵێ ئەویش
وەرزەکانی سپیبوبێ
لە پایزدا گەڵاکانم نەیا ئەویس رەنگیان ونکەن