یوسف عەبدوڵا
شارەزوور
لەچاوەڕوانى ماشێنەکانى ئاوابوندا
تەمەنێکى ناعیلاجم..!
بەدیار ترسى مەغریبێکەوە
لەنێو شەوى ئەم گومانەدا ونبوم
ئەى ئەوەى لەئەزەلەوە خۆمت لێ ڕفاندوم
لە واعیزە شەڕانیەکانى خۆتدا
هەر جارەى دۆزەخێکت پآ ناساندوم
کەى ئاگرەکانت دەکوژێنیتەوە؟
تا منیش ئاوبکەم بەگوناهەکانمدا..
ئاخر ئەمە عیبادەتى پەروانەیەکە
تەنها بەو ئاسمانەدا گوزەر ئەکا
باڵەکانى تیا ئەوەرێت
بیر لەدۆزەخێک ئەکاتەوە موحیبەت تیایدا ئەسوتآ
بەنێو عومرێکدا ڕآ ئەکا
منارەو گوڵى سەرگۆڕەکانى بۆ لێک جیاناکرێتەوە.!
چى لەم دڵە نامورادانە بکەم
کەبەسەر عەرشێکەوە خوازیارى تەوافێکن؟
هێند زەلیلن
دورى نێوان گڵکۆکانى یارء
کڵێسە بێشەرمەکانیان بۆ ناپێورآ ،
بەشوشەى خاڵى ئەم مەیخانانەوە بۆکوآ بڕۆین ؟
ئەم شەرابى ئاخیرەتە
تاکۆنتربێت زیاتر تامى خوێن ئەدات
بەسەر ئەسپى کام خەیاڵەوە ڕمء شمشێرەکان لەیەک بدەین
کەزڕەى ئەم زنجیرانە
ئاواز بۆ مەرگى گوڵەکان دائەنێن؟
ئەو سوارچاکانە لەکوآ بێنین
کە قافڵەچى جەنگەکان و خەونەکان و خوێنەکانمان بوون؟
سەردەمێک حەقیقەت شانازى بەوانەوە ئەکرد
تا ئەوکاتەى لەگەلڕ هەرەسى گوماندا
لەگەلڕ سێبەرەکانیدا وردو خاش بوو
ئەمە ئاسەوارى وێرانەکانى ئەم ئاسمانەیە
کەلەبێمنەتى خۆیدا
تاریکى بەئێمە ئەسپێرێت
بەدیار دارستانێک لەگڕەوە خامۆشمان ئەکات
بەم هەمووسوتانەوە دەمان نێرێت بۆ جەهەنەم
بە خۆڵەمێشى ڕۆحى خۆمانەوە دەمانکات بەقەرەبروت!!
لەم شەوى بێئومێدیەدا
دانیشتنى گوآ ئاگردانەکانمان بەترسى ئاگر ئەسپێرێت.
ئەوە ئێمەین
لەبێ ئارامیدا دەرەتانمان لێ بڕاوەو
تکاکانى لێخۆش بوون دەبەینەوە حزورى ئەو،
کە هەموو مەغریبانێک
نیگامانى لەعیشق ئەدزى و
ئێمەش بەدیار مەرگى دڵمانەوە گەڵاى ڕۆحمان ئەوەرى
دەستى پاڕانەوەمان
بەپرچى ئەودارستانانەدا هەڵواسراوە
ڕەگەکانیان لەبنى ئەو زیندانانەدایە،
کەدیوارەکانى بەخوێنى ئەو ژنە ڕوسورانە سوربووە
پاکیزەییان بۆ نیشتمان بەجێهێشت..
لەحەسرەت بەد بەختى ئەوانء بآ دڵى خۆمان
کوشندەیى ئەو مەرگەمان بۆ تەفسیر ناکرێ
گومان لەحەقیقەت جیا ناکاتەوە
عیشق و خیانەت لەیەکترى ناکاتەوە
لەو ڕۆژەوە
ئەم دارستانە شەرم ئەیگرێت
ژنێک لەسێبەرەکەیدا بخەوێت !
برینەکانمان
بەجەستە هەڵکوڕماوەکانماندا قوڵبونەوەو
خوێن سەرەخۆشى لێ نەکردین
کەچى دەستەکانمان
لەملى ئاشوبى ئەم چەرخەدا لێک ئاڵاون
دەمیان ناوەتە نێودەمى ئەم مەرگەء
هێشتا لەشەڕەنگێزىء بآ باکى تۆدا
لەم زەمەنە شێواوەدا
گوڵێک بە لەشکرێک پاسەوانى دڕکەوە
لەخەمى ئەوەدا هەڵئەوەرآ
ڕۆحى لەبآ ئۆقرەیدا نەسوتآ..
پەڕەسێلکە بەتەمەنێک لەتیلاوەتەوە
بەگومانى وەرزێکى ترەوە ناژى !
ئەى ئەوەى
وەک سەگێک لەکۆڵانى برسیەتیدا فڕێتداوم
قروسکەى مەزڵومى منت گوآ لێ نیە؟!
نابینى کەنزاى لەتآ نانى سەرەمەرگ ئەکەم؟
نابینى بەتەمەنێکى خوارء خێچەوە
دڵخۆشى بێمروەتیەکانى( با)دەدەمەوە؟
لەبآ کەسى خۆمدا
خەیالڕ بەیادەوەرى ئەو هاوڕێیانەوە ئەکەم
بەلەمێک بوویە تابوتیان
فانۆسى دەریا قیبلەگایان بوو،
کەچى گۆڕى هیچ ئاسمانێ نەیگرتنە خۆى
بەخۆزگەى ئەو عیشقەوە دەمرم
گریان پێى بەخشیمء
دڵێکى بابەڵەد بردى،
پەى بەم ڕێگایانە نابەمەوە..
پەیکى شارەزا لەکوآ بێنم
تەوافى ئەم خاکء خۆڵى پڕقەسوەتەى لەگەڵداکەم،
ئەى ئەوەى لەئەزەلەوە خۆمت لێ ڕفاندوم
تەمەنێکە
ئەم ڕۆحە ماندووەم لەنێوان تۆء ئیبلیسدا
بەکۆڵى شەیتانء فریشتەکانتەوە بآ کەنارە..
بە بەرچاکێکى شپرزەوە
بەنێو وەردێکى شەقارشەقارداتەنیایى خۆم ئەپرژێنم
کە مەگەر تەنیا هەنگاوە دووبارەکانم
دورەپەرێزى بارانى ئەم وەرزى قەهرە بزانن.
هەرجارێ ئەو درەختە تینوەم لەباوەشى شەکەتى خۆمدا ئەخەواند
بەدەم سێبەرى پەلەکانیەوە ڕائەکشام
وەک سەیدێکى تینوى گەڵا وەریو
لەبەهارێکى پرچ سەوزدا
سکاڵاى هەڵوەرینى گەڵازەردەکانى تەمەنێکى نەخوازراوى ئەکرد
تەنها دڵى بەڕێبوارەکانى خۆش بوو
ئەو دیوەخانى گولڕء پەپولەو ڕوباربوو..
هێشتا یادەوەرى فریشتەو شەیتان لەگوێیدا زرنگەى دەهات
گیرۆدەى هەزاران گەشتى پڕئافاتى
ئەم ئۆقیانوسە بێکەنارەبوو
ئێستاش نەسیحەتەکانیم بیرماوە
بەدەم کرچەکرچى ئێسکەکانیەوە ئەى وت:
لەم کەشتى نقوم بونەدا
بەماچەکانى دەریا دڵخۆش مەبە
ئەى بآ خەبەر لەخنکان !
دواى هەنگاوەکانى ئاوابوون مەکەوە
ئەى بآ ئاگا لەئێوارە !
کاتآ کەتۆ ستایش دەکرێى
ئیدى پاڕانەوەکانت لەسەربەرماڵى زەلیل بون هەڵبگرە
ئەى بآ خەبەرلە ئەبەدیەت!
ئەو هێشتا سەرى بەو بەرماڵەوە بەرزنەکردبوەوە
ساڵانێک سواڵى لەسەردەکرد..
لەکۆتا ئاهیدا وەک قەقنەسێک
لەسەر وەزنى بەخۆڵە مێش بونى خۆى دەیناڵاند:
گەرتۆ سوڵتانى ئەم ئاسمانە پڕگومانەى منى
بەم هەموو ئەستێرەیەوە بۆ پڕیت لەتاریکى
ئەى بآ ئاگا لەدرێژى شەو.
واى لەئێمە
سەیرکە چۆن لەگڵکۆى ئازیزانماندا
نزاى پاکێتى بۆیەکترى دەکەین
وەک موسافیرێکى ترسنۆک
پێشبڕکآ لەگەلڕ ئاوابوون دەکەین
لەم کێوى گورەدا
نەعلەکانمان بەدەستەوە دەگرین..
گوآ بۆ دەنگى خوا هەڵئەخەینء
زرمەى قوڵنگەکەى فەرهاد دەبیسین
بآ خەبەرین لەوەى کۆکەنى ئەم بێستونە ئێمەین.
ئەوەتا گەرومان
وەک تەنورێکى سیخناخ بەدوکەڵ
لەژێر ساباتەکانیدا قان دەدرێین..
دڵمان وەک نانى هەژارێک
بەدەست ژنێکى خەیاڵاوى نانکەرەوە
بەسەر ئاگرەوە ئەسوتآ..
دەستى نزاکانمان هێندەى بەرزى مانگءخۆر
دەستەمۆى ئاسمانەکانن..
چاومان وەک ڕێبوارێکى پیرى نابەڵەد
بۆ سەرابێکى نادیار ئەڕوانآ..
ئەوەتا زمانمان وەک موسا
بەپشکۆى تەحەمول فس بووە،
بەجستەیەکى خوساوى پڕلەترسەوە
وەک ماسییەک بەکەوایەکى پولەکەوە لەنمەى باران بترسێ
ئەوکاتەى دەریاکانى لێ حەرام دەکرێت !
لەقەفەزێک ئاودا
قوڵپە قوڵپى توانەوەى ئیمانمان نیشان دەدات
وەک ئەو واعیزانەى
لەکۆڕى زیکرى پەپولەکاندا
سەردانى باخچەیان حەرامکرد
شکستیان خستە دڵى ئەوهەرزەکارانەى
لەنێوان خواو شەیتاندا ڕێگایەکى تریان شەک نەبرد
سورپۆشەکانیان بەدەردى تەنیایىء
ڕوسیایى ئەم گەردوونە ڕەشپۆشە هێشتەوە
هێندە مەمگێڕن
بەسەر باڵى ئەم فریشتەو شەیتانەوە
بۆکوێم ئەبەن؟؟
گەر بەنێو ئاسمانى هەموو مەلەکوتەکاندا بمبەن
ماندویەتیم بەکۆڵى ئێوەوە دەرناچێت
من دەمێکە بەگڕى ناوەختى ئەم جەنگەڵە ئاشنام
عەیامێکە فڕێدراومەتە نێو وەسوەسەى تاوان وسزاوە
تۆش ئەى پەرستگاکەى ڕۆحم
سکاڵاى ئەم ناڕەزاییەم بەگوناه بۆمەنووسە
ئەمە نزاى ئومەتێکەو منى فزول دەیکەم
ترسى ئەوان لەگوناهەوخەمى منیش لەعیشق
ترسى ئەوان لەدۆزەخەوخەمى منیش لەگوناه
بۆلەمەودا لەم ئاسمانە ڕوسیادا بۆت ناگەڕێم
دەچمەوە بەردەرکى ئەو مزگەوتانەى،
کەپرسەگێڕانى لەنوێژخوێنانى زیاترن
دەبمەوە عابیدى ئەو مەرقەدانەى
عاشقەکانى لەسۆفیەکانى زیاترن.
تێبینى: ئەم شیعرە لە دوانزەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا بەشداریکردووە.