کۆڕی زانستی سربیا بەرزترین بڕوانامە دەبەخشیتە هونەرمەندو نوسەرو ڕۆژنامەنووسی کورد رزگار رەنجەڕۆ
زانا گەڵاڵی: ئەو بڕوانامەیە کە بەرزترین بڕوا نامەیە لە ئاستی وڵاتی سربیا، دەدریتە چەند کەسایەتییەک، لەنێوان جەند سالیکدا ، ئەمەش لە دوای هەڵسەنگاندنی سەرجەم بوارەکانی ژیانی ، پاشان پلەی ( زانا ) دەبەخشریتە ئەوکەسانەی کەشایەنی بروانامەکە بن .
بڕوانامەی کۆری زانستی سربیا بۆ ساڵی ٢٠١٢ درا بە ٤ کەسایەتی ئەوانیش ( ڕزگار ڕەنجەڕۆ ،میلیج پێتۆڤیج،د. ڤیتۆمیر ساڤیچ، د. ڤۆلیساڤ میتیچ. ) بوون . کاندیدکردنی نوسەرو ڕۆژنامەنووس ڕزگارڕەنجەڕۆ وەک یەکەم کورد لە مێژوودا بۆ وەرگرتنی ئەو بڕوانامەیە لەلایەن کۆڕی زانستی سربیا،دوای ئەوە هات کە ناو براو بەهۆی خوێندنی دکتۆرا ڕووی لەو ولاتەکردووە ، لەماوەی مانەوەیدا چەندین نووسینی مێژوویی لە ڕۆژنامەکەنی ئەوێدا بڵاوکردۆتەوە، هاوکات بەشداربووە لە کۆرو سمینارە زانستییەکاندا .
هونەرمەند ڕزگار رەنجەڕۆ دەبارەی کاندیبوونی بۆ کوردستانی نوێ دواو وتی : ساڵی پار کۆڕی زانستی سربیا داوایان لێکردم کەوا CV خۆمیان بۆ بنێرم، ئەو کۆرە زانستییە کە زوربەی زۆری زانایانی سربیای لە خۆ گرتووە لە بوارەکانی ( مێژوو ، رۆژنامەگەری ، هونەر ، فەلسەفە ) هەموو بوارەکان بە گشتی ، سەیری چالاکی و ماندوونەناسی منیانکرد لە دوا کۆبوونەوەی خۆی دا ساڵی پار منیان پالاوت بۆ ئەو پلە زانستیە وە بریاردرا کە ساڵی ٢٠١٢ ئەو بروانامەیەمان پێببەخشن .
هەر لەو ڕێرەسمەدا لەلایەن پ.د. ڕادیڤۆییێ جورین سەرۆک و پ.د. دراگان پێچینۆڤیچ، جێگری سەرۆکی کۆڕی زانستی سربیا داوا لەکاندەدەکان کرا کە هەریەکێک دەتوانێت نیو سەعات سیمینارێک پێشکەشبکات. ڕزگار رەنجەڕۆ لەو بەشەی کە بۆی تەرخانکرابوو وێرای دەربرینی خۆشحاڵی بە وەرگرتنی ئەو بڕوانامەیە ، باسێکی مێژوویشی پێشکەشکرد دەربارەی یەک ڕەچەڵەکی کوردو سرب ، بۆ سەلماندنی باسەکەشی چەندین بەڵگەی بۆ هێنانەوە بەوەی کە گەلی سرب دەچێتەوە سەر رەچەلەکی کورد و کوردستان لەکۆتاییدا رەنجەڕۆ وتی: بە وەرگرتنی ئەو بڕوانامەیە، دەتوانم وەک زانایەک لە زانکۆکانی زۆربەی ولاتانی ئەوروپا وانە بڵێمەوە .
جێگەی ئاماژە پێکردنە : کۆڕی زانستی سربیا ، ساڵی ١٨٦٤ دامەزراوە، زوربەی زۆری زانایانی سربیای لە خۆ گرتووە لە هەموو بوارەکاندا ، کە ئەو پلە زانستیە دەیبەخشن بەو کاندیدانەی لەلایەن ئەوزانایانەوە دەستنیسانکراون ، بەرزترین پلەی زانستە لە ولاتی سربیاو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانیس بروا پێکراوە .