تابلۆ حه‌سه‌ن : ده‌قی دیمانه‌ی ( میدیا) له‌گه‌ل تابلۆ حه‌سه‌ن.. تابلۆ حه‌سه‌ن نووسه‌رو چالاکی بواری مافی مرۆڤ، دانیشتوی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و ماسته‌ری له سایکۆلۆژی هه‌یه، له هه ڤپهپڤینێکیدا له‌گه‌ڵ میدیا تیشکده‌خاته سه‌ر پێکه و ئاستی پێشه‌وه‌چونی ئافره‌تی کورد و ریوایه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاوه‌کو ئێستا ره‌وشی ئافره‌تان له کوردستاندا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه،هاوکات به‌شداری ئافره‌تان له ده‌زگا ده‌ستورییه‌کانی کوردستان به” به‌شدارییه‌کی ئیفلیج” ده‌زانێت
میدیا: رەوشى ئافرەتان لە کوردستان و پێشەوەچوونیان لە دەستەبەرکردنى مافەکانیان چۆن دەبینى؟
تابلۆ: بیگومان له‌م سالانه‌ی دوایدا یان بڵێین دوابه‌دوای ڕاپه‌رین تاوه‌کو ئیستا ره‌وشیی ئافره‌تان له کوردستان تا راده‌یه‌ک به‌ره‌و پیشه‌وه چووه به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی رێژه‌ی ئه‌و پێشکه‌وتنه چه‌نده‌و چۆنه‌و ریگره‌کان چین و چی نیبن ئه‌مه‌یان باسیکی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گریت.
میدیا: بەشدارى ئافرەتان لە دەزگا دەستوورییەکانى وەک پەرلەمان و حکومەتى کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟
تابلۆ: من ئه‌و به‌شداریه‌ی که هه‌یه تا ئیستاش به به‌شداریه‌کی ئیفلیج ده‌زانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ده‌گه‌نه په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌ریم له که‌نالی پارتهکانوه دین، له‌وه‌ش سهرنجراکیشتر ئه‌وه‌یه که له ناو خودی پارته‌کاندا خزم خزمینه و هه‌ندێک قیاساتی تر به‌کار دێت وا ده‌کات که یه‌که‌م توانه‌مای ئه‌و ئافره‌تانه پێویست نه‌بن دووه‌م. وه‌کو ئامێریک به‌کار دێن بۆ هه‌ڵگرتنی بیروبۆچونی پیاوانی حیزب سێیه‌م جۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵپه‌ی گه‌یشتن بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌که‌ن جۆرێکن له‌و که‌سانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک ده‌که‌ن به قوربانی ده‌یان کێشه‌ی هه‌ڵواسراو که پێویستیان به ته‌شریع و بریاری جێبه جێکردن هه‌یه سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ی که باسم کردن هه‌ستده‌که‌م خولیایه‌ک له ناو کۆمه‌ڵگادا هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی که تاوه‌کو ئێستا به‌ڕێوه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه له کوردستاندا پێویستمان به‌هێزێکی گه‌وره هه‌یه که ده‌بێت ئافره‌ت رۆڵی سه‌ره‌کی تێدا ببینێت.
میدیا: تا چەند توندوتیژى ناو خێزان لەسەر توندوتیژى لە کۆمەڵگە کاردانەوەى هەبووە؟
تابلۆ: واده‌زانم ئه‌و دوو بابه‌ته یان وه‌کو بڵێن توند‌و تیژی کۆمه‌ڵگاو خێزان دوو مه‌سه‌له‌ی هاوته‌ریبن کاتیک به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌رۆن یان به‌ره‌و پاشه‌وه ده‌کشێنه‌وه که‌وابوو یه‌ک ته‌واوکه‌ری یه‌کن بۆیه ده‌بێت تاکه‌کان لهناوخێزانهوه ده‌ستبه‌کار بن له‌هه‌مان کاتیش‌دا دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تیش هاوته‌ریب بکه‌وێته بڵاوکردنه‌وه‌ی وشیاری گشتی و جێبه‌جێکردنی هه‌مو ئه‌و بڕیار‌و قانونانه‌ی له بواری قه‌ڵاچۆکردنی توند‌و تیژی ده‌رچووه و ئه‌شبێت بۆ هه‌مو ئه‌م کارانه لێژنه‌ی هاوبه‌ش دروستبکرێت له و وه‌زاره‌تانه‌ی که خاوه‌نی په‌یوه‌ندین به‌م کاره‌وه هه‌روه‌کو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان وه‌زاره‌تی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد.
میدیا: ئەو یاسایانەى لەپەرلەمانى حکومەتى کوردستان لە بوارى مافى ئافرەتان دەرچوون، تاچەند کاریگەرییان لە کەمکردنەوەى توندوتیژى بەرامبەر بە ئافرەتان هەیە؟
تابلۆ: ده‌رکردنی یاسا زۆر ئاسانه گرنگ جێبه‌جێکردنیه‌تی تۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌ستوری عێراق بکه‌یت بۆ نمونه ده‌بینی جیاوازیه‌کی ئه‌وه‌تۆی نیه له گه‌ل ده‌ستوری وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان به‌ڵام کاتیک که ده‌چیته هه‌رشوێنیکی عێراق جگه له ( کوردستان ) له وێرانه زیاتر هیچ نا‌بینیت ته‌نانه‌ت تروسکایه‌کی ئه‌وتۆش له ئاسۆدا به‌دی ناکرێت که‌وابو هه‌ڵه له یاسا‌و ده‌ستوردا نیه به‌ڵکو نه‌گبه‌تیه‌که له جێبه‌جێکردنیه‌تی .
میدیا: لەرووى سایکۆلۆژى پیاو سالارى چ دەبەخشێتە رەگەزى نێرینە؟
تابلۆ: له ڕوی سایکۆلۆژیه‌وه پیاوسالاری مه‌مله‌که‌ت و ههیبهتیکی به‌تاڵ ده‌به‌خشێته پیاو ئه‌و جۆره پیاوانه ئه‌گه‌ر وشیاری ته‌واویان هه‌بێت هه‌ڵبه‌ته ئه‌و که‌له‌پچه‌یه له‌ده‌ستی خۆیان ده‌که‌نه‌وه چونکه دیارده‌ی پیاوسالاری ته‌نها کۆتیک نیه بۆ ئافره‌ت به‌لکو فایرۆسیکه کۆمه‌ڵگا به پیاوو ژنه‌وه ئیفلیج ده‌کا.
میدیا: توندوتیژى دژ بە مێینە لەرووى سایکۆلۆژى چى بەسەر ئافرەتان دەهێنێ؟
تابلۆ: وه‌ڵامی پرسیاری پیشو بۆ ئه‌م پرسیاره‌ش ده‌شێت.
میدیا: جیاوازى ئافرەتانى کوردستان لەگەڵ ئەوروپا لەچییەوە دەبینى لەرووى ئازادى؟
تابلۆ: مه‌سه‌له‌که ته‌نها کاته، شارستانیه‌تی له ئه‌وروپادا به‌دو سه‌د تا سێسه‌د ساڵێک له پێش ئێمه‌وه‌یه بیگومان ئه‌م ماوه دورودرێژهش حوکمی خۆی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و جیاوازیانه‌ی له نێوانی ئیمه و ئه‌واندا هه‌یه نه‌ک ته‌نها له بواری ئازادی ژنانه‌وه به‌ڵکو هه‌مو بواره‌کانی دیکه‌ش یان به‌واتایه‌کی تر ده‌بی ئیمه ته‌سه‌وری ئازادی ژنان بکه‌ین له ئه‌وروپادا پیش سێسه‌د ساڵ ده‌بینین باری ئازادی ژنان له‌م وڵاتانه‌دا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوه له‌گه‌ڵ باری ئازادی ئیستای ئافره‌تی کوردا، ئه‌مه بێئه‌وه‌ی ئیمه بێین بچینه ناوورورد و درشتی جوگرافیای ناوچه‌که‌مان له‌گه‌ل لێکدانه‌وه‌ی ره‌وشتی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌خاکی ئیمه‌یان داگیر کردوه بۆ نمونه سۆپای ئیسلام که دیته ولاتی ئێمه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی ئاینی ئیسلام له نیوماندا بلاو ناکاته‌وه به‌ڵکو ره‌وشت و عورف و عاده‌ت و باوه‌ڕی هۆزه عه‌ره‌بیه دواکه‌وتوه‌کانیش بڵاو ده‌کاته‌وه ئاوێته‌ی ده‌کات به پیی زۆری کاتی داگیرکردنیان له‌گه‌ل عورف و عاداتی خۆمان ئێدی ته‌نها مرۆڤێکی لیکۆڵینهوهر ده‌توانیت عاده‌ته ئه‌سلیه کوردیه‌کان له وانه‌ی دی که جیا بکاته‌وه، زۆربه‌ی هه‌ڵه‌کانیش که له وتاره کرشوکاڵهکاندا به‌رچاوده‌که‌وێ له چوارچێوه‌ی ئه‌م نا هوشیاریه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری.
میدیا: ئافرەت بۆ پەنا دەباتە بەر خۆسوتاندن و خۆکوشتن؟
تابلۆ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نایه‌کی دیکه‌ی نیه له‌وه زیاتر، ئه‌و ئافره‌ته ( تاوان باره ! ) به‌وه‌ی دڵداری کردوه له‌گه‌ل که‌سێکدا ئێ ئه‌مه‌ش تاوانیکه سزاکه‌ی کوشتنه !! ده‌بیت ئه‌و ژنه چۆن له‌و سزایه قوڕتار بێت ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا بیت په‌نا ده‌بات به شوێنی تایبه‌تی خۆی که هیچ پیاو سالاریکی ملقیت پیی نه‌گات، به‌ڵام له کوردستاندا به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره شوێنانه نیه ئه‌گه‌ر بچیت بۆ بنکه‌یه‌کی پۆلیس شکات بکات هه‌ر خودی باشچاوشهکه ده‌هۆلی ئه‌و ئافره‌ته ده‌کوتی و خیراتر له که‌ناڵیکی ته‌له‌فیزیونی هه‌واله‌که‌ی بڵاو ده‌کاته‌وه لیره‌دا کابرای پیاوسالار چه‌قۆکه‌ی چاکتر له جاران تیژ ده‌کاته‌وه بۆ بڕینی ملی ئافره‌تی بیگوناه، هه‌ر له‌م بواره‌دا خوا هه‌ڵناگری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆر لای گرنگ بوو بایه‌خیکی به‌رچاو بدات به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دیارده‌یه به‌ڵام داخه‌که‌م که‌سانی نه‌فسنزم ئه‌م بایه‌خه‌یان قۆسته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بۆ نمونه هه‌ندیک که‌س هاتن بنکه‌یه‌کی پاراستنی ئافره‌ت له شارێلدا دامه‌زراند له‌دوای ماوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وت که ئه‌و بنکه‌یه بازرگانی به له‌شی ئافره‌تانی په‌نابه‌ر ده‌که‌ن ئێدی ئه‌و بنکه‌یه‌ش هه‌ڵگیراو ئیدی نازانم داد‌و بیدادی کوردستان هیچ لیکۆلینهوهیهکیان له‌گه‌ل ئه‌و نه‌فسنزمانه کرد یا نا. ژنیک هه‌یه تۆش ده‌یناسیت ئه‌م بایه‌خه‌ی حکومه‌تی هه‌ریمی به‌ر گوی که‌وتبوو یه‌کسه‌ر هه‌ڵیکوتایه سه‌ر حکومه‌ت و چه‌رده‌یه‌کی باش له دۆلار وه‌رگرت له ژیر ناو نیشانی ئه‌وه‌ی که گوایه جه‌نابی مامؤستای زانکۆیه ده‌توانیت پرۆگرامسازی بکات له بواری قه‌ڵاچۆکردنی توند‌و تیژی ئه‌نجامیش هیچ.
میدیا: خەتەنەکردنى کچ توندوتیژییە یان تاوانە دەرهەق بەرەگەزى مێینە؟
تابلۆ: هه‌ردوکیانه.
میدیا: لەوڵاتى ئێمە شەرەفى ئافرەت لە کۆئەندامى زاوزێ دەبینرێت، رات چییە لە ئەوروپا چۆنە؟
تابلۆ: له‌راستیدا شه‌ره‌ف له ده‌یان واتادا خۆی ده‌بینیته‌وه بۆ نمونه راستگۆی دژ به درۆ کردن ده‌ستپاکی دژ به دزی ریزگرتن دژ به بێرێزی وڵاتپارێزی دژ به خیانه‌ت راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دژ به به‌رژه‌وه‌ند ته‌سکی نهینی پاراستن دژ به فیتنه‌یی ئه‌مانه‌و ده‌یان مانای تر له کن من عینوانی شه‌ره‌فن هه‌ڵبه‌ته له‌شفرۆشیش ئه‌گه‌ر پیاو بیکات یاخود ژن مانشێتی گه‌وره‌ی بێشه‌ره‌فیه له ئه‌وروپاو ولاتی ئیمه‌شدا، هه‌ندیک که‌س واده‌زانن لیره‌دا ژن کلیلی ئه‌ندامانی زاو و زێی خۆی کردۆته‌وه بۆ هه‌ر که‌سیک ئاره‌زوی لێبێت بیگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان وایه له نوکی سه‌ریانه‌وه تا بنی پێان غه‌رقی هه‌ڵه‌ن لیره‌دا ئافره‌ت به‌وه‌فایه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی وه‌فاداره به‌رامبه‌ری جا به شیوه‌ی ژن‌و میردی بیت یان هاورێیه‌تی به‌لام له ولاتی خۆماندا دیارده‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئافره‌تیک ئه‌گه‌ر بێت و جارێک هه‌ڵه‌یه‌ک بکات به هه‌ر هۆکاریک بێت ئیدی له چاوی کۆمه‌لگا ده‌که‌وێت، به‌چاوێکی سووکه‌وه سه‌یر ده‌کریت هه‌ر ئه‌مه‌یه وا ده‌کا له‌و ئافره‌ته که له پالڵ له‌شفرۆشیه‌وه دزی بکات درۆزنی بکات فیتنه‌ی بکات هتد. که‌وابوو خودی کۆمه‌لگا لیره‌دا بوو بهگارگهیهکی دروستکردنی بیشه‌ره‌فی.
میدیا: پەردەى کچێنى لاى خۆمان پیرۆزترین ئەندامى بەشى کچە بەنەمانى ژیانى ئەو کچە دەکەوێتە مەترسى و دەبێتە مردووى زیندوو، ئەم کەلتوورە لەچى سەرچاوەى گرتووە؟
تابلۆ: له عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه بۆمان هاتوه.
میدیا: یاسا و وشیارى کۆمەڵایەتى کامیان زیاتر دەتوانێت پارێزەرى مافى ئافرەتان بێت؟
تابلۆ: به بۆچوونی من وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت هه‌بێت دوای ئه‌وه باس له یاسا بکرێت ، چوونکه هه‌ر وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد دانانی یاسا ئاسانترین کاره . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاسا نه‌ناسیش بیت تۆ ده‌توانیت سوت له سه‌دان ده‌ستوور و هه‌زاران یاسا وه‌رگریت که له وڵاتانی دونیادا تاقیکراونه‌ته‌وه، کامه‌یان سه‌رکه‌وتووه هه‌ڵیبژێریت و له په‌رله‌ماندا ده‌نگدانی بۆ ساز بکه‌یت به‌ڵام وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی کارێکی زۆر زه‌حمه‌ته ، پێویستی به هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره ده‌کات و به دوو قۆناخ یه‌که‌میان هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سه‌دان مه‌وروسی سه‌پێندراو و دووه‌میان کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌مو هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه دواکه‌وتووه‌کانی خودی کۆمه‌ڵگا که ئه‌وانیش به‌رده‌وام له هه‌وڵی بێوچانن بۆ سه‌پاندنی شه‌رعی دارستان و ده‌یانه‌وێ هه‌میشه کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ره‌و دواوه بکشێته‌وه و بێگومان ژماره‌ی ئه‌مانه که‌م نیه و له ده‌ره‌وه‌ی سنووری کوردستانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن و ده‌خوازن سووتی مه‌عنه‌وی له ئاینه ئاسمانیه‌کانیش وه‌رگرن بۆیه مه‌سه‌له‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی کارێکی وا ئاسان نیه که هه‌ندێ ساێلکه نووسه‌ر بیری لێده‌که‌نه‌وه . داخ له‌وه‌دایه تاوه‌کو ئێشتاش هه‌نگاوی جدی نه‌نراوه له م مه‌یدانه‌دا .
میدیا: باسى ژن سالارى دەکرێ، چ خوێندنەوەیەکت بۆ ئەو چەمکە هەیە؟
تابلۆ :ژنسالاریش هه‌یه ، من باوه‌رم به مرۆڤه ، پیاو ژنی گرنگ نیه ، مرۆڤی داهێنه‌ر له هه‌مو بواره‌کاندا.
میدیا: ئەو میکانیزمانە چین کە ئافرەت لە چوارچێوەی ماڵەوە دەردەهێنی و دەیکاتە کەسێکی ئەکتیڤ لە کۆمەڵگەدا؟
تابلۆ : یه‌که‌م وشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دووه‌م قوتابخانه‌ی تێکه‌ڵاو له باخچه‌ی منداڵانه‌وه تا ده‌رچوون و دواتریش له دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌کان ، سێیه‌م رێگه‌گرتن له کۆتکردنی مافی ژن له دامه‌زراندندا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئافره‌ت که خزمی پله یه‌کی به‌رپرسه پیاوه‌کانن ، ئه‌مه‌یان ده‌رگا داده‌خات له پێش پێشخستنی رۆڵی ئافره‌ت له ئیداره‌ی وڵات و ڕه‌شبینی ده‌به‌خشێت به هه‌مو ئافره‌تانی کورد له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ژن هه‌ر خۆیانن و هه‌ر خۆیان دووباره ده‌بنه‌وه سه‌رکه‌وتووبن له بواره‌که‌یان یان نا، گه‌ر بتانه‌وێت ناوی هه‌موو ئه‌و ئافرهتانهت پێده‌ده‌م که بێئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن له په‌تای پیاوسالاری خه‌راپترن بۆ کۆمه‌ڵگا، ئه‌مان به کوردی په‌تی ده‌ڵێن با ئافره‌تی کورد له چوارچێوه‌ی چێشتخانه‌ی ماڵه‌کانیان ده‌رنه‌چن ئێمه نوێنه‌ری ئه‌وانین له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت و شوێنه گرنگه‌کان ، جار به‌جار زانکۆکانی وڵاتیش بڕوانامه‌ی دکتۆرایانیش پێده‌به‌خشن ، ئێمه‌ش که له ناودارترین زانکۆکانی جیهانه‌وه بڕوانامه‌مان هێناوه به‌ساقه‌ی ئه‌وان ده‌بین ، چه‌ند مانگێک پێش ئێستا داوایه‌کم نارد بۆ رۆژنامه‌یه‌کی کوردستان که ته‌نها وه‌ک په‌یامنێرێک قبوڵم بکات تاوه‌کو ئێستاش وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرت که‌چی هه‌ندێکیان له ناوکۆمه‌ڵگادا وه‌کو که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ته به بێ هیچ بنامایه‌ک ده‌کرێن به وه‌زیر !!
میدیا: رۆڵی رێکخراوەکانى داکۆکیکار لە ئافرەتان چۆن دەبینى؟
تابلۆ : دابه‌شکردن و له‌تله‌تکردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
میدیا: پەیوەندیتان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە چ ئاستێکدایە؟
تابلۆ : ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ڕێکخراوه‌ی ئافره‌تان بێت ، ئێمه لێره‌دا به‌و چاوه‌ی کوردستانه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و شتانه ناکه‌ین ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان شتێکی گشتی بێت ئه‌وا هه‌ر که‌سه و له بواری خۆیدا جۆره‌های په‌یوه‌ندی هه‌یه ، په‌یوه‌ندیکردن به هه‌ر که‌سێک له ئه‌وروپادا له خۆی ئاسانتر نیه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی مه‌یلی په‌یوه‌ندی هه‌بێت ، له‌مه‌شیان وه‌کو ئه‌وه‌ی خۆمان نیه ، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بۆ کارێک ویستم له گه‌ڵ به‌رپرسێکی کوردستان قسه بکه‌م چه‌نده هه‌وڵمدا ته‌نها ئامارێک وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه ( په‌یوه‌ندیه‌که‌ت وه‌ڵام ناداته‌وه ! ) ئاخر بۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه کاک په‌یوه‌ندی ، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژارندا ده‌بنه کڵۆبهفرێک و له به‌ر پێی هاوڵاتیدا ده‌توێنه‌وه وه‌کو تر بێ‌زیان نایه‌ت وه‌ڵامی که‌س بده‌نه‌وه ، . له ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیم به ده‌یان که‌سایه‌تی زانستی و سیاسیه‌وه هه‌یه و له چه‌ندین سه‌ندیکادا ئه‌ندامم و ئه‌گه‌ر خوێندی زانکۆ بوارم بدات له هه‌ر شوێنێک بمه‌وێ کۆر و کۆبوونه‌وه ساز ده‌ده‌م .
میدیا: دەگوترێ ئافرەتان زۆر جار تیڕوانینی هەڵە بۆ مافەکانی خۆیان دەکەن، هۆکارەکانى ئەو رایە لە چیدا دەبینى؟
تابلۆ : پرسیاتهکهتان ته‌عمیمی تێدایه ، ئافره‌تی کورد هه‌یه نێوبانگی جیهانی هه‌یه و ده‌یان کتێبی نووسیوه‌ته‌وه و هیواش هه‌یه به گه‌وره‌یی فێری پڵاوخواردن بووه شه‌لم کوێرم ناپارێزم ده‌که‌وێته ناو بابهتاکانهوه .
میدیا: لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا زۆربەی ئافرەتان باسی مافەکانی خۆیان ناکەن و جۆرێک لە ژێردەستە بوونى پیاویان قبووڵە، ئەو دیاردەیە لە کوردستان چۆن دەبینى؟
تابلۆ : ئازیزم مه‌سه‌له‌ی مافی ئافره‌تان ئه‌وه نیه که هه م‌و ئافره‌تان به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ وه‌ک ئۆکسترا باس له مافی ئافره‌تان بکه‌ن ، باسکردن له مافی ئافره‌تان بوارێکه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ده‌بێت کۆمه‌ڵێک ئافره‌ت له‌و بواره‌دا چالاک و تابهتمهند بن ، وه‌کو تر ئافره‌تان تر هه‌ر که‌سه و له بواری تایبه‌تی خۆیدا ده‌بێت خه‌ریک بێت ، خۆی کێشه‌که زیاته به‌ستراوه به‌و ئافره‌تانه‌ی که سه‌ربه هه‌ندێ بیئه‌ی دواکه‌وتوون و دووچاری پیاو سالاری بوون ، ئاخر پێم بڵی ئافره‌تێک ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند بێت یان شاعیر یان رۆماننووس یان پزیشک یان هه‌ندازیار یان مامۆستای زانکۆ و ده‌یان بواری تر چی کێشه‌یه‌کی هه‌یه له کۆمه‌ڵگادا ، ئه‌وان له جۆره خێزانێکه‌وه هه‌ڵقوڵاون که هه‌ر له منداڵیه‌وه سه‌ربه‌ستی و ئازادییان به‌خشیوه به منداڵه‌کانیان ئه‌گینا ئه‌و رێگه دوور و درێژه‌ن چؤن ده‌بری . هه‌ر بۆیه شاعره موتهنهورهکانی کورد هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه هانی ئافره‌تیان داوه بۆ به‌رده‌وام بوون له خوێندن ، من به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک که‌سه‌وه زۆربه‌ی پیاوی کورد به‌وه ده‌زانم که ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردبوونیان وایلێکردوون که بایه‌خێکی به‌رچاو بده‌ن به رۆڵی ئافره‌ت ، ده فه‌رموون له ناو 250 ملیۆن عه‌ره‌بدا ته‌نها دوو که‌س به‌وه ناسراون که داواکاری یه‌کسانی ژن و پیاون زه‌هاوی له به‌غدا و قاسم ئه‌مین له قاهیره هه‌ردوکیانیش کورد بوون ، باوه‌ڕ بکه ئه‌مه ته‌نها سودفهیهک نیه و به‌س .
میدیا: تاچەند حکومەت توانیویەتی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان کەم بکاتەوە؟
تابلۆ : تا ڕاده‌یه‌کی که‌م له‌به‌ر نه‌بوونی که‌سی شاره‌زا .
میدیا: ئایا ژنسالاری بە جێگرەوەیەکى ئەرێنى بۆ پیاوسالارى دەبینى؟
تابلۆ :هه‌ردووک شیر و خه‌تی یه‌ک دراون .
میدیا: بۆچی ئافرەت وەکو پیاو لە رووی فکر و رووناکبیری، فەیلەسوفی گەورەیان لێ هەڵنەکەوتووە؟
تابلۆ : له هه‌ر شوێنێک چرایه‌ک بۆ ئافره‌ت هه‌ڵکرابێت به‌شی خۆی ڕۆڵی خۆی بینیوه .له ناو کوردا ده‌یان ناودار له بواره جیاجیاکاندا هه‌یه له دونیادا مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌زاران نموونه‌مان پێده‌به‌خشیت ، شانۆکاران ده‌ڵێن شانۆیهکم به‌رێ
.نه‌ته‌وه‌یه‌کی وشیارت ده‌ده‌مێ منیش ده‌ڵێم وشیاری له ناو نه‌ته‌وه‌که‌م بڵاو بکه‌ره‌وه هه‌زاران ئافره‌تی داهێنه‌رت پێده‌به‌خشم
میدیا: رەوشى ئافرەتانى کورد لە ئاسۆى داهاتوو چۆن دەبینی؟
تابلۆ : له لوتکه‌ی گهشبینیدام ، ده‌بێت رۆژێک لمی دواکه‌وتوویی له سه‌ر شانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بته‌کێنین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری کورده‌واریمان به روونی ده‌رکه‌وێت.
سه‌رچاوه هه‌فته‌نامه‌ی میدیا
http://www.yndk.com