نووسینی بابەت / بارزان حوسێن : بەداخەوە شێوازی کارکردنمان لەئێستادا لەبەرێوەبەرایەتیەکان میزاجی ئەروات بەرێوە ، کارەکان پێوەریان لۆ نیە ، میزاج لێرەدا دەوری خۆیی ئەبینێت . ئەوەی لێرە ئەمەوێت باسی بکەم نیگەرانی خۆم و ھاورێکانمە بەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوو کە بەرواری پێش جەژن لەبەرێوەبەرایەتی سینەمانا لەھەولێر ڕەزامەندی نیشاندراوە لەسەر سەرف کردنی بڕەپارەی حەڤدە سیناریۆ بێ ئەوەی لەلایەن لێژنەی کەشفەوە ببیندرێت ,. ئەممە جێگای نیگەرانی ئێمەی ھونەرمەندانە کەبەم شێوەیە کارەکان ئەڕوات بەڕێوە تەنھا پێوەر لێرەدا ئەوەیە میزاجە .
لەھیچ یاساو رێسایەک نەبووە پێش ھەر کارێک پارە وەربگیرێت . ئەممەیە پێوەر بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما کە بریارەکانیان تایبەت بەشەخس بێت واتە بریاریان شەخس ئەزانێت ئایا کارەکەت رەزامەندی لەسەر ئەدرێت یان کارەکەت رەزامەندی لەسەر نادرێت وەیانیش وەک موعجیزەی سەردەم پێش کارەکەت برە پارەکەت وەرگری لەھەموو جیھان لەم بوارەدا شتی وانەکراوە بەڵام لەکوردستان زۆر بەئاسایی ئەیبینم ئەممەش تەنھا شەخسەکانن کارەکانن بەرەو ئەم ئاقارە ئەبەن .
بۆیە ھیوادارم گشت لایەک کارە میزاجیەکانی بەریوەبەرایەتی گشتی سینەما ببینێت کەچۆن کار ئەکرێت ، وەچۆن کار بۆ کێ ئەکرێت . وە بش بینن تەنھا وەک باسم کرد پێوەر لەم بەرێوەبەرایەتیە میزاجە و تەنھا بەس . بۆیە ھیوادارم چاوێک بخشێنەوە بەخۆیانداو پێوەر بۆ کارەکان دابنێن . کارێک شایەنی سەرف کردنی بڕە پارەکەیەتی با بۆی سەرف بکرێت وەکارێک شایەنی ئەوە نیە پارەی بۆ سەرف بکرێت بۆ لێرە بەزۆر بریاری میزاجی دەور ببینێت . وە نەش بوەوە لەم جیھانەدا کەتۆ پێش ئەوەی کارەکەت کەشف بکرێت تۆ نیوەی پارەکەت بدرێتێ . بۆیە ھیوادارم لەم قالبە بێینە دەر با بەرەو چاکسازی ھونەری برۆین و بەچاوێکی یەکسانە و دادپەروەرانە سەیری ھەموو لایەک بکرێت بێ جیاوازی . بەڵی بۆ چاکسازی ھونەری . بەلێ بۆ نەمانی بریاری میزاجی . لەدوا ووتەم با تەنھا پێوەر لێرەدا کاردنی بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما کارەکانی دووربێت لە بریاری تاک لایەنە و میزاجی . موعجیزەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما ھاتەدی بەوەی لەپێش کەشف کردن پارە وەربگیرێت .بەداخەوەش من لەسەرەتا سیناریۆی خۆم پێش کەش کرد ووتیان زۆر باشە بەباشە وەرگیراوە بەڵام دوایی بینیمان کە چەند برادەرێکی تر پێش کەش فکردنی ئیشەکانیان پارەیان وەرگت و رەزامەندی لەسەر نیشاندرا ئەممەیە پێوەرە ڕاست و یەکسانیەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما ھەر ئەوەم لێ چاوەروان ئەکردن کەبریار میزاجی و تاک لایەنە ئەبێت لەبریاری کاری باش و شیا و .
نووسینی بابەت / بارزان حوسێن
barzanraedl@ymail.com