بەغەمزەی چاو سەیرم مەکە
ئەو دەلێ لەتۆ زیاتر پەرستگارم کێیە
من د ەلێم لەعلی شەوانم مەکە
ئەو دەلی رەوانەی مانگی روخسارتم بکە
برۆ ناشرین من ئاشقی تۆ نیم
ئەو ئەلێ من پەپولەموو بەدەوری پەروانەی بالاتەوەم
دەوازبینە توشی گوناحم مەکە
ئە و دەلێ پەری ئاسا فێرە گریانم مەکە
لەبەر خاتری دلی ناسۆرم گرفتارم مەکە
سەد کەرەت بە بوغزەوە تیرە باران دەکەم
ئەو دەلێ توخوا مەکە ،توخوا مەکە
ئاشقی نیگارتم بە ماچێ تاوانبارم مەکە
حەقتە تۆ چونکە نیگام وا نیشان دەدا
ئەو دەلێ بەس بە تەلعەتی رووت
سەراپا گیانم پر ئاهوحەسرەت ئەکات
ئەگەر شیت نەبوی خۆت شێت مەکە!
ئەو دەلێ من وەک بولبولم
هەست بە شێتی ناکەم
لەبەر خاتری دەرونم
تۆ کە ئاشق نەبوی
مەنعی ئەشقی چاوانتم مەکە
دەردی بێ یاری خۆشترە
توشی گرفتی دلداریم مەکە
ئەو دەلێ ئەگەر دلێ دلدار بێ
بە غەمزەی زولفی ! ئاشق را ئەکێشێ
تۆ کە مانای ئاوێنە نازانی
هەر گیز باسی عیلەتی ئەو دەردەمەکە
ئەو دەلێ ئاشقی نازێکی تۆم
بەس با بەغەمزەی چاوت بێ
باشە گەر ئاشقمی بەدەردی شەمم مەکە
ئەو دەلێ نەوەلیم ونەفەرهاد دل لە ناکامیمدا
دیتە جۆش تۆ کەلەدەردم نازانیی
سەد کەرەت سوتاوی یاربم
کەس بۆیی نیە مەنعی ئەو دلەم بکا
سارا رەشید ئەفەندی
٦/٥/٢٠١١