راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ: لەدرێژەی چالاکییەکانی دەزگای کەڤاڵ و لەمیانی پرۆژە بەردەوامەکانی خۆیدا، بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر ئامادەو بڵاودەکاتەوە، کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدایەو داوا لە سەرجەم نووسەر و شاعیر و چیرۆکنووسان دەکات کە بەزووترین کات c.v خۆیان بنێرن.
بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر کە لە ئامادەکردنی عەبدولڕەحمان مەعروف و لەزنجیرە بڵاوکراوەکانی دەزگای کەڤاڵە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدایە.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری ھاتووە کە لە ئێستادا دەزگاکەیان خەریکی پرۆژەی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێرەو کە لە ئامادەکردنی عەبدولڕەحمان مەعروفەو لە ئێستادا لەقۆناغی کۆتاییدایەو لە ئایندەیەکی نزیکدا چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە داوا لە سەرجەم نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر و نیشتەجێی ھەولێر دەکەین کە c.v خۆیان بنێرن و دوایین کات بۆ ناردنی c.vیەکان ٢٠/٧/٢٠١٢یەو لەدوای ئەو رێکەوتەوە c.v لە کەس وەرناگیرێ و ئەوانەی c.v خۆیان نەنێرن بێ بەش دەبن لە بوونی ناویان لە کتێبەکە.
لەکۆتایی راپۆرتەکەدا ھاتووە کە سەرجەم نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسان دەتوانن لە رێگای ئەم ئیمێڵانەوە c.vیەکانیان بنێرن
masoudhawler@yahoo.com
info@dazgaykaval.com
یاخود لەرێگای ئەم ژمارە مۆبایلانەوە پەیوەندی بکەن
٠٧٥٠٤٥٦٦٤٨١
٠٧٥٠٤٦٣٨٥٤١