سیناریۆى ئەم زنجیرە درامایە باس لە ڕوداوێکى سیاسى دەکات کەبەدوای خۆیداچەندین کێشەى کۆمەڵایەتى دەهێنێت و سەرە نجام بەتراژیدیا کۆتای پێدێت. شۆرش قادر، دەرهێنەرى زنجیرەى سەمفۆنیاى مەرگ، لەلێدوانێکى تایبەتدا پێى ڕاگەیاندین کەلەدواى چەندین کارى هونەرى ئێستا دەمەوێت بەشیوازێکىجیاواز ترکار لەم زنجیرەیەدا بکەم و دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم کە بۆیەکەمین جارە لەکوردستان زنجیرەى تەلەفزیۆنى لەسەر ئەرکى کۆمپانیایەکى هونەرى بە ئەنجام دەگات ئەویش کۆمپانیای( ئیستاتیک فیلم )ە …
سەمفۆنیاى مەرگ، لە سینارێوێى مەمەدجەوا هیرییە و لەدەرهێنانى شۆڕش قادرەو لەوێنەگرتنى ئارام سەردارە .سیناریۆى ئەم زنجیرە درامایە باس لە ڕوداوێکى سیاسى دەکات کەبەدوای خۆیداچەندین کێشەى کۆمەڵایەتى دەهێنێت و سەرە نجام بەتراژیدیا کۆتای پێدێت. شۆرش قادر، دەرهێنەرى زنجیرەى سەمفۆنیاى مەرگ، لەلێدوانێکى تایبەتدا پێى ڕاگەیاندین کەلەدواى چەندین کارى هونەرى ئێستا دەمەوێت بەشیوازێکىجیاواز ترکار لەم زنجیرەیەدا بکەم و دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم کە بۆیەکەمین جارە لەکوردستان زنجیرەى تەلەفزیۆنى لەسەر ئەرکى کۆمپانیایەکى هونەرى بە ئەنجام دەگات ئەویش کۆمپانیای( ئیستاتیک فیلم )ە ، .سەبارەت بەهەڵبژاردنى سیناریۆى سەمفۆنیاى مەرگ شوڕش قادر ووتى: زۆربەى ئەو زنجیرە درامایانەى کەلە پێشتردا لە کەناڵە کوردییەکانەوە بینیومانە لەگەڵ ڕێزى تەواوم بۆسیناریست و دەرهێنەرەکانیان ، زۆربەیان لەیەک ئەچن و نەیان توانیوە یەکتر تێپەڕێنن هەڵبژاردنى سەمفۆنیاى مەرگ بۆئە وە ئە دەگەڕێتەوە جیاوازەو دڵنیام کەدەتوانێت بینەر بۆلاى خۆى ڕابکێشێت . ئەوە ى شایەنى باسە هەریەک لەهونەرمەندان بەهادین ئەبدوڵا ، ئاڵا عومەر ، نورى کاکە خان ، کانى حەمەعەلى ، عوسمان مەعروف ، چرۆمحمود ، تۆفیق جاف و چەندین هونەرمەندى تر لەم زنجیرە درامایەدا بەشدارى دەکەن