بیرم کردی
ئەم ئێوارەیە زۆر بیرم کردی
هاتمە نزیک رۆخی دەریا
لەفیراقی ئەو دڵی من
دەریاش لەگەڵ مناگریا
دەریا ووتی منیش عاشقم
بۆیە لەدڵی تۆ تێ ئەگەم
عەشقی کەنار لە دڵمایە
بۆیە دایم شەپۆل ئەدەم
بەڵام ووتی تۆ زۆر سەیری
هیچ عشقئ وەک تۆ نییە
گشت ئێوارانئ تۆ ئەگریت
کەچی کەس ئاگای لێو نییە
ووتم راستە کەس نازانئ
کەمن چیمەو بۆ چی ئەگریم
من لەگوڵ و نیشتیمانم
هەم کە دوورو هەم بئ بەریم
ئیتر ژیان مانای نی یە
تەنیا گریان چارەسەرە
چونکە ئەوەی خۆشم ئەویست
ئێستا لەمن بئ خەبەرە
…کارزان پڵنگانی.٢٠١٢….سوید