(بێلان حەسەن گەرمیانی) میوزکژەنێکی کوردە و ئێستا لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە، ئەم ھونەرمەندە ماوەیەک پێش ئێستا وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی پڕۆژەیەکی ھونەری ئامادەکرد،
پڕۆژەکە لە چەند برگەیەک پێکھاتووە و باس لەوە دەکات کە چۆن بتوانرێت لەمەودوا چیتر ھونەرمەندەکان مافەکانیان نەخورێت و بە سیستەمێکی ریک و پێک بتوانن ئەلبوومەکانیان بڵاوبکەنەوە، لەگەڵ دەنگۆی بڵاوبوونەوەی پڕۆژەکەی (بێلان) ، تاڕدایەک دڵخۆشییەکی زۆر لە لایەن ھونەرمەندانی کوردستانەوە پەیدابووە،، چونکە بە جێ بەجێکردن و پەیرەوکردنی پڕۆژەکە بەتەواوەتی مافی ھونەرمەندان دەپارێزرێت و چیتر رەنجەکانیان بە ھەدەر ناچێت، (بیلان) ئامانجی پڕۆژەکەی بۆ شی کردینەوە گوتی، ھەوڵدانێکە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی بڵاوکراوە ھونەرییە ئاست لاوازەکان و ھەوڵدان بۆ پێشبڕکێ کردن بۆ بەرەو پێشچونی بەرھەمی کارامە و شیاو بۆ بڵاوکردنەوە لە رادیۆ و تەلەفیزۆن و ھەروەھا ئەنتەرنێتیش. ھەروەھا ھە وڵدان بۆ پاراستنی مافی ھونەرمەندانی بواری موزیک و گۆرانی یاخود سۆڵیستی بەپێی یاسای ڕیالیتیسی جیھانی. لەلایەیکی دیکەیشەوە ھۆکارێکە بۆ باشکردنی باری ئابوری ھونەرمەندان لە ڕێگەی بەرھەمەکانی خۆیانەوە لەگەڵ ئامانجێکی تریش ، بۆ ئەوەی بزانین کە پڕۆژەکە گەیشتۆتە کوێ” ھەولێر” دیمانەیەکی لەگەڵ میوزەکژەن(بیلان گەرمیانی) سازدا.
بیرۆکەی پڕۆژەیەکی لەم شێوە چۆن سەری ھەڵدا ؟
کاتێک کە لە باوکم دە پرسی بەرامبە ر بەنمایش کردنی بەرھەمەکانت لە ڕِێگای ڕِادیۆو تەلەفیزۆن و سیدی یان کاسێت چ پاداشتێک وەردەگری !! ئەویش لە وەڵام دەیگوت من خۆبەخشانە خزمەت بەھونەری مۆسیقاو گۆرانی کوردی دەکەم لایەنی نمایشکەریش خۆبەخشانە پاداش دەدەنەوە یان توانای پاداشتدانەوەیان نییە ئیدی ئەوە خۆیان و ویژدانیان
ئە وەی ڕِاستی بێت من کاری خۆبەخشانەم لا پەسەندە بەڵام بۆ جارێک یان دوو جاریش کێشە نییە ، بەڵام چەند جارێک تێپەڕبێت و کات زۆر بە ئاسانی ئیستیغلال دە کرێی ، کاتێک کە بە رھەم ھونەریەکان لەلایەن بازاڕِو مێدیاکانە وە ئیستیغلال کران ئەمەش کەموکوڕِی لە پرەنسیپی ئە خلاقی و یاسایی بۆ سیستەمی ھەڵسەنگاندن دەگەیەنێ ، ئەم حاڵەتەش دەبێتە ھۆی بازرگانیەک بە شێوەیەکی نائەخلاقی و نایاسایی لە ڕِێگای کەناڵەکانی ڕِاگەیاندن وچە ند بوارێکی دیکەی ناو بازاڕِ ، بەمەش ھونەرمەند زەرەرمەند دەبێت ئەمەش کێشەیەکی زەقە بۆ ھونەرمەندان.ھەر بۆیە لە سەرەتادا بیرم لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی یاسایی و کلتوری کردەوە کە بۆ ئەمڕِۆی کوردستان بگونجێ بەو ھۆیەشە وە بیرۆکەی دامەزراندنی دەزگایەکی چاودێری ھونەری کە پابەندبێت بە پرەنسیپەکانی سیستەمی ھەڵسەنگاندن و پاراستنی مافی بەرھەم لە لام سەری ھەڵداوە کە پڕۆژەیەکی مەزن بیری لێبکەمەوە،
پڕۆژەکە تەنھا لەلایەن بەڕێزتانەوە نووسراوە یانیش کەسانی دیکە ھەبوو کە یارمەتی بەڕێزتان بدەن؟
پڕۆژەکە بە تەنھا لەلایەن خۆمەوە نوسراوەتەوە و تەنانەت وێنەی لۆگۆی پڕۆژەکەش خۆم کێشاومە و مافی پاراستنی بیرۆکەم لە نەوریجەوە وەرگرتوە . پڕۆژەکەشم لە سەربنەمای یاسایی و ئەکادیمی و زانستی ھونەری داناوە تەنانەت لێکۆڵینەوەی مە یدانیم بۆکردوە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات ، ھەروەھا سودم لە ئەزموونی چەندین دەزگا و ڕِێکخراوی ھونەری لە ئەوروپا وەرگرتوە لەوانەش ڕِێکخراوی ( تۆ نۆ ، گرامۆ ، گرام ئارت ، فۆنۆ ، ڕِێکخراوی ھونەرمەندانی نەورویج ( کە خۆم ئەندامم تیایدا ) چە ند کۆمپانیایەک ، کۆلێژی نورۆف بۆ بەرھەمھێنانی ھونەرەکانی دەنگ و مۆسیقا ( خۆم دەرچوی ئەو کۆلێژەم ) .
ئێستا پڕۆژەکە بە چی گەیشت ئایا پیشکەشی ھیج دەزگایەکی ھونەریتان کردووە تاوەکو کارێکی وەھا لە پەرلەمانە یاسایەکی پێوە دەچێت؟
زیاتر لە ساڵ ونیوێک بەسەر ئەم پڕۆژەیە تێپەڕِی ، لەگەڵ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی پڕۆژەکە ھە وڵمدا لە رێگەی چەند ماڵپەرێکی ئازیز و چە ند بڵاوکراوەیەکەوە ڕەشنوسی پڕۆژەکە بڵاو بکەمەوە.
خۆشبە ختانە بڵاوکرایەوە ، مەبەست لە بڵاوکردنەوەی پڕۆژەکە دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە بوو ، چونکە داخوازیم ئەوەبوو کە ھونەرمەندانی بواری موزیک و یاسا ناسانی ئە م بوارە بەشدار بن لە گە شە کردن و دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە بە زانیاری و نەھێشتنی بەربەست و دۆزینەوەی چارە سەری لۆجیستیکی بۆ کەموکوڕِییەکانی ، چونکە بێگومان ھیچ پڕۆژەیەک لە سەرەتاوە پێرفێکت نییە .
ئە و خاڵەی کە زۆر گرنگە باسی لێوە بکەم ئەوەیە کە بەر لە ڕِاگە یاندنی پڕۆژەکە لە مێدیاکان ڕِەشنوسی پڕۆژەکە م ناردبوو بۆ وەزارە تی ڕِۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، وەزیری ئە وکات ڕِێزدار فەلەکەدین کاکە یی بوو ، ھەروە ھا ڕِێزدار جەنابی حاکم شاکر ئە وکات بە ڕِێوبەری دیوان بوو .
جەنابی حاکم شاکر پشتگیری لە پڕۆژەکە کرد و بە نووسراوێک بڕیاری بەرزکردنەوەی بەرەو ئە نجومەنی وەزیران بۆ دەرکرد ، منیش بەم ھەواڵە زۆر دڵخۆشبووم ، شایانی گوتنە کە پڕۆژەکە لە لای ڕِاوێژکارێکی وەزیری ڕِۆشنبیری ئەو کات گیرببو ، تە نانەت دەرفەتی بۆ بەڕِێز وەزیری ڕِۆشنبیریش نەڕەخساندبوو بۆ ئەوەی بەلایەنی کەمەوە چاوی بە پڕۆژەکە و نوسراوەکەی حاکم شاکر بکەوێ . بە و ھۆیەوە بێ سیقەییەک لە لای من دروستبوو.بەرامبەر ئەو ڕِاوێژکارەی جەنابی وەزیر ، چونکە بۆی ڕِوون نەکردمە وە بۆچی وادەکات.
تاوە کو ئێستاش نازانم بۆ وایکردو مەبەستی چی بوو لە شاردنەوەی پڕۆژەکە و نوسراوەکە ! بە ھەرحال لە سیستەمی ھە موو دامودەزگایەکی حکوومی وا باوە کە وەڵامی ھەر پڕۆژەیەک بە ڕِوونکردنەوە وە بدرێتە وە لەوانەیە لە وڵاتی ئێمەش ڕەچاوی ئەو خاڵە بکرێ بە ڵام پێم وانیە ئەو ڕِاوێژکارە شارەزایییە کی ئەوتۆی لەو پۆستە ی پێیی درابوو ھەبووبێ تە نانەت ھیچی لە بارە ی ھونەری موزیکەوە نەدەزانی ، بەداخەوە ئەمڕِۆی وڵاتی ئێمە وایە ، دەگمە ن دەبینرێ کە سی شیاو بۆ شوێنی شیاو بە کا بھێنرێت بێگومان ئە م کێشەیە کاری من نییە چارەسەری کەم ، ھەر بۆیە دە چمە ناو ناوەڕِۆکی بابەتەکە ی خۆمەوە کە سیستەمی مامەڵە کردنە لە گەڵ بەرھەمە موزیکیەکان و مافی ھونەرمە ندانی ئە م بوارە .
ئە وەبوو مانگی ئۆکتۆبە ری ساڵی ٢٠٠٩ گەڕِامەوە کوردستان و پڕۆژەکەم لە وەزارە ت ڕاکێشایەوە و بڕِیارمدا لە سەرەتادا بە شێوەیەکی سەربەخۆ بە ھاوکاری چە ندین ھونەرمەندی دیکەی ئە م بوارە پێداچوونە وە بۆ پڕۆژەکە بکە ین . خۆشبە ختانە لەلایەن دەزگای موزیک و کەلەپوری کوردییەوە لە شاری ھە ولێر بە ھاوکاری براو ھاوڕِێی ئازیزم مامۆستا ھە نگاو ئە نوەر شێخانی کە ھەموو توانایەکی دە زگای موزیک و کەلەپوری خستەگڕِ لە پێناو پشتگیری کردن و بە ھەند ڕِاگرتنی پڕۆژەکە ، بەو ھۆیەوە بە ڕِێزیان ھە ستان بە بانگەێشتکردنی چەندین ھونەرمەند و کەسایەتی ھونەریی خاوە ن ئە زمون.
شایە نی گوتنەکە ئە م دەزگا بەڕێزەم کردوە بە وە کیل بۆ موتابەعەکردن و ھەوڵدان بۆ بەرەو پێش چوونی پڕۆژەکە ئەوا ساڵو نیوێک زیاترە ھیچ ئاستێکی چالاکی دیکەم لە م بە ڕِێزیان بە دی نەکردوە بۆ دەوڵەمەند کردنی پڕۆژەکە.
لە کورستان ھیج سیمیناری بۆ کرا تاوەکو شارەزایانی بواری موزیکیش قسەی خۆیان لەسەر بکەن؟
وە ک سیمینار نە خێر بە ڵام وە ک شرۆڤکردن و ھەڵسەنگاندنی سەرەتایی لە لایەن دەزگای ناوبراوە وە نیمچە کۆڕِێکیان بۆ گرتم.
پێت وایە پرۆژەی بەڕێزتان یەکەمین پڕۆژەیە کە باس لە مافی ھونەرمەندان بکات؟
دوور نیە پێش منیش ھەوڵ درابێت بە ڵام پێم وا نییە پڕۆژەیەک لە وەی من پرۆفیشناڵتر ھەبوبێ ، چونکە بەو پەڕِی سیقەوە دە ڵێم پڕۆژەکەی من چارەسەرێکە بۆ ئەو قەیرانە ی ئەمڕِۆی ھونەرمە ندانی کورد کە بە ڕاستی بێزاری کردوین ، داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم لێم وەرگرن و شرۆڤەکەن ، ھەر لایەنێکیش سیمینار یاخود کۆنفرانسێک بۆ ئەم مەبەستە بگێڕِێ جێی سوپاس و پێزانینە بە مەرجێک ڕِوانبێژی بە بابەتەکەمەوە نەکەن.
برۆزەیەکی لەم شێوەیە تا چەند لە کاتی ئێستادا خزمەتی بەرچاوی ھونەرمەندان دەکات؟
بێگومان ، تا ئێستا ئەوەی خوێندویەتیە وە لای پەسەندبوە و بە چارەسەری زانیوە ، زۆر ھونەرمەندیش ھەیە ھەر لێی تێناگە ن ناحەقیشیان نییە چونکە مەرج نییە ھەموو ھونەرمەندێک بە پرەَنسیپەکانی پاراستنی مافی بەرھەم ئاشنا بێت.
حەزم دەکرد نمونە یە کی پڕۆژەکە م لە ڕِێی بە ڕِێزتانەوە بڵاوبکردایەتەوە بە ڵام جارێ نامەوێ گڵۆپی سە وزە ھەڵَکە م چونکە چەند گۆڕِانکارییە کی چاکترم بە سەر ناوەڕِۆکی پڕۆژە کە ھێناوە کە ڕەشنوسی کۆتایی پڕۆژەکە دەسەڵمێنێ .
ئاریان دەرگەڵەیی