هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و ئه‌ندامی گروپی موزیكی كامكاران “بیژه‌ن كامكار” ساڵی 1949 له‌شاری سنهلهدایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی موزیك و گۆرانی كوردی له‌خزمه‌ت حه‌سه‌ن كامكاری باوكی فێر بوو، پاشان ساڵی 1974 بۆ خوێندنی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی تاران وه‌رگیرا. یهكێكهلهئهندامانی دامه‌زرێنه‌ری گروپه‌كانی سه‌ركه‌وتووی موزیكی “شه‌یدا” و “عارف” و هه‌روه‌ها یهكێكهلهئهندامانی سه‌ره‌كی گروپی موزیكی كامكاران و به‌وپه‌ڕی تواناوهئامێرهكانی تار، قهیچهك، ده‌ف، ده‌هۆڵ، روباب و زه‌رب ده‌ژه‌نێت.
بیژه‌ن كامكار هه‌روه‌ها به‌ده‌نگی به‌سۆزی خۆی چه‌ندین ئه‌لبوومی موزیك و گۆرانی له‌گه‌ڵ گروپی موزیكی كامكاران، گروپی موزیكی “شهمس” و گروپه‌كانی دیكه‌ی موزیكی سونه‌تی ئێران، بڵاوكردۆته‌وه، له‌وانه: “زه‌ردی خه‌زان”، “كۆنسێرتی كامكارها”، “ئاگری زیندوو”، “گوڵ نیشان”، “ده‌ف و نه‌ی”، “ده‌ف و روباب”، “كانی سپی”، “سه‌مای زهربییهكان بۆ ئامێرهدههۆڵییهكان، “به‌یادی سه‌با”، “ئه‌وراد”، “به‌هارانی ئاوییه‌ر”، “ئاوازی باران”، “سێوی سوور”، “افسانهسرزمین پدریام” واته”ئه‌فسانه‌ی وڵاتی باوكم”، “به‌یادی حافز” و چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و موزیكی دیكه.
بیژه‌ن كامكار یه‌كه‌مین كه‌س بووهلهوڵاتی ئێران كه‌به‌شێوه‌ی پیشه‌یی ئامێری ده‌فی برده‌ناو گروپه‌كانی موزیكی سونه‌تی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ناودار شه‌هرام نازری و محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان و گروپی موزیكی كامكاران، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا كۆنسێرتی موزیك و گۆرانی كوردی و فارسی پێشكه‌ش كردووه‌و بهسهركهوتووییهوهتوانی ئامێری عیرفانی و هونه‌ری ده‌ف، له‌ناو دڵی موزیكی ئێران‌دا جێ بكاته‌وه.
بێژه‌ن کامکار خه‌لاتی زێڕینی بله وه‌کو هونه‌رمه‌ندی نمونه‌ی ساڵی 2010 پێبه‌خشرا دواین کاری هونه‌ریان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی کورد عه‌دنان که‌ریم بوه
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی به‌شێکی خه‌ڵکی شار ڕوویان له‌و جێگه‌یه کرد که کۆنسێرتی گروپی کامکارهکانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له‌م کۆنسێرته وه‌لێ ئه‌فسوس به‌شێکی دیکه‌ی شار به‌هۆی نه‌مانی جێگه‌وه نه‌یان توانی به‌شدای له‌م کۆنسێرته‌دا بکه‌ن به‌ڵام سۆز و ڕه‌سه‌نایه‌تی گروپی کامکاران چوه ماڵی یه‌ک به‌یه‌کی هه‌مووتاکێکی کورده‌وه..
له‌به‌رواری 7-10-2010 له‌شاری سلێمانی به داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی گروپی کامکاران وهونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم کۆنسێرتێکی جه‌ماوه‌ریان ساز کرد تیایدا جه‌ماوه‌رێکی زۆری خه‌ڵکی شاری سلێمانی به‌شداری ئه‌م کۆنسێرته بوه به‌جۆرێک تا وای لێهات جێگه نه‌ما خه‌ڵک له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆکۆنسێرتهکه ناچار بوون له‌سه‌ر زه‌وی دابنیش وبه‌پێوه بۆستن ، دوابه‌دوای کۆنسێرته‌که له‌میانه‌ی چه‌ند پرسیارێکدا هونه‌رمه‌ند بێژه‌ن کامکار به‌م جۆروه وه‌ڵامی داینه‌وه
چۆن بو ئێوه سه‌ردانی کوردستانتان کرد وکۆنسێرتان ئه‌نجامدا؟
له‌ڕاستیدا ئێمه بانگێشتکراین له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئاسیا سێڵهوه ئه‌وان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه بێن بۆ کوردستان وئه‌م کۆنسێرته ساز بکه‌ین له‌ڕاستیدا ئێمه ته‌نها یه‌ک جار له‌تاران له‌گه‌ڵ عه‌دنان که‌ریم دانیشتین وبهرنامهکانمان بۆ ئه‌م کۆنسێرته ئاماده‌کرد
هاتنی ئێوه دووباره بونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و هونه‌رمه‌نده فارسانه بوون که‌هاتوون وکۆنسێرتیان کردوه؟ ده‌کرێت پێمان بڵێێ جیاوازی چیبو؟
نازانم ئێمه له‌ڕاستیدا ئێمه خه‌به‌رمان نییه له‌و کۆنسێرتانه‌ی پێشتر کراوه، من ناتوانم جیاوازی دابنێنم وجیاوازی دانان هه‌ڵه‌یه ئه‌وان کاری خۆیان ئه‌که‌ن هیوادارم سه‌رکه‌وتو بن ئێمه‌ش کاری خۆمان ئه‌که‌ین
جیاوازی ئه‌م کۆنسێرته‌ی کردتان له‌کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپا کردوتانه له‌چیدا ئه‌بینیته‌وه؟
لای ئێمه هیچ جیاوازی نییه ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌بوو کاک عه‌دنان که‌ریم له‌گه‌ڵمان بوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌گه‌ر نا ئێمه به‌هه‌مان ڕوحی ئه‌و کۆنسێرتانه‌ی له‌ئه‌وروپا کردمان لێره‌ش ئه‌نجامان داوه
که‌واته عه‌دنان که‌ریم فاکته‌ری سه‌ره‌کی بوو بۆ هاتنی ئێوه بۆ کوردستان؟
به‌ڵێ ئێمه له‌به‌ر خاتری کاک عه‌دنان وله‌به‌ر خاتری خۆشی ده‌نگی عه‌دنان که‌ریم هاتین لای ئێمه زۆر گرنگه کار له‌گه‌ڵ کێدا ده‌که‌ین،بۆئێمه تایبه‌تمه‌ندیه‌کان گرنگ کاک بزانین چ تاکێکه ئێمه که‌هاتین عه‌دنان که‌ریمان خۆش‌ویست له ئه‌ده‌بی له ڕه‌فتاری
ئاماده‌ن له جێگه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کۆنسێرت بکه‌ن؟
ئێمه خۆمان حه‌ز ئه‌که‌ین وپێمان خۆشه له‌هه‌ر شوێنێک بێت ئێمه خۆمان ناتوانین ده‌بێت یه‌کێک ئاماده‌کاری بۆ بکات ئه‌گه‌ر ئاماده‌کاری بۆ بکرێت به‌ئێمه بڵێن له‌سه‌ر ئه‌و شاخه کۆنسێرت بکه‌ن ئێمه ئاماده‌ین واته بۆ ئێمه جیاوازی نییه شوێنه‌که لای ئێمه گرنگ نییه گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سێک ئاماده‌کاری بۆ بکات ئیتر ئاسیا سێله یان هه‌ر شوێنێکی تره
تا چه‌ند دڵخۆش بوون به‌وه‌ی کوردستان به‌و شێوه‌یه پێشوازی لێکردن وبهجۆش و خرۆشێکی تایبه‌تیه‌وه گوێگری وبینه‌ری کۆنسێرته‌که‌ی ئێوه بوون؟
ئێمه زۆر سوپاسیان ئه‌که‌ین وزۆر خۆشحاڵین وهونه‌ر هی ئه‌وانه هی ئێمه نییه جیاوازی ئێمه‌و ئه‌وان ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئێمه ئالهتێکمان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نیا ئێمه ته‌نیا پارێزگاری له‌هونه‌ره‌که‌ی ئه‌وان ده‌که‌ین
جگه له‌هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم به‌نیازن له‌گه‌ڵ کام هونه‌رمه‌ندی تر کار بکه‌ن؟
ئێمه حه‌ز ئه‌که‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا کار بکه‌ین ئه‌وانه‌ی که‌پارێزگاری له‌هونه‌ری کوردی ئه‌که‌ن ،ئه‌گه‌ر کات هه‌بێت وده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت ئێمه حه‌ز ئه‌که‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا کار بکه‌ین ،هه‌ندێک بێسهروو به‌ره‌ی هه‌یه و
هه‌ندێکیان سیاسین ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بێت ئێمه پێمان خۆشه له‌گه‌ڵ دانه به‌دانه‌یان کار بکه‌ین ناوی هونه‌رمه‌ند بێنم ئێمه پێمان خۆشه له‌گه‌ڵ گشت هونه‌رمه‌ندان کار بکه‌ین
دیداری زیره‌ک نامۆ
ئه‌م بابه‌ته له دواین ژماره‌ی گۆڤاری هۆنیا بڵاوکراوه‌ته‌وه