ئەلبومەکەی بابان لهوساڵ و ساڵی پێشوش تاکه به‌رهه‌مێک بوو کهبهوجۆره ههژاندبمی و چێژی پێبهخشیبم
کڵپە کوردی: زۆر له هاورێیان به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌روانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان ده‌کرد که گوایه نه‌ریمان بابان ده‌یوه‌شێنێت، هاورێیه‌ک ده‌یگوت بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌ی فینلاند دڵنیام گۆرانیه تازه‌کانی نه‌ریمان له‌چه‌شنی کوره، ئاگر له‌دڵ و ده‌رونمان ده‌کاته‌وه.
ئیدی نایشارمه‌وه منیش به‌تامه‌زرۆیه‌وه چاوه‌رێم ده‌کرد، وابوو به‌رهه‌مه‌که وه‌شێنرا به‌تاسه‌وه گوێم له ته‌واوی تراکه‌کان گرت، پێم وابێت لهوساڵ و ساڵی پێشوش تاکه به‌رهه‌مێک بوو کهبهوجۆره ههژاندبمی و چێژی پێبهخشیبم.
ئاخر ئه‌و هونه‌ر مه‌نده به‌جۆرێک ستران ده‌چرێت به‌خۆت نیه‌و هێز له‌ده‌ستی خۆتدانامێنێت، که‌ده‌بینی په‌لکێش کراوی بۆ ناو دنیاکه‌ی ئه‌و! کاتێک گوێ هه‌ڵده‌خه‌ی له‌و به‌رهه‌مه ناسک و جوان و پر ههستانەی نه‌ریمان، هه‌ست ده‌که‌ی ماندووبون و کارێکی زۆری تێدا کراوه، میوزیکێکی جیاواز‌و جوان و شیعره‌کانی به‌هه‌ست و هه‌ست بزوێن، کاتێک هاورێیان به‌و جۆره چاوه‌رێیان ده‌کرد من چاوه‌رێم نه‌ده‌کرد له‌و ئاسته بهرزهدابێت، به‌س ئیدی که‌گوێم بۆ هه‌ڵخست دیم بهههڵهداچوم و زیاتر لهوهیهشه که دۆستان له‌باره‌یه‌وه ده‌دوان، بۆیە زهرووربوو لام ئه‌وچه‌ند په‌یڤه بخه‌مه‌روو، ئاخر هه‌ستم ده‌کرد قه‌رزداری ئه‌وکاره جوان و شاکاره‌ی ده‌بم، وه‌ک گوێگرێک ئه‌و هه‌ڵچون و چێژەی که‌لێم وه‌رگرتووه نه‌ی خه‌مه روو، نایشارمه‌وه لای دۆستان چه‌ندین جار دووپاته‌م کرده‌وه که ره‌نگه ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی هونه‌ر مه‌ندانی دیکه، به‌ره به‌ره کاره‌کانی به‌ره‌و لاوازی بچن و له‌و به‌رهه‌مه‌یدا نه‌توانێت ئامانج بپێکێت، دوایی بهراوردکاریهکم ده‌گه‌ڵ سترانه‌کانی دیکه‌یدا کرد، دیتم له‌و به‌رهه‌مه تازه‌یدا هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌تری ههڵناوە، که ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری ماندوو بونیکی زۆره.
ئه‌وه‌ی ماوه بێژم هه‌ر ئه‌وه‌یه که خۆشه‌ویستی و رێز ره‌وانه بکه‌م بۆ نه‌ریمان بابان، که به‌قه‌ولی هاورێیان و قه‌ولی خۆشم بەرهەمەکانی نەریمان له‌و سه‌رمایه‌ی هێلسنکی ئاگری له‌دڵ و ده‌رونماندا کرده‌وه‌و ئیدی ئاهێکی به‌به‌ر هونه‌ری کوردی لهوساڵدا کرده‌وه که‌به‌ره‌و قه‌یران ئاژۆتراوبوو.