مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “بێ ههموو شتێک” لە دەرهێنانی “موحسین قەرایی” و بە ڕۆڵ بینینی “هەدیە تێهرانی” ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران له ڕۆژانی جهژنی پیرۆزی قوربان لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی “بێ ههموو شتێک” (بی همە چیز) لە دەرهێنانی “موحسین قەرایی”، لە بەرهەمهێنانی “جەواد نەورۆزبەیگی”، لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی “موحسین قەرایی” و “محەمەد داوودی” و بە ڕۆڵ بینینی هەندێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: هەدیە تێهرانی، پەرویز پەرەستوویی، هادی حیجازیفەڕ، باران کەوسەری، مەهتاب نەسیرپوور، پێدڕام شەریفی، لاله مەرزبان، بابەک کەریمی، فەرید سەجادی حوسێنی، زوهەیر یاری و … له ڕۆژانی جهژنی پیرۆزی قوربان لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی پێتهختی ڕۆشنبیری ههرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە کە بە گێڕانەوەیەکی سەربەست لە شانۆنامەی ناوداری “دیدار لەگەڵ خاتوونێکی بەساڵاچوو” Der Besuch der alten Dame بەرهەمی هەرمانی “فڕێدریش دۆرنمات” Friedrich Dürrenmatt سازکراوە، یەکەمین جار لە سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نماشکرا و کاندیدی 15 سیمورغی بلوورین بوو کە لە کۆتاییدا توانی خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین سیناریۆی وەرگیراو، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین مۆنتاژ، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین مۆسیقا، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین دیزاینی جلووبەرگ و هەروەها خەڵاتی سیمورغی بلوورینی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.
لە پوختەی چیرۆکی ئەم فیلمەدا هاتووە: لە گوندێکی پێش شۆڕشی ئێران، کەسێکی بەگزادە بە ناوی “ئەمیر” وەکوو حاکمێکی خۆماڵی لە دێیەکەدا چالاکی دەکات و بە هۆی مێژوویەکی باش کە بوویەتی، خەڵکی متمانەی تەواویان پێیەتی. ئێستاش دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، یەکێک لە خەڵکانی ئاوایی بە ناوی “لی لی” کە بە هۆی تانەوتەشەری خەڵکی بە داوێنپیسی لە گوندەکە ڕۆیشتووە، بە سەروەت و سامانێکی زۆرەوە گەڕاوەتەوە بۆ نێو ئاوایی و بە خەڵکی پێشنیار دەدات کە ئەگەر ئەمیر بکووژن پارەیەکی زۆریان پێدەدات و … .
هەندێک لە ستافی “بێ ههموو شتێک” بریتین لە: دەرهێنەر: موحسین قەرایی، نووسەرانی سیناریۆ: موحسین قەرایی و محەمەد داوودی، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: موڕتەزا هودایی، مۆنتاژ: عیماد خودابەخش، مۆسیقا: حامید سابت، دیزاینی میکیاژ: مەحموود دێهقانی، دیزان و تێکەڵاوکردنی دەنگ: عەلیڕەزا عەلەویان، دەنگهەڵگر: ئەمین میرشکاری، دیزاینی سەحنه: ئەمیرحوسێن قودسی، دیزاینی جلووبەرگ: ماڕال جەیرانی، دیمەنە تایبەتە وێنەییەکان: جەواد مەتووری، بەرپرسی بهرنامەدارێژی: مانفڕێد ئیسماعیلی، مونشی سەحنه: موحسین بەهاری، فۆتۆگڕافەر: نووشین جەعفەری، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان: ئاڕش ئاقابەیک، بەرپرسی بەرهەم: مێهدی بەدرلو و بەرهەمهێنەر: جەواد نەورۆزبەیگی.
لینکی دانلۆدی ترهیلهرهکانی فیلمی سینەمایی “بێ ههموو شتێک”: