لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی رۆژی زانکۆی راپەریندا, بەشی مۆزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە ئاھەنگێکی گۆرانی و مۆزیک ئەنجام دەدات.
ئەمەو کاتژمێر ١٠ پێش نیوەرۆی رۆژی ٤-٤-٢٠١٢ لە ھۆڵی زانکۆی راپەرین, بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و رێژەیەکی زۆری میوان و خوێندکارانی زانکۆ, بەش مۆزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە بە بەشداری ٧ ژەنیار, ھەڵسا بە سازکردنی ئاھەنگێکی گۆرانی مۆزیک کە تێیدا لە لایەن گۆرانبێژان ( کەریم محمود, جوتیار, ھەرێم خدر) چەند بەرھەمێکیان پێشکەش کرد کە جێگای رەزامەندی ئامادەبوان بوو.
بەشی مۆزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە یەکێکە لەو بەشە چالاکانەی کە بەردەوام لە بۆنەو یادەکانی ناوچەکەدا چالاکی ھەمەجۆر ئەنجام دەدات.