بەرهەمێکی هونەریی نوێی هونەرمەند قادر ئەسعەد شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە کلیپێکیدا کۆ دەکاتەوە.
ئەم بەرهەمەم بە شێوازێکی تایبەت ئامادەکراوە و زیاتر وێنەی کۆن و نوێی شەهیدان و پێشمەرگە لە خۆدەگرێت. تێکست و ئاوازی سروودی “شەهید” لەلایەن خودی هونەرمەندەوە دانراوە. هونەرمەندی بەتوانا ئازاد زاخۆیی کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە. هونەرمەند کوردە عومەر بە کاری وێنەگرتنی کلیپەکە هەڵساوە.
دەربارەی ئەم کارە نوێیەی هونەرمەند لە لێدوانێکی تایبەت بە سایتی چرا تیڤی “قادر ئەسعەد” ڕایگەیاند:
“لێرەدا دەمەوێت ئاماژەیەک بەم کارە نوێیەم بکەم کە بیرۆکەکەی لەلایەن خۆمەوە ئامادەکراوە. ئەوەی ئەم بەرهەمە لە زۆربەی ئەوانیتر جیادەکاتەوە دەتوانم لێرەدا لە چەند خاڵێکدا ڕوونیبکەمەوە.
١/ هەوڵم داوە سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە دابنێم بەبێ ڕاجاوکردنی هیچ حزب وگروپک بۆ نمونە .وێنەی شەهیدێکی حزبی شیوعی ، زەحمەتکێشیان، حسک، پکک ، یپک. دیموکراتی کوردستان ئێران، یەکێتی . پارتی،،هتد زۆربەی تر. وەکو شەهیدی پێشمەرگە.
٢/ شەهیدانی زیندانی سیاسی.
٣/ شەهیدای تەقینەوە تیرۆرستیەکان
٤/ گرنگ شەهیدە لای من ، بۆیە ساڵەکان گرفت نیە لە چی ساڵیک شەهید کرابێت.
تەنها هەوڵم داوەکە شەهیدانی شەری ناوەخۆی لە گەڵ نەبێت ئەویش لە بەری ئەوەی پێم باش نەبوو زامەکان جاریکیتر نوێ ببنەوە. بە هەر حاڵ هەوڵم داوە لە ڕێگای بانگەوازێکەوە کە لە پەیج وئەکاونتی خۆم داوی وێنەو ی ئەو شەهیدانەم بە دەست بگات ،خەڵکێکی زۆر بە دەم بانگەوازەکەمەوە هاتن وێنەی زۆرم پێگەیشت ، بەڵام لێتان ناشارمەوە توشی کێشەی زۆریش بووین لە بەر خەراپی هەندێک کوالیتی وێنەکان بەڵام تا بۆم کرا هەوڵی خۆم دا بۆ رازی کردنی دڵی خاوەن شەهیدان و وێژدانی خۆم زۆربەیا دانێم،
هەر بۆیە هەوڵم داوە بۆ خۆم زۆر زۆر بە کەمی لە ڤیدیۆکە دەربکەوم چونکە مەبەست تەنها پیشان دانی وێنەکانە لای من ، ئەمەش ئەرکی دەرهێنەرو مۆنتاژ کردنی زەحمەتتر کرد لە لایەن هونەرمەند کوردە عومەر”.
بۆ بینینی کلیپی نوێی هونەرمەند “قادر ئەسعەد” ئەم لینکە دابگرە