ئەحمەد سەنگاوی :ھەردووئەستێرەئەفسووناویەکەی (ریال مەدرید) و (بەرشەلۆنە) لەرووی خێراییەوە بە ئەندازەیەکی زۆر تیژڕەون, وەلێ جودایان لەوەدایە (رۆناڵدۆ) بە بێ تۆپ خێراترەلە (میسی).
بەڵام لیۆنێل خاوەن خێرایەکی زیاترە بەتۆپەوە,کاتێک ئەم دوویاریزانە بە تۆپەوە دەڕۆن تۆپ لە بەرپێی (میسی) دایە و بەتۆپەوەدەڕوات بەرەو ڕووی یاریزانانی دژبەری بەردەوام پێویستەلەسەر یاریزانی ھەڵگری تۆپ بەگورجی تۆپەکە بداتەپێش, لەم حاڵەتەدا ئەو یاریزانەی کە تۆپی لە بەرپێدایە, بە ئەندازەیەکی زۆر لە خێراییەکەی دێنێتە خوارەوە. ھەرچی رۆناڵدۆی پرتوگالییە یاریزانێکی ئێجگار تیژڕەوە, خاوەن خێراییەکی لە رادەبەدەرە بەچەشنێک دەتوانێت ١١٩کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکداببڕێت, لەبەرانبەردا (میسی) دەتوانێت ٩٥کیلۆمەترببڕێت لە کاتژمێرێکدا. ئەم بەھەڵمەتیە یارمەتی (رۆناڵدۆ) دەدات تاوەکو بتوانێک بەپێش بەرگریکارەکان بکەوێت و بەسانایی بدات بەلایاندا وەک گڤەی با. بەراورد کاری خێرایی و بەگوڕی نێوان ئەم دوو ستارە دەمانگەینێت بەو دەرئەنجامەی, کە لە رووی خێراییەوە ئەستێرەکەی پرتوگال لە دەرەوەی ناوچەی سزا زیاتر جێگای مەترسیە وەک لە سۆپەرمانەکەی تانگۆ بۆ سەر تیپی دژبەر و دەتوانێت زیاتر سود لەم بەھرەمەندیەی خۆی وەردەگرێت لەدەرەوەی ھەژدەیاردە بۆدانە پێشی بەرگریکاران. وەلێ لیۆنێل میسی لە ناوچەی سزادا زیاتر جێگای ترس و دوودڵی تیپی بەرانبەرە, چوون ئەو خێراییەی ناوبراو بۆ چونە ناوەوەی دڵی بەرگری و گەیشتنی بەناوچەی سزا کارێک دەکات بەڕادەیەکی بەرچاو نزیک ببێتەوە لەدەروازەی گۆڵی دژبەرەکەی.
نیشاندانی ئاستبڵندی بەکۆمەڵ
میسی زیاتر دەتوانێت بەشێوازی بە کۆمەڵ یاریبکات وەک لە ڕۆناڵدۆ, چوون شێوازی یاریکردنی یانەی بەرشەلۆنە کارکردنە بەکۆمەڵ کەمتردەبینرێت ئەم یانەیە گرنگی بە کارامەی و توانای تاکەکەسی بدات, ھەرئەم ھۆکارەیشە وادەکات میسی بتوانێت لەگەڵ شێوەیاریکردنی بەکۆمەڵدا سەرکەوتووبێت, دەگوترێت: “میسی بە ھاوبەشی (جماعی) یاری دەکات و (ڕۆناڵدۆ)یش یاریزانێکی خۆویستە و جۆرێک لە بڤار و خۆپەرستی تێدایە و کەمتر ھاوبەشی تیپەکەی دەکات. ئەم تەفسیرە کارێکی بێویژادانانەیە ئەگەرپێمان وابێت ئەمە تایبەتمەدیەکە لە لای میسی ھەیە و لەلای ڕۆناڵدۆ بوونی نیە.
یەک لە تایبەتمەندیە گەوھەریەکانی بەرشەلۆنە ھێشتنەوەی تۆپە لەلای یاریزانان بۆماوەیەکی زۆر کەبووە بەخاڵی بەھێزو نھێنی سەرکەوتنەکانی بەرشەلۆنە کە تاماوەیەکی درێژ تۆپ لەلای خۆیان دەھێڵنەوە, بەڵام لە (ڕیاڵ مەدرید) ئەم دیاردەیە بەدی ناکەین, ئاخر یانەی مێرەنگی بەردەوام لەھەوڵی ئەوەدابووە بە ماوەیەکی کورت و خێرا بگات بەسەر دەروازەی گۆڵی تیپی دژیار, کە متر تۆپ لە پێی یاریزاناندا دەمێنێتەوە.بەم پێودانگە دەگەین بەو ئەنجامەی میسی یاریزانێکی رێکخراوترە لە شێوازی پەیڕەویکردن و ھاوئاھەنگی بەکۆمەڵ, بەڵام (رۆناڵدۆ) زیاتر لە ئاستی ھونەری تاکایەتیدا ئاست بڵندترە و دەتوانێت سەرکەوتووانە توانا و وزەی بخاتەکار.
کارامەیی تاکەکەسی یەک لە نوقتە جەوھەریانەی کە (میسی) تێدا سەرکەوتووترە لە (رۆناڵد) کارامەی نەرموونیانیە بەحوکمی ئەوەی خاوەنی قەد و باڵایەکی کورت و لاشەیەکی چکۆلەیە, زۆر بەسانایی دەتوانێت لە مابەینی بەرگریکارانی دژبەرەوە تێپەڕبێت و زۆرئاسان ئاراستەی ھێرشەکەی دەگۆڕێت لە چەپەوە بۆ لای راست و بەئاسانی دەچێتەوەناوچەی سزای تیپی نەیار. ھەرچی (ڕۆناڵدۆ)یشە ئەم تواناییەی نیە بەھۆی پێکھاتەی جەستەیەوە, کە خاوەن لەش و لارێکی پتەوە بۆیە (رۆناڵدۆ) زیاتر پشت بە توانای و ھێزی جەستەیی دەبەستێت, وەلێ گرنگیەکی دیکەی (رۆناڵدۆ) ناکرێت بەنادیدەوەربیگیرێت کە لە رێگای وەشاندن و ھاویشتنی تۆپی بەھێزەوە چۆن قەرەبووی ئەم کەم حزووریەی لە ناوچەی سزادا دەکاتەوە. بەڵام نابێت ئەو خاڵە لەیادبکەین ھەردووک توانایەکی بەرزی ھونەریان ھەیە لە ڕووی نمایشی داھێنانکاری و چەواشەکردن و بەلاڕێدابردنی بەرگریکارانی بەرابەر لە رێگای جووڵەی ھونەریەوە ھەرچەندە (رۆناڵدۆ) زیاتر گرنگی بەلایەنی ھونەری تاکەکسی دەدات بەڵام میسی زیاتر لەڕێگای سەرلێشێواندن و شپرزەکردنی بەرگریکارانی دژبەرەوە ئاستە ھونەریەکەی بەگەڕدەخات.