هونەرمەند ( سەروەت کۆیی ) دووەم بەرهەم بۆ کۆبانێ بڵاو دەکاتەوە ، لە هۆنراوەی ( ڕەهبەر سەید برایم ) و ئاواز و دابەشکردنی هونەرمەندی ناوبراو و وتنی ( نەورۆز ئۆراماری ) . تۆمارکردنی دەنگ ( نیهاد جەمشیر و سەروەت ) .
بۆ بینینی کلیپ ئەم لینکە بکەرەوە
گۆرانی کۆبانێ لە ئەنجامی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە وشەڕڤانان هاتە بەرهەمەوە .، ناوەرۆکی بەرهەمەکە دوو لایەن نیشان دەدات : لایەنی یەکەم سەرکەوتنی پێشمەرگە وشەڕڤانانە بەسەر تێرۆرستانی داعش و لایەنی دووهەمیش ئەو کارە تراژیدیایەیە کە بەسەر ئەو شارە جوانەداهاتوە بە دەستی تاریك پەرستان .. ئەرکی هەردوو بەرهەمەکە لە ئەستۆی سەروەت کۆیی بووە بە بێ بونی هیچ سپۆنسەریك .