سه‌ره‌تای هه‌موو ژیانێک پڕه له پرسیار و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و هۆکارانه‌ی که پێویسته بۆ خودی ئه‌و که‌سه خۆی بناسێه‌ت و بتوانێ به‌رنامه‌ی دواڕۆژی دابڕێژێت. بێگومان له نێو کۆمه‌ڵگه دا سه یری خۆت و ده‌ور و به‌رت ده که‌ی و دوای ئه‌و شتانه ده که ویت که په‌یوه ندی به خۆته‌وه هه‌یه بزانیت درووسته و شیاوه بۆ که‌سایه‌تیت، بۆ ئه‌وه ی بزانی توانای هه ڵبژاردنی هه‌یه بۆ خۆت.
بێگومان من وه‌ک کچێکی ساده که له نێوان 14-15 ساڵان بووم هه‌ستم ده‌کرد ده‌بێت که‌سایه‌تیێک هه‌بێت من پشتی پێ ببه‌ستم؟ زۆربه‌ی کات پرسیارم له خۆم ده‌کرد ده‌بێت که‌سێک بێجگه له دایک، باوک، خوشک و برا هه‌بێت که پشتی پێ ببه‌ستم؟
له سه‌ره‌تاوه زۆر خولیای وێنه کێشان و هۆنراوه نووسین بوم که تا ئێستاش به‌رده‌وام ئاره‌زوومن. خولیای گۆرانی و مۆسیقام گه‌لێك زۆر بوو، به‌ڵام له‌و کاته‌دا ئه‌و ئاواز و ده‌نگانه‌ی که گوێبیستیان ده‌بووم به‌س نه‌بو بۆ من. زۆر گوێم له مۆسیقای بیانی ده‌گرت، به‌ڵام هیچی لێ تێنه‌ده‌گه‌یشتم. تا ئه‌و کاته‌ی له ڕاگه‌یاندن گوێبیستی ده‌نگێك بووم، ده‌نگێک ناسک‌تر له په‌ڕه‌ی گوڵ، هه ستێک به سۆزتر له لای لایه‌ی دایکێک بۆ کۆرپه‌که‌ی، تێکه‌ڵاو ببوو له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌ك که سه‌رچاوه‌که‌ی له ده‌روونێکی تا بڵیی بێگه‌رد هه‌ڵقووڵا بوو. نه‌مده‌زانی کێیه، له کوێ هاتووه، ته‌نها ده‌مزانی ده‌نگێکی دڵ هه‌ژێن و به‌ڕاسیتی سه‌ره‌نج ڕاکێشه. که بیستم ئه‌و ده‌نگه زوڵاله له ناخی
گه‌نجێکه به ناوی زه‌که‌ریا، له راستیدا زۆر نامۆ بوو له‌لام به‌ڵام زانیم که‌سێك که ته‌نها به‌ده‌نگی بتوانێ سه‌ره‌نجی من ڕاکێشێ به بێ بینین، بێگومان ده‌بێت کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌رم هه‌بێت له
لایه‌ن موزیك و ده‌نگ، چونکه ئه‌و دوو به‌هره‌یه زۆر گه‌وره‌بوون له‌لای من وه‌کوو ئه‌وه وا بوم که گوڵێك ڕوابێت ئاو نه‌درابێت.
له‌گه‌ڵ ده‌نگی زه‌که‌ریا هه‌ستم به‌و لافاوه کرد که له ناخی مندا ساری هه‌ڵدا، توانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که بێزارکار بوون له‌ناخی مندا ڕابماڵێت. ته‌نانه‌ت که گوێم له گۆرانیه‌کانی ده‌بوو، هه‌ستم به خۆشیێکی زۆر ده‌کرد ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو که ته‌نها له ووشه‌کانی هه‌ستم به زۆر شت ده‌کرد که له ناخی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌یه به‌ڵام که‌س ناتوانێ لێی تێبگات. من بووم به‌و که‌سه‌ی که ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ووشه‌کانی له‌ناو مێشکم دا ده‌خولایه‌وه و هه‌ستم پێیان ده‌کرد تا ئه‌و کاته‌ی هاوڕێیانم له قوتابخانه پێیان ووتم گوێت له گۆرانی (دایه) بووه ؟! ئه‌و ووشه زۆر به‌نرخ بوو له لام، ئه‌و ئه‌لبوومه جوانه‌بوو که به ناوی (دایه) بڵاوو بۆوه. کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر من هه‌بوو. گۆرانیه‌کانی دانه به دانه مانایه‌کی ده‌به‌خشی به‌ژیانم، وه‌کو سه‌ره‌تایه‌ک ده‌ست به ژیان بکه‌م زیاتر له ووشه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نزیک ده‌بوومه‌وه و زیاتر له هه‌ست و ناخی زه‌که‌ریا تێده‌گه‌یشتم. له‌وانه‌یه بپرسن گۆرانی و ژیانی (بێری) چ په‌یوه‌ندیه‌کیان به یه‌که‌وه هه‌یه؟ من هه‌موو ووشه‌یه‌کی ئاوازه‌کانی وه‌کی فه‌رهه‌نگ له ژیانی خۆم به‌کار ده‌هێناو و ئێستاش به‌کاریان دێنم. تا ئه‌و کاته‌ی ڕۆژگاری من پێوستی به چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی تر هه‌بو، ئه‌لبومی (ڕۆژگار) بڵاوو بۆوه که توانی ناخی من پڕ بکاته‌وه به‌و ده‌نگه خۆشه که له‌و چڵ بفڕ‌م بۆ چڵێکی تر. توانی هه‌ست و سۆزێکیترم پێ ببه‌خشێ که له ناخی ئه‌ودا له نێو گۆرانیه‌کانیدا هه‌ستم به زۆر شتی نوێ ده‌کرد. ڕۆژانه گوێبیستی ده‌بووم، ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو لێی بێزار نه‌ده‌بوم! دوای ئه‌وه که به‌رهه‌می (تیلیناز) بڵاو بۆوه، زۆر به گه‌رم و به چێژه‌وه پێشوازیم لێ کرد وه‌ك چۆن دایکێک باوه‌شی بۆ منداڵه‌که‌ی بکاته‌وه. که گوێم له گۆرانی (گه‌نجی پیر) بو که ئه‌لبومی پێش دوایی بوو، ته‌نها به گریان پێشوازیم لێکرد وه‌کوو ئه‌وه وابوم که گوڵێك تامه‌زرۆی به‌هار بێت له ژێر گه‌ڵای پاییز شاردرابێته‌وه. یه‌که‌م جار که‌دانیشتم گوێم له هه‌موو گۆرانیه‌کان گرت، فرمێسکم له چاوان ووشك نه‌ده‌بوو. ووشه‌و ئاخی زه‌که‌ریا به شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو تاڕاده‌یه‌ک که ده‌توانم له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و جل و به‌رگ، شێوه ی پێکه‌نین و گرینی ئه‌و تێبگه‌م! ته‌نها بیبینم لێی تێده‌گه‌م. ئه‌وه 3 ساڵه زۆر شتی فێرکردم، له دوای (گه‌نجی پیر) تاراده‌یه‌ک توانیم که‌سایه‌تی خۆم دیاربکه‌م که ته‌نها له‌نێو هاوڕێیانیشم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر له من به‌دی ده‌کرا و هه‌ستیان پێده‌کرد. دایک و باوک قوتابخانه بوون بۆم، به‌ڵام زه‌که‌ریا قوتابخانه‌یه‌کی تره له ژیانی من که توانیم له گه‌ڵی تێکه‌ڵ بم، که که‌س هه‌ست به‌و راستیه ناکات ته‌نانات ئاگه‌ر خۆشی ئه‌و قسه‌یه ببیستێت له‌وانه‌یه باوڕ نه‌کات، سه‌یره! چونکه من له‌و ماوه زۆره که 9 ساڵی به‌سه‌ر چوو، به هیوای بینینی ئه‌و بووم، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته تا ئێساش بۆم نه‌ڕه‌خساوه، زۆرم هه‌وڵدا به زۆر ڕێگاوه، به‌ڵام نه‌متوانی، چونکه زه‌که‌ریآ خۆی دووره په‌رێز پاراستوه.
له ئه‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ستم به تینوێتی ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی گوڵێک 6 جار ئاو درابێت به هیوای جاری 7ئه‌م بێت. دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر له‌م چه‌ند رۆژه ئه‌لبومی (لاپه‌ڕه‌ی سپی) بڵاو بوو، به‌ڕای ئێوه چی به‌سه‌ر هاستی من داهات؟ نه‌مزانی به کام ده‌رگا بۆی بچم؟ به چ ئاهێک باوه‌شی بۆ بکه‌مه‌وه؟ ئه‌وه بوو زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا جارێکی تر کۆمه‌ڵێک فه‌رهه‌نگ و ووشه‌ی نوێی له ژیانی مندا دروست کرد به‌ڵام ئه‌م جاره لاپه‌ڕه‌ی سپیه. زه‌که‌ریا چۆن ده‌توانم لاپه‌ڕه‌ی سپی له ژیانم هه‌ڵبده‌مه‌وه که (قه‌ده‌ر نامباته‌وه، له ماچ دوورم ناخاته‌وه، نیگای تۆم لێ ناستێنێته‌وه، له گه‌ڵی بمێنمه‌وه به گیانم بڵێمه‌وه، به دڵم ناهێڵێته‌وه، چیتر چاوه‌ڕوان نابم، ته‌نیایی دوباره نابێته‌وه، رۆژانی خۆشه‌ویستی که جوانترین رۆژانن با بێنه‌وه، ئه‌وین و خۆشه‌ویستی له ده‌رفه‌تێکی تر بۆ کوردستانی ئآ‌زیز بگه‌ڕێته‌وه!)
ئێستا بێری که‌سێکه: که زه‌که‌ریا له‌ناو دڵی دایه، له ناخ و خوێنی ده‌سوڕێته‌وه، له گه‌ڵ هاناسه‌ی دایه. زه‌که‌ریا ئاوازێکه، له‌گه‌ڵ پێکه‌نین و گریانمدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
زه‌که‌ریا تابلۆیه‌کی میهره‌بانه چوونکه یه‌زدانی مه‌زن نه‌خشاندوویه‌تی. درووست‌کردنی تابلۆی تر بۆ هه‌ڵواسینی دیواره، به‌ڵام خولقاندنی زه‌که‌ریا بۆ ناو دڵی میلله‌تێکه که ساڵه‌های ساڵه تینووی قوومه مۆسیقایه‌کی پڕ له سۆزن، تینووی ده نگێکی پڕ له خۆشه‌ویستی و فه‌رهه‌نگێک بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان له سه‌ر دابڕێژن. بۆیه من ئه‌و که‌سه‌م ده‌توانم بڵێم ”زه‌که‌ریا تۆ ئه‌و که‌سه‌ی فێرت کردم که چۆن بژیم، تۆ هه‌موو ژیانی منت گۆڕی”.
بێری خۆشناو