راگەیاندنی مەکتەبی رێکخراوەکان : بەبۆنەی یادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ناوەندی ھەولێری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان بەھاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و خوێندکاران و جووتیاران ھەڵمەتێکی بەخشینی خوێنی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای ھەولێر سازکرد.
لەم ھەڵمەتەدا کە بە ئەمادەبوونی کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندام و کادیرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا ٥٠ بوتڵ خوێن بەخشرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای ھەولێر، وەک ھەستکردنێک بە بەرپرسیاریەتی و خزمەتکردنی نەخۆش و ئەوانەی بۆ بەردەوامی ژیان پێویستیان بە خوێن ھەیە.
شایانی باسە لەم ھەڵمەتەدا لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەوە رێگا بە تیمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان نەدرا بچنە ناو نەخۆشخانە بۆ رووماڵکردنی ھەڵمەتەکە.