زۆر ئاشكرایه كه (زمناكۆ) عه‌لى وه‌ك گهنجیَكى هه‌ڵه‌بجه‌یى كه ته‌مه‌نى چه‌ند مانگیَك بووه به‌ر كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه كه‌وتووه و ده‌ره‌نجام له خانه‌واده‌كه‌ى دابرِاوه و له‌لایه‌ن ئافرهتیَكى به‌رز بهخیَوكراوه و تا ئهمرِۆ كه له ریَگهى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به دایكى و هه‌ڵه‌بجه شاد بوویه‌وه. ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌م وه‌ك به‌بیر هیَنانهوه بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره هیَنایهوه، بهلاَم ئه‌وه‌ى من دهمهوىَ لیَرهدا باسى بكه‌م بابه‌تى كاركردنمه وه‌ك دهرهیَنهر بۆ دروستكردنى فیلمیَكى دیكۆمیَنتى سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته و هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه په‌یوه‌ندیم كردووه به وه‌زاره‌تى ناوبراو و ئه‌وان زۆریان پیَخۆش بووه كه من كاریَكى له‌و شیَوهیه ده‌كه‌م و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ كردووم و پشت به‌خوا ده‌ستم پیَكردووه، بیَگومان به ته‌نها نا به‌ڵكو به هاوكارى برایانم كاك فه‌ره‌یدون و كاك فه‌خره‌دین و كاك باست كه بهرِاستى پاڵپشت و ریَخۆشكهر بوون له‌گه‌ڵ كاك سه‌لامى حاجى عه‌لى ویَنهگر كه یه‌كه‌م گه‌یشتنى عه‌لى به خانه‌واده‌كه‌ى له هه‌ڵه‌بجه و له‌ناو دادگاى هه‌ڵه‌بجه وه‌كو كامیرامان كارى كردووه و سه‌رجه‌م داتاكانمان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه خۆ ئاماده‌كردنى زووتر كراوه بۆ ئه‌مكاره بیَگومان له راگه‌یاندن ویستیان بزانن وه‌ك دهرهیَنهر كارى نویَم چییه؟ پیَیانم گوت خه‌ریكى دیكۆمیَنتیَكم له‌سه‌ر عه‌لى یه‌كسه‌ر كرا به هه‌واڵ و له زۆر سایتدا بلاَوكرایهوه كه مه‌سعودى مه‌لا هه‌مزه سه‌رپه‌رشتى راگه‌یاندن و بلاَوكردنهوهى هه‌واڵه‌كه‌ى كرد و ته‌نانه‌ت چه‌ند سایتیَك و ئاژانسى هه‌واڵ بىَ ئاگادارى من و له‌به‌ر گرنگى هه‌ڵبژاردنى بابه‌ته‌كه كردوویانه‌ته عه‌ره‌بى و له سایتى به‌ناوبانگى (google)یشدا بلاَوكراوهتهوه، پاشان دواى نزیكه‌ى مانگیَك كوردسات ریكلامى به‌رنامه‌یه‌كى كرد بۆ هه‌مان بابه‌ت دیاره من به‌رنامه‌كه‌م بینى و زۆر نیگه‌رانى كردم، چونكه له‌رووى ئه‌خلاقى رۆژنامه‌وانیه‌وه كه كهسیَك ده‌ستى دایه كاریَك ئه‌وه‌ى تر دهبىَ بوهستىَ و بزانىَ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ى یه‌كه‌م به بابه‌ته‌كه نهویَرا دهكرىَ هه‌رچى له‌سه‌ر بكه‌یت، بهلاًَم دواتر خۆم گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه ئه‌مه به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنیه و جیاوازه له‌گه‌ڵ فیلمى دیكۆمیَنتى، به‌هه‌رحاڵ دواى هه‌فته‌یه‌ك له كوردستانى نوىَ خویَندمهوه كه كهسیَك به‌ناوى پشتیوان گوڵپى دهیهوىَ فیلمیَكى دیكۆمیَنتى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بكات دیاره ئه‌مه ناوى لیَدهنریَ دزینى فكره، چونكه به‌به‌ڵگه‌وه دهیسهلمیَنم كه من پیَشتر وه‌ك كاریَكى دیكۆمیَنتهرى ئه‌م بابه‌ته‌م راگه‌یاندووه ته‌نانه‌ت لۆكه‌یشنى (شویَنهكانى) ویَنهگرتنیشم تیَیدا ده‌ستنیشان كردووه، ته‌ماشا ده‌كه‌م هه‌مان لۆكه‌یشن و بابه‌ت باس دهكرىَ و به پاڵپشتى كوردسات و خه‌ڵكى گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر دیاره ئه‌مه له عورفى رۆژنامه‌نووسى و ئه‌خلاقى هونه‌رمه‌ند به‌ده‌ره و لیَرهوه رایده‌گه‌یه‌نم مافى منه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى رامگه‌یاندووه و راسته من پاره‌یه‌كى زه‌به‌لاحم له‌به‌رده‌ست نییه و به مانگانه‌كه‌ى خۆم ده‌ستم داوه‌ته ئه‌و كاره كه پیَم وایه زۆر مه‌زنه حه‌ق وانییه بهرِیَوهبهرانى كوردسات و ئه‌وانى تر ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن و ده‌ست له وهتهرى هه‌ستیارى میَشكمان بده‌ن كه ئیَمه چینیَكى هه‌ستیارین و زوو دركى پیَدهكهین، دهشمهوىَ ئاماژه به‌وه بده‌م كه من ئه‌وه‌نده كه‌مته‌رخه‌م نیمه كه تا ئیَستا كاره‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبایه، منیَك كه له ساته‌وه‌خته‌كانى سه‌ره‌تاوه كارم له‌و بابه‌ته كردووه، ئیَستا چۆن دواى ده‌خه‌م، بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌نده به فیلمى دیكۆمیَنتى “له‌یلا قاسم هیَمایهك بۆ به‌رخودان” به‌شداربووم له فیَستیڤاڵی فیلمى كوردى له‌نده‌ن، كه ئه‌وه‌شیان داوه‌ت بووم و فیلمه‌كه‌م لهوىَ نمایش ده‌كرا و نه‌ده‌كرا ئاماده نه‌بم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا براده‌رانى كاره‌كه لیَره له كاركردن نه‌وه‌ستاون و ئیشی خۆیان كردووه.
له دوا وتهمدا ئومیَد ده‌كه‌م ئه‌م په‌یامه‌ى من به‌هه‌ند وهربگیرىَ و زمناكۆ كورِى هه‌ڵه‌بجه‌یه كورِى كوردستانه موڵكى هه‌موو كوردیَكه، بهلاَم به‌و شیَوهیهى كه ره‌فتار له‌گه‌ڵ مندا كراوه زۆر نامرڤانهیه و دووره له ره‌وشتى هونه‌رمه‌ندانه، ده‌خوازم براده‌رانى كوردسات واز له‌و كاره بیَنن تا من كارى خۆم ته‌واو بكه‌م.
* دهرهیَنهرى كاره‌كه