یوسف خەلیل: زۆرجار لێرە ولەوێ باس لە كاریگەری هەستەوەرەكان دەكرێت ، كە هەر یەكەی چەمكێك لەخۆ دەگرێت و قوتابخانەیەكە بۆخۆی ، بۆ نموونە زمان كە هەموو ئەندامی جەستە لە كار بكەوێت ئەو دەتوانێت هەموو ئەركەكان لە ئەستۆ بگرێت ئەوانی دیكەش هەمان شێوە ،
زۆر جار مرۆڤ ناتوانێت بەسەر خەونەكانیدا زاڵبێت و داوای دابین كردن بكات ، بەڵام گەر سەرنج بدەینە سەرجەم هەستەوەرەكان بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەك بدركێنێت ئەو مرۆڤە دەتوانێت شتی خۆی بڵێت و مرۆی بەرامبەر بەسەلیقە بێت دەتوانێت ڕاز و نیازەكانی ئەو كەسە بخوێنێتەوە ، زۆرجار مرۆ نایەوێت بەرامبەر یا دەوروبەر بەكێشەكانی خۆی ئاشنا بكات بەڵكو خۆی دەیەوێت ببێتە فریاد رەس و خودی خۆی چارەسەر بكات ، بەڵام كە دێتە دەرەوە لەو ژورەی یا لەو چوارچێوەیەی كەتێیدا ئەو خەمە یا ئەو كێشەیە سەری دەرهێناوە تیایدا ..بێ هیچ شتێك كەسی بەرامبەر راستەوخۆ لەو كەسە تێدەگات كەگیرۆدەی كێشەیەكە و پێوەی دەناڵێنێ ،ڕۆژانە ئەم نمونانە دروست دەبن زۆرجار تووشی ئەوە بووین لەكاری ڕۆژانەدا كە بەرامبەر پێمان دەڵێت : شتێك هەیە و من نایزانم چیە؟ بۆ وا ماتیت یا بۆ ڕیشت هاتووە ؟ بۆ ئاگات لەخۆت نیە ؟چیە چی قەوماوە ؟ ئەمانە و زۆر شتی تریش ..
ئەوەی لەم تەوەرە دا دەمەوێ لێی بدوێم خوێندنەوەی سەرنجە كە لە ناواخنی دیدەوە سەر هەڵدەدات.. راستەوخۆ بێ دركاندنی مەبەست بچۆرە نێو دیدەی بەرامبەرت ..بە مەرجێك بەرامبەریش هەمان شتی لا دروست بوبێت ..رۆبچنە نێو یەكدی بۆ ماوەی چەند چركەیەك بێ ئاشنا بوونی یەك بە یەكدی یا بێ پێشینەیەك .. كەلەوە و پێش ڕویدابێت لە یەكدی تێدەگەن كە بەرامبەر چی دەخوازێت یا چی لە دڵدایە ، یا بەرامبەرت ئاگای لەخۆی نەبێت ..تۆ سەرنجی هەلسوكەوتەكانی و دیدەكانی بدە بەبێ ئەوەی ئەو ئاگاداربێت هەست دەكەیت گیرۆدەی كێشەیەكە و پێوەی دەناڵێنێ .
چاو وێڕای ئەوەی شوناسە بۆ كەسێتی و لێیەوە هەموو سنورەكان دەبڕدرێت و دەتوانرێت هەموو شتێكی پێ ببینرێت و لە هەموو شت ئاگاداربێت – وێرای ئەوەی ستاتیكایەك دەبەخشێتە ڕووخسار لە هەمان كاتدا خاوەن هەڵوێستە و ئەوەی بەزمان ناتوانیت لێی بدوێیت ئەم دەتوانێت بیگەیەنێتە بەرامبەر و مەبەستی خۆی بپێكێت ، ئێدی مەبەستەكانت خۆی لە هەر شتێكدا ببینێتەوە ئەم دەتوانێت ببێتە ئەم نوێنەرە و چی لە دڵی ئەو كەوسەدایە بیگەیەنێتە دیدەی بەرامبەری، واتە چاو گەلێك لەپێشترە لە هەستەوەرەكانی دیكە و لە هەمان كاتدا زیاد لەپێویست ناسكە و بەساناترین شێوە لە نێو دەچێت بە لە نێو چونیشی واتە لە دەست دانی ژییان چونكە بێ ئاگا دەبیت لە دەرەوەی خۆت ونازانیت بۆ كوێ ڕێدەكەیت و چی ڕوودەدات ، واتە لە هەموو ئەندامەكانی تری جەستە پێویستە ئاگاداری بكرێت و نەهێڵرێت زامار بكرێت لەو كاردانەوانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە .
لە ڕووی ستاتیكاشەوە سیمایەكی نەخشین دەبەخشێتە ڕووخسار بە تایبەتی و جەستە بەگشتی و ئاوێنەیەكی جوانە بۆ دركاندنی شتەكان ،رەنگیش سەرچۆپی گری سەماكانیەتی بۆ هەر ڕەنگێك ڕووخسارێكی دی نمایش دەكرێت وەك (سادە، بێ باك ، كینە لە دڵا، خاوێن ، مەبەست) ئەمانە و زۆر شتی دیكەش ، برژەنگیش درێژ و كورتیەكەی رێڕەوێكی جوانتر دەبەخشنە سیما بە ئاراستەیەكی بزوێنەر تردا دەیبەن ، برۆش درێژی و كورتی یا باریكی و ئەستوری هێندەی دیكە سەرنجی كەسی بەرامبەر بۆخۆی ڕادەكێشت.
ئەم جۆرە بۆ چوونانە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆردڕێت بۆ نموونە نێر و مێ بە شێوەیەكی سەرەكی ، گەنجەكان هەوڵدەدەن ڕەونەقێكی جوان ببەخشنە سیمایان تا كاریگەربێت بۆ پێكاندنی مەبەستەكانیان ،ئەم كاردانەوەیە بۆ ئافرەت دە ئەوەندە دەكەوێتەوە یاخوود با بڵێین هونەرمەندن بۆ نیگاركێشانی دیدەی چاوو ئەو كەنارانەی دەور و پشتی و سیمایان هێندە دەنەخشێنن كورد واتەنی وا لەخۆیان دەكەن پیاوان حەیرانیان دەبن و هەمیشە گۆرانی و شیعری جوان و نازدارییان بۆ باڵایان یا بۆ دیدەی سەرنج راكێشیان بڵێن ، مانای بەكردەیەك چەندین دەرگای دیكەی لێوە دەكەنەوە و ئەو دیوی شتەكان دەپێكن ، ئەمەش ئەو كاریگەرییەیە بە درێژایی ژیان مرۆ خەونی هەمیشەیی پێوە بینیوە و چەندین قوربانی لەپێناودا دراوە بۆ نموونە لە كۆمەڵگە دووا كەوتوەكاندا كە بیرۆكە و كەلتوری پێشینە زاڵە بەسەریاندا و لەسەر وردە كێشەیەك چەندین گرفتیان هێناوەتە ئارا چونكە ئافرەتیان كردۆتە شوناسی شەرەفی بنەماڵە بە لە دەست دانی.. شورەییەكی گەورە ڕووبەڕوو یان دەبێتەوە، واتە هەرچی پێویستە دەبێت بكرێت بۆ پاراستنی ئەو حەسارە و پتەوتركردنی ..
لەم تەنگەژەیەدا چاو دەتوانێت ببێتە پردێكی كاریگەر و شكاندنی دەرگاكان و هاوار بۆ ڕزگاربوون ،دیدەی بەرامبەریشە نیگاكانی ئەو هەستە دیلە دەقۆزێتەوە و بەدوویەوە دەچێت و دەستی هاوكاری بۆ درێژ دەكات ، واتە وێستگە یە كە بۆ پەیوەندی كردن، لە زۆر كچ و كوڕمان بیستووە یا بینیوە لەم ڕێگەیەوە بە مەبەستی خۆیان گەیشتوون و درێژەیان یا پەرەیان داوە بەدڵداری و لە نێو كەژاوەی ژووانێكدا و ئاوێزان بوونێكی تەڕدا تواونەتەوە ،لە ڕووی دەرونیشەوە كاریگەرییەكانی پانتاییەكی بەرفراوانی لە خۆگرتووە ..منی غەمبا ر كە لە كوچەیەكدا دۆش داماوم و ئەندێشەكانم هەراسانیان كردووم ..تۆی جوان دەتوانیت بە نیگایەك هەموو غەمەكانم بڕەوێنیتەوە ، نیگا پردی پەیوەندییە جوانەكانی ژییانە..لێیەوە جیهان بەڕەنگینی دەبینرێ ،بەپێچەوانەشەوە دەتوانرێ ئەم نیگایە بۆ دەربڕینی رك وكینە بەكاربهێنرێ و مەبەستی تاوانكاری پێ بەرجەستە بكرێت ،واتە هەوێنێكی زێرینە مرۆی هاوچەخ دەزانێت چۆن بەكاری دەهێنێت و لەچ دۆخێكدا ژیانی پێ دەبەخشێت ، زۆر بەسا