دارا ئه‌حمه‌د – به‌شی یه‌که‌م – ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی به‌رانگژبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه کۆنه‌په‌رستیی و نه‌رێنییه‌کانی ده‌رده دێرێن و ره‌گاژۆیه کوشنده‌کانی وه‌ک (بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی و دینیی) به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه له نێو ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆمان به پێی توانا کۆششی خۆمان کردووه و قوربانیی زۆریشمان له‌و پێناوه داوه، دوایین هێرش و گهلهکۆمهییش له‌و دواییانه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێته سه‌رمان که ئێمه چیدی به‌رهه‌می ئه‌و که‌سانه بڵاونه‌که‌ینه‌وه که ناسناو یان نازناوی (خێڵه‌کیی، ناوچه‌گه‌ریی، دینیی)یان هه‌یه.. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رۆژی (٦\١\٢٠١١) روونکردنه‌وه‌یه‌کمان له‌و لینکه‌دا بڵاوکرده‌وه:
(ناسناوی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی نیشانه‌ی پاشڤه‌ڕۆیی و خولیای ره‌گه‌زپه‌رستییه:
www.emrro.com/nasnawixelekiu.htm )
ئه‌وه به لای ئێمه‌وه گرنگ نییه که‌سانی له‌و بابه‌تانه بهرانگژمان ببنه‌وه که له روانگه‌ی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی و ئاڵووده‌بوونیان به دینه‌وه ئه‌و ناسناوانه‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژادووه و ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌رده کوشندانه پیستر بن و پتر درێژه بکێشن تا جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵ ده‌بێته یه‌ک پارچه له ڤایرۆسی کۆنه‌پارێزیی.. چونکه ئه‌وه مافی خۆیانه و ته‌نانه‌ت به پێی لۆژیکی فه‌رمانڕه‌وایی دارستان و ژیانی چهوسێنهرانهش مافی هه‌ر دڕنده‌یه‌که کاتێک که تۆ داری لێ هه‌ڵده‌بڕی تا رێ له دڕنده‌ییه‌که‌ی بگری.. پڕکێشیی و ململانێ بکا و بهرانگژت ببێته‌وه، لێ ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه ئاسایی نییه ئه‌وه‌یه کاتێک هێندێک که‌س سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به پێی پێوه‌ر و پێناسه باو و گشتییه‌کان که‌سانی پێشکهوتخوازن و جێبهنجهشیان دیار بووه له نێو فه‌رهه‌نگی رۆشنگه‌رانه‌ی کوردی – جا له نائاگایی و فه‌رامۆشیی خۆیانه‌وه بووه یان به هه‌ر جۆره‌ک هه‌یه پێشتر ئه‌و جۆره ناسناوه نه‌رێنییانه‌یان پێوه نووساوه و ئێستاش سه‌رده‌مێکه له‌ژێر هه‌ژموونی ئاساییبوون و پایهدارتربوونی کۆنه‌په‌رستیی له‌و رووه‌وه که ده‌سه‌ڵاتداره نهدیوبدییهکانی ئه‌وڕۆی کوردستان به دیاریی بۆ گه‌له‌که‌مانیان هێناوه ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن – که‌چی ئه‌وانیش له جیاتی ئه‌وه‌ی پشتگیرییمان بکه‌ن دێن به هه‌مان شێوه له‌ژێر بڕوبیانووی لاواز لاواز که گوایه لایه‌نگریی له ئازادیی ده‌که‌ن به‌رگرییه‌کی نابه‌جێ له ناسناوه نه‌رێنییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ به تێکهڵوپێکهڵکردنی له‌گه‌ڵ ئازادییه ره‌وا و مرۆییه‌کان ناسناوه کۆنه‌په‌رستییه‌کانی خۆیان تێ بزر بکه‌ن و به دیارده‌یه‌کی ره‌وا بیخه‌نه‌ڕوو.
به کورتییه‌که‌ی ئێمه له روونکردنه‌وه‌که‌مان ئه‌وه‌مان خستبووه روو که ناسناوی (خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی) دیارده‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه و نه‌رێنییه و ئێمه چیدی به‌رهه‌می ئه‌و که‌سانه بڵاوناکه‌ینه‌وه که ئه‌و جۆره ناسناوانه هه‌ڵده‌گرن، ئیدی هه‌ر که‌سێک که ئه‌و جۆره ناسناوه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێ بابه‌ت لای ئێمه بڵاوبکاته‌وه با ناسناوه‌که‌ی له خۆی بکاته‌وه و به ناوی ته‌واوی خۆی بابه‌ت بنێرێ.. ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ ناسناویشی هه‌بێ ئه‌وه با ناسناوی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی نه‌بن.. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه با بابه‌ت بۆ ئێمه نه‌نێرێ.
هیچ گومانی تێدا نییه که کۆمه‌ڵه ناسناوێکی وه‌ک (دڵدار، هه‌ستیار، نه‌به‌ز، کۆشش، سایه، شه‌یدا، ئارام، ده‌وه‌ن، باران، ره‌نجبه‌ر، دڵخۆش، سه‌رکه‌ش، پاکژ، هه‌ژێن و… هتد) زۆر جوان و له‌بارن و هه‌ر که‌سێکی ژیاندۆست و مرۆڤپه‌روه‌ریش دڵی پێیان ده‌کرێته‌وه.. به‌ڵام ناسناوه (بنه‌ماڵه‌یی و خێله‌کیی و ناوچه‌یی و دینییه‌کان) ره‌گ و ریشه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه و ره‌گه‌زپه‌رستانه و چه‌وسێنه‌رانه و دابڕکردنی مرۆڤه‌کانیان له‌پشته و زۆر نه‌رێنیین بۆ ناسناوی مرۆڤه‌کان.
کاتێک که کاک ئه‌مجه‌د له سه‌ره‌تاکانی مانگی شوباتی ٢٠١١ بابه‌تێکی به هه‌مان ناسناوی پێشانی – شاکه‌لی – بۆ ئه‌مڕۆ نارد بۆ بڵاوکردنه‌وه.. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان بڵاونه‌کرده‌وه.. پاشان به ناوی (دارا ئه‌حمه‌د – له جیاتی ستافی ئه‌مڕۆ) نامه‌یه‌کیشمان بۆ نارد که تێیدا به کورتییه‌که‌ی گوتبوومان ئێمه وای بۆ ده‌چین که هه‌ڵگرتنی ئه‌و ناسناوهتان (شاکه‌لی) لای ئێوه هیچ هه‌ستێکی نه‌رێنیی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی پێوه نییه، به‌ڵام داوای بووردنێکی گه‌وره ده‌که‌ین که ناتوانین بابه‌ت بۆ هیچ که‌سێک بڵاو بکه‌ینه‌وه که هه‌ڵگری ئه‌و جۆره ناسناوانهن.. ئه‌وه بۆ گشته و ناتوانین به‌و ناسناوه بابه‌ته‌که‌ت بڵاوبکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌شمان گوتبوو که ئێمه پێمان ناخۆشه که‌سێکی وه‌ک تۆ له ده‌ست ده‌ده‌ین که به نووسینه به‌سووده‌کانت هه‌ر له ژێر ئه‌و ناسناوهت مێژوویه‌کی گه‌شت بۆ خۆت دروست کردووه و (ئه‌مڕۆ)شت گه‌شاندۆته‌وه، پێشمان باشه هاوکارمان بن له‌و رووه‌وه.. ئه‌وه بۆچوون و پێشنیاری ئێمه‌یه و مه‌رج نییه ئێمه ته‌نیا خۆمان پێ له‌سه‌ر هه‌ق بێ، به‌ڕێزتان خۆتان خاوه‌ن تێڕوانینی تایبه‌تی خۆتان و بڕیاری خۆتانن.
هیچ پێویستی نه‌ده‌کرد کاک ئه‌مجه‌د خۆی بێنێته ئه‌و ئاسته لاوازه و بۆ نووسینی به‌رسڤه‌که‌ی به خراپ سوود له نامه‌که‌ی ئێمه وه‌ربگرێ و بڵاویبکاته‌وه، ئێمه نامه‌که‌مان بۆ خودی خۆی نووسیبوو نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بڵاویبکاته‌وه! ئێمه ئه‌وه پێنجه‌مین ساڵه له ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ به ده‌یان نامه‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانمان بۆ هاتووه.. لێ هه‌رگیز ئه‌و بێ ره‌وشتییه رۆنامهنووسییهمان نه‌کردووه و نایکه‌ین بچین نامه‌کانیان که بۆ بڵاوکردنه‌وه نه‌نێردراون بڵاوبکه‌ینه‌وه و به خراپ سوودیان لێ وه‌ربگرین، ئێمه لامان وایه بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌ی هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که بۆ بڵاوکردنه‌وه نه‌نێردراوه – به تایبه‌تییش نامه‌یه‌ک که به هیچ جۆرێک نه دژ به که‌س و نه دژ به کۆمه‌ڵ بێ – له بێ ره‌وشتیی رۆژنامه‌نووسیی و پێشێلکردنی مافه‌کانی رۆژنامه‌نووسیی پتر بترازێ هیچی دیکه نییه. ئێمه وای بۆ ده‌چین بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئێمه له لایه‌ن کاک ئهمجهدهوه ته‌نیا ئه‌وه بێ که ئه‌و ویستوویه‌تی له رێگه‌ی پێنووسی ئێمه‌وه شانازیی به خۆیه‌وه بکا که له نامه‌که‌دا هێندێک ستایشمان کردبوو، ئه‌وه‌ش کارێکی ناڕه‌وایه و نابێ بێڕه‌وشتیی رۆژنامونووسی پێ ئه‌نجام بدرێ، ئه‌و کاره‌شی هیچ سوودێکی پێ ناگه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر زیانی پێ نه‌گه‌یه‌نێ.. چونکه ره‌نگه زۆربه‌ی خوێنه‌ران به بێ ستایشکردنی ئێمه‌ش بزانن که کاک ئه‌مجه‌د نووسه‌رێکی به توانایه و جێپه‌نجه‌ی خۆشی دیاره له نێو نووسین و فه‌رهه‌نگی پێشڤه‌ڕۆیانه‌ی کوردی، لی چی ده‌که‌ی زۆر جار نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڵکه خه‌ڵکانی بلیمه‌تیش خولیای ناوبانگ ده‌بن و ئاڵووده‌ی نه‌خۆشیی نێرگسیی ده‌بن، ئه‌وه‌ش هه‌ر ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به که‌سانی وه‌ک کاک ئهمجهدهوه نییه به‌ڵکه نه‌خۆشییه‌کی جڤاکییه و په‌یوه‌ندیی به بنچینه‌ی چینایه‌تییه‌وه هه‌یه.. دیاره که‌سانی له بابه‌تی نه‌وه‌ی شێخ و ده‌ره‌به‌گ و بۆرژواکان و چینه چهوسێنهرهرهکانی سه‌رووی کۆمه‌ڵ هه‌رچه‌نده‌ی پێشکه‌وتنخوازیش بن لێ هه‌ر له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغێک له قۆناغه‌کان به تایبه‌تییش که ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌کشێ کاری له‌و بابه‌ته و نهرێنییتریشیان لێ بوه‌شێته‌وه. هه‌ر لێره‌وه هه‌مووانیش له‌وه دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناهه‌قییه له ئێمه کراوه – بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌کمان که بۆ بڵاوکردنه‌وه نه‌بووه – ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی ره‌واش هه‌بێ هه‌رگیز ده‌ست بۆ سکاڵا و دادوه‌ریی نابه‌ین – هه‌رچه‌نده له کوردستان و له هیچ کونجێکی ئه‌و جیهانه‌دا دادگای ره‌وا بوونی نییه چونکه دادگاکان هیچیان سه‌ربه‌خۆ نین و راسته‌وخۆ له‌ژێر ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه داده‌مه‌زرێن که له نێو ئه‌و سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره‌ی ئێستای جیهان له دایک بوونه -، چونکه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێک خۆیان نه‌یانتوانیبێ هێنده هۆشیار ببنه‌وه که دوور له ترسی سزاکان و به شێوه‌یه‌کی سروشتیی ماف و ئازادیییه‌کانی به‌رامبه‌ره‌کانیان پیشێل نه‌که‌ن.. باوه‌ڕمان به‌وه نییه کێشه‌ی له‌و بابه‌تانه و ته‌نانه‌ت هه‌موو کێشه‌کانی نێو میلله‌تیش له رێگه‌ی داگاوه به شێوه‌یه‌کی بنه‌بڕ چاره‌سه‌ر بکرێن، تا ئێستا له به‌رامبه‌ر کاره پیشڤهڕۆییهکانمان دووچاری زۆر ناهه‌قیی له‌و جۆرانه بووینه‌ته‌وه.. لێ ئێمه خۆمان خه‌ریکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌کردووه چونکه ئه‌رکی زۆر گه‌وره‌ترمان که‌وتۆته سه‌رشان، تا که‌سێکی وه‌ک کاک ئه‌مجه‌د به‌و جۆره بهرانگژمان ده‌بێته‌وه به ده‌یان ناوی رۆشن که ده‌توانن هه‌رده‌م نوێخواز و گه‌نجانه بن و به پێی سه‌رده‌مه‌کان به‌رگ و نێوه‌رۆکی کۆنه‌خوازیی فڕێ بده‌ن هاوکار و پشتیوانمان ده‌بن، باشتره کاک ئه‌مجه‌دیش به شێوه‌یه‌کی بابه‌تییانه و سه‌رده‌مییانه به خۆیدا بچێته‌وه هه‌ر خۆی به ده‌ستی خۆی ویژدانی خۆی سزا بدا.
وا دیاره ئێمه له بۆچوون و خوێندنه‌وه‌که‌مان بۆ ئه‌و هێندێک هه‌ڵه بووبین چونکه وا پێ ده‌چێ ئه‌و به‌و کاره‌ی ئێمه هه‌ر ته‌واو ده‌ماری ناوچه‌گه‌ریی وه‌ک (شاکه‌لی) و شێخایهتییهکهشی وه‌ک (نه‌قشبه‌ندی) ره‌پ بووبێ.. ئه‌و قسه جوان و پێشکه‌وتنخوازانه و خۆ به سۆسیالیست زانینهکهشی وه‌ک بیرباوه‌ڕ و جیهانبینی هه‌ر قسه بن که زۆر که‌س پێیان ده‌وێرن.. رێکخرابوونهکهشی له نێو (قیاده مه‌رکه‌زی)ی پێشانی (حیزبی شیوعی عێراقی) هه‌ر له ژێر (زه‌بری زه‌مانه) بووبێ که له‌و سه‌رده‌م ره‌شه‌بای سۆشیالیستیی سۆڤیه‌تیی و چینیی زۆرێک له کوڕه شێخ و مێخه‌کانی کوردستانیان به پێشه خۆیاندابوو، ده‌نا هه‌رگیز نه‌ده‌بووا ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) بابه‌تی بۆ بڵاوناکاته‌وه به‌و جۆره تووڕه ببێ و له بابه‌تێکیدا له وه‌ڵامی نامه ناوبراوه‌که‌ی سه‌ره‌وه و روونکردنه‌وه‌که‌مان له باره‌ی ناسناو ئاوه‌ها به پێخواسیی به‌نێو بکه‌وێ و دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ بکا و به‌و شێوازه ناپێویسته درێژهدادڕیی بکا و کۆمه‌ڵێک زریزه و خهناوکان له (ناو)ان چێبکا!
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رسڤه‌که‌ی ئه‌و هه‌مووی رووی له منه بۆیه ئه‌و بابه‌ته‌ی ئێستا هی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌مڕۆ نییه و هه‌ر ته‌نیا ئه‌من ده‌ینووسم. چه‌وت تێگه‌یشتن و نموونه‌هێنانه‌وه‌ی ناپێویست و دوکمکردنهکانی گه‌لله‌ک زۆرن بۆیه هه‌ر هێنده ده‌رفه‌تمان هه‌یه که به کورتیی و به خێرایی له‌گه‌ڵی بدوێین و پاشانیش له‌سه‌ر کۆپله‌یه‌کی نووسینه‌که‌ی هێندێک رای خۆمان بخه‌ینه‌ڕوو:
کاک ئه‌مجه‌د به گوێره‌ی ئه‌و مێژووه‌ی دیاریکردووه نزیکه‌ی یه‌ک ساڵه ئه‌و بهرسڤهی خۆی نووسیوه.. دیاره ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی ئاسایی و بابه‌تیی با پێویستی نه‌ده‌کرد ئه‌و ماوه دوورودرێژه له گومانی بڵاوکردنه‌وه و بڵاونه‌کردنه‌وه رایگرتبا! نازانین له‌به‌رچی خۆێنه‌ران به‌و هه‌موو درێژهدادڕییه بێزار و وه‌ڕس بکرێن؟! ئاخه‌ر خۆ ده‌یتوانی به نامه‌یه‌ک رایه‌کانی خۆی ته‌نیا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ریی ئه‌مڕۆ بنووسێ و ئێمه‌ش ناچار نه‌کا تا ئه‌و به‌رسڤه درێژه بنووسین، خۆ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌شی کۆششێکی نووسینه وه‌ک به‌رسڤێک بۆ رایه‌کانی ئێمه ئه‌وه ده‌کرا به کورتیی و به پوختیی گه‌وهه‌ری بابه‌ته‌که‌ی بورژاندبا و رایه‌کانی خۆشی بنووسیبا و له ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاوی بکردبایه‌وه.. نه‌ک ئه‌و هه‌موو رسته ناوانه ریز بکا و وا پیشان بدا که ئه‌ها بڕوانن ئه‌من ئه‌و هه‌موو که‌سانه ده‌ناسم و زۆر شتم له‌سه‌ریان خوێندۆته‌وه و (سڕ و تڕ)ی هه‌ر هه‌موویان ده‌زانم! نموونه‌ش بۆ ئه‌وه؛ ئاخه‌ر چ پێویستی ده‌کرد ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ببێژێ: ”هه‌رچی فیلۆسۆف و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و گه‌وره سیاسی و زانای ئه‌م جیهانه هه‌ن، هه‌موو به پاشناوهکانیانهوه ده‌ناسرێنه‌وه.” چل و نۆ ناوان ریز بکا؟! خۆ ده‌کرا چه‌ند ناوێک وه‌ک نموونه بهێنێته‌وه و بڕایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ ریزکردنی ئه‌و هه‌موو ناوانه ته‌نیا ده‌بێژێ: ”تۆ ئه‌گه‌ر به دووی ناوی خۆیان و باوک و باپیریاندا بگه‌ڕێیت، هه‌رگیز نایاندۆزیته‌وه و که‌س نازانێت، کێن و چین!”، جا خۆ نه ئێمه گوتوومانه ده‌مانه‌وێ به‌دوو ئه‌و ناوانه بکه‌وین و بیاندۆزینه‌وه نه بابه‌ته‌که‌ی ئێمه پێویستی به‌وه هه‌یه بزانین ئه‌و ناوانه کێن و چین! ئێمه باسی ناسناوی (خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی)مان کردبوو.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و پاشناوانه یان ئه‌و ناسناوانه نه ناوی خێڵ و نه ناوی شوێنن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی زانیاریی نه‌بێ و نه‌زانێ و نه‌توانێ هه‌رگیز ناوی خۆیان و باوک و باپیریان بدۆزێته‌وه و هه‌رگیز نه‌زانێ کێن و چین ئه‌وه ئێمه زانیارییمان له باره‌ی زۆربه‌یان هه‌یه و تا راده‌یه‌کی باشیش ده‌یانناسین و ده‌زانین زۆربه‌یان ناسناوی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی نین و بهڕێزشیان هه‌رگیز ناتوانێ پێچه‌وانه‌که‌ی بسه‌لمێنێ، ئه‌گه‌ر زانیارییشی که‌مه ده‌رباره‌یان ئه‌وه کارێکی زۆر ساده بوو ده‌یتوانی زۆر به ئاسانیی له گووگل و سه‌رچاوانی دیکه پهیدۆزیان بکا.
ئێمه نه گوتوومانه ده‌مانه‌وێ گۆڕه‌کانی ئه‌و ناودارانه ههڵبتهکێنین و ناو یان ناسناوی دیکه‌یان لێ بنێین نه له ئاینده‌شدا ده‌مانه‌وێ، جگه له‌وه‌ش نازانیین بۆچی ئه‌و ناوی سێ که‌سی وه‌ک (سوکارنۆ و تاتچه‌ر و ئۆباما)ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوانه ریز کردووه که هه‌رسێکیان هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک له جۆره‌کان جیهانیان له شه‌ڕ و خوێن و برسیه‌تی هه‌ڵکێشا.. ئه‌وانه که چه‌وسێنه‌رن جا ناسناوی باش یان خراپیان هه‌بێ چ جیاوازییه‌کی هه‌یه بۆ ئێمه؟! دواییش ناوه‌کانی خۆیان دیار و ئاشکران؛ – ئه‌حمه‌د، مارگرێت، باراک -؛ ئه‌حمه‌د سوکارنۆ: له ساڵانی ١٩٤٥-١٩٦٨ سه‌رۆکی ئه‌ندۆنیسیا بوو، له ساڵی ١٩٦٥ به هاوکاریی جه‌نه‌رال سوهارتۆ کوده‌تای سوپا و شیوعیه‌کانیان تێکشکاند و تێیدا به شێوه‌یه‌کی دڕندانه پاکسازیی شیوعییه‌کانیان کرد.. پاشانیش به ناچاریی سوهارتۆی له جێی خۆی دانا که ئه‌ویش به خۆپیشاندانی قوتابیان له‌نێوبردرا و بووه هۆی له‌نێوچونی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س و دادگاش به دزینی ٥٧١ ملیار دۆلار تۆمه‌تباری کرد، پێویست ناک وه‌ک ئه‌و درێژهدادڕیی بکه‌ین و باسی مارگرێت و ئۆباماش بکه‌ین چونکه زۆربه‌ی خوێنه‌ران زانیارییه‌کیان له‌سه‌ریان هه‌یه.
ئێمه باس له ئێستا و له نووسه‌ران و و رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندانی ئێستای کورد ده‌که‌ین که بۆچی ناسناوی کۆنه‌په‌رستانه‌یان هه‌بێ، دڵنیاشین ناسناوی ئێستای نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێیانده‌گوترێ پێشڤه‌ڕۆ هه‌رگیز ناسناوی کۆنه‌په‌رستانه‌ی (خێله‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی – که لای ئه‌وان نه‌ماون یان زۆر کاڵبوونه‌ته‌وه) وه‌ک ئه‌وانه‌ی لای خۆمان له خۆیان نانێن و ئه‌گه‌ر هه‌شبن زۆر زۆر که‌من. ریزکردنی ئه‌و چل و نۆ ناسناوه‌ش سه‌رهاتێکی زۆر خۆش و عه‌نتیکه‌ی له‌سه‌ر ناسناو وه‌بیرهێنامه‌وه:
(ساڵانێکی له‌مێژه.. کابرایه‌ک له گوندێکی گه‌وره‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌ژیا، ماڵێکی هه‌ژاری عه‌ره‌بیش روویان له‌و گونده کردبوو و لێی نیشته‌جێ ببوون.. ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان تا راده‌یه‌ک فێری زمانی کوردی ببوون به‌ڵام به گۆکردنی زمانی عه‌ره‌بی، ماڵه‌که منداڵه‌کی گێلۆکهیان هه‌بوو.. ئه‌و منداڵه خووی به‌وه گرتبوو که هه‌ر له‌به‌رخۆیه‌وه به‌رده‌وام ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی گونده‌که بژمێرێ که ناسناوه‌کانیان عه‌نتیکه بوون وه‌ک (حوسێن پێ پان، حه‌مه بیژی، قادر جلخوار، ره‌حمان گێخوار، ئه‌حه گونه، مچه لچه… هتد.)، ته‌نیا له پاشمله وایان پێده‌گوتن و که‌س رووبه‌ڕوو به‌و شێوه‌یه ناویانی نه‌ده‌هێنا، رۆژێک ئه‌و کابرایه‌ی باسمانکرد ئامۆژگاریی ئه‌و منداڵه عه‌ره‌به‌ی کردبوو و پێی گوتبوو: (واز له گۆتن و رێزکردنی ئه‌و ناوانه بینه.. زۆر نابه‌جێیه لۆ توو.. ئه‌گه‌ر گێیان لێبی ئه‌وها ناویان دهینی ئه‌وه زۆر لێت تووڕه ده‌بن و… هتد.) منداڵه‌که‌ش له‌پڕ پێی گوتبوو: (مامه مامه.. راوه‌ست، حه‌تا ئه‌تو کردت نسحه‌ت له ئه‌من، ئه‌من چه‌ڵ و ن‌و شه‌خس له موخی خۆم کردم حساب.)، کابراش ویستبووی هێندێک به شێوه‌ی زمانه کوردییه‌که‌ی ئه‌و بدوێ بۆ ئه‌وه‌ی هانی بدا هه‌ر به‌و شێوه به بێده‌نگیی بیانژمێرێ.. گوتبووی: (ئێ زۆر مومتازه کوڕم.. هه‌ر به‌و نه‌وعه له موخی خۆت حیسابیان بکه.. ده‌ک عافه‌ریم، ئه‌دی باشه له‌به‌رچی نه‌تکرد به په‌نجا شه‌خس؟) منداڵه‌که‌ش له وه‌ڵامدا گوتبووی (ئێ مامه جان، په‌نجامین شه‌خس ئه‌منم، ئه‌دی ئه‌من ”عه‌دنان قوون ره‌ش” نیم؟)!
جا خۆزیه کاک (ئه‌مجه‌د)یش ئه‌و چل و نۆ ناسناوه‌ی هه‌ر به بێ ده‌نگیی و له مێشکی خۆیدا ریز بکردبا و وه‌ک چۆن ئه‌و منداڵه عه‌ره‌به کابرای هه‌راسان نه‌کرد ئه‌ویش ئاوه‌ها ئێمه‌ی هه‌راسان نه‌کردبا و تووشی ئه‌و درێژهدادڕییهی نه‌کردباین.. دوور له له‌ویش – که له ریزی ئه‌و منداڵه گێلۆکهیهدا نییه – ئه‌گه‌ر له پاش ریزکردنی ناسناوی ئه‌و هه‌موو فه‌یله‌سووف و و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و گه‌وره سیاسیی و زانانایانه ناسناوی خۆشی وه‌ک په‌نجایه‌مین که‌س له مێشکی خۆی و به بێده‌نگیی له ریزی ئه‌وان دانابا ئه‌وه هیچ گرفتێک نه‌بوو لای ئێمه.. لێ ریزکردنی ئه‌و هه‌موو ناسناوه و بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نامه‌که و روونکردنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌وه نه‌بوو.
روونکردنه‌وه‌که‌مان به واژۆی هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بڵاوکرایه‌وه و نامهکهشمان به ناوی (دارا ئه‌حمه‌د له‌جیاتی ستافی ئه‌مڕۆ) بۆ کاک ئه‌مجه‌د ناردبوو؛ واته نامه‌که‌ش هه‌ر رای ناوکۆیی هه‌موومانه، وه‌ک ئێستا ده‌یبینین زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ماڵپه‌ڕه کوردییه به ناو سه‌ربه‌خۆکان له لایه‌ن یه‌ک یان دوو که‌سه‌وه بهڕێودهبردرێن، ده‌بووایه ئه‌و که خۆی به نووسه‌رێکی پێشکه‌وتنخواز ده‌زانێ زۆر پێی باش بووایه که ئێمه کاری به‌کۆمه‌ڵ ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر پێی وابێ کهموکوڕییهکیشمان هه‌یه له‌و باره‌وه ئه‌وه هه‌ر هاوکار و هانده‌رمان بێ بۆ ئه‌وه‌ی کاری به‌کۆمه‌ڵ پتر جێکه‌وته بێ، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه له به‌رسڤه‌که‌ی وا پیشان بدا که قسه‌کانی ئێمه و هه‌ر هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌که‌ش هی که‌سێکه و روو له یه‌ک که‌س بکا و تیفتیفه‌ی هه‌ست و خولیای کاری تاکپه‌رستانه بدا، نازانین چ مه‌به‌ستێکی هه‌یه له پشتی ئه‌وه؟! ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕیش ناکا ئه‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌توانن له‌و باره‌وه نامه‌ی بۆ بنێرن و تێی بگه‌یه‌نن که سه‌رچیغ چووه.
له تاکه پهراوێزهکهشی له‌سه‌ر روونکردنهکهمان نووسیویه‌تی دارا ئه‌حمه‌د جاڕنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی پاشناو و ناسناوی دا. که‌چی له راستییدا؛ (جاڕنامه نه‌بوو.. روونکردنه‌وه بوو، هی دارا ئه‌حمه‌د نه‌بوو.. هی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بوو، روونکردنه‌وه‌ی ئاوه‌ها فه‌رمانی پێ ده‌رناچێ.. ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی دیارکردن و خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌کار و جوداکردنهوهیهتی له بهرنامهکارهکانی دیکه، نازانین بۆ ئه‌و وشه و گوزارشتانه به‌کارده‌هێنێ.. هه‌ر ده‌ڵێی له نێو که‌ش و دۆخی دیوانی پاشایه‌تیی و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپراتۆریه‌ت له‌گه‌ڵمان ده‌دوێ، جگه له‌وه‌ش هاتووه سه‌ره‌ڕای باری لاری خۆی که ناسناوێکی گوندپهرستیی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌یه (قه‌لاج)انه گاڵته به ناسناوه جوان و ئه‌رێنییه‌کانی وه‌ک: (شادیی، ئارام، کامه‌ران، ئاسووده، ئاسۆ، به‌شدار، شه‌یدا،… هتد) ده‌کا و ده‌بێژێ کاک دارا خه‌ڵکی هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پاشناوی وه‌ک: (فه‌رته‌نه، خۆبادان، و شتی دیکه) بۆ خۆیان دابنێن! ئه‌و بابه‌ته رێک به‌وه ده‌چێ که ده‌بێژێ تا خاوه‌نماڵ دزی گرت.. دز خاوه‌نماڵی گرت!
ئێمه وه‌ک رێزگرتن له ماندووبوونی هه‌ر خاوه‌ن به‌رهه‌مێک که به‌رهه‌مه‌کانیان له ئه‌مڕۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌شێکمان به ناوی (نووسه‌ران) دانا که تێیدا هه‌ر خاوه‌ن به‌رهه‌مێک ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام پاش روونکردنه‌وه‌که‌مان به‌رهه‌می هیچ که‌سێکمان بڵاونه‌کردۆته‌وه که نه‌یتوانیبێ ناسناوه خێڵه‌کیی یان ناوچه‌گه‌ریی یان هه‌ر ناسناوێکی دیکه‌ی نه‌رێنیی که هه‌یه‌تی لا ببا.
ئه‌گه‌ر نیاز خراپیی نه‌بێ.. ده‌بووا کاک ئه‌مجه‌د بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئایا پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی روونکردنه‌وه‌که‌مان بابه‌تی ئه‌و که‌سانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه که ناسناوی (خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌رییان) هه‌یه یان نا.. بچێته نێو ئه‌رشیفی بابه‌ته بڵاوکراوه‌کانی پاش روونکردنه‌وه‌که‌مان نه‌ک بچێته نێو (به‌شی نووسه‌ران) و ناسناوی هه‌موو ئه‌و کهسانهمان بۆ ریز بکا که پێش روونکردنه‌وه‌که‌مان ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به خۆیان بۆ دروستکراون، وه‌ک که دیاره پاش روونکردنه‌وه‌که‌مان – واته له پاش (٦\١\٢٠١١) – بابه‌تی هیچ که‌سێکمان بڵاونه‌کردۆته‌وه که هه‌ڵگری ناسناوی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌رییانه بێ مه‌گه‌ر جاروبارێک به هه‌ڵه به‌سه‌رماندا تێپه‌ریبێ.. یان له ناسناوی که‌سێک دڵنیا نه‌بووینه تا له‌گه‌ڵیدا ساغمان کردۆته‌وه.. یان هێندێک ناسناو هه‌بوون ئێمه له‌و دواییانه بۆمان ده‌رکه‌وت که ناسناوی نه‌رێنیین.. یان ره‌نگه ئێستاش تاکوتووکێک ناسناو هه‌بن ئێمه گومان نه‌بێ یان گومانێکی که‌ممان هه‌بێ که ناسناوی نه‌رێنیین و پێویسته ئه‌وانیش لێیان بکۆڵدرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بکرێن، ده‌رباره‌ی ناسناوی کوردانی رۆژهه‌ڵاتیش لای ئێمه ئاساییه چونکه – هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ناسناوی خێڵه‌کیی نین به‌ڵکه ناوی خێزانێکن له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا – به ناچاریی به گوێره‌ی سیسته‌می ناسناو له ئێران به سه‌ریان داسه‌پاوه و له شوناسنامهکانیاندا نووسراون.. ئه‌گه‌ر هه‌ستیش بکه‌ین هه‌ر یه‌کێک له‌وان هه‌ر له‌خۆوه ناسناوێکی نه‌رێنیی بۆ خۆی داناوه ئه‌وه هه‌مان هه‌ڵوێستمان ده‌بێ. جگه له‌وه‌ش ئه‌و هاتووه هه‌موو ناساناوهکانی ریز کردوون جا خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی بووبن یان ئاسایی و ئه‌رێنیی! که له راستییدا ئێمه نه‌مانگوتووه ناسناوی ئاسایی و ئه‌رێنیی وه‌ک (نه‌به‌ز، ژیر، سه‌رکه‌ش، ره‌نجبه‌ر، دڵخۆش، خامۆش، و… هتد) بڵاوناکه‌ینه‌وه. نازانین بۆچی کاک ئه‌مجه‌د له به‌رامبه‌ر ئه‌و راستییانه که‌وتۆته هه‌ڵه؟! یان هه‌ر خۆی خۆی به هه‌ڵه‌دا بردووه له پێناو ئه‌وه‌ی تاموچێژێک بداته بابه‌ته‌که‌ی – بێ ئاگا له‌وه‌ی که خوێنه‌ران به‌و درێژهدادڕییه ناپێویستانهی بێزار ده‌بن – و خوێنه‌ران چاوبه‌ست بکا تا بابه‌ته‌که‌ی به راست و به چاک بگه‌ڕێ! ئومێده‌وارین هه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م بێ.
خاوه‌ن به‌رهه‌مانێکی ناسناو نه‌رێنیی که تا ئێستا له به‌شی نووسه‌ران هه‌ر یه‌که‌یان ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به خۆیان ماوه؛ ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دهرفهتدانێک بووه پێیان که بتوانن ناسناوه نه‌رێنییه‌کانیان لا ببه‌ن، هاوکات وه‌ک ره‌وشتێکی رۆژنامهگهرییمان که رێزگرتنه له ماندووبوونیان ده‌رفه‌تێکیشه بۆ هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن به‌رهه‌مانه که ئه‌و جۆره ناسناوانه‌یان هه‌یه و ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن تا پێش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کانیان لا بده‌ین بتوانن بابه‌ته‌کانیان له لای خۆیان دابکه‌ن.. هه‌ر ده‌مێکیش کاتی ئه‌وه هات ماڵپه‌ڕه‌کانیان لا بده‌ین ئه‌وه ئاگادارییه‌کیان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه.. یان ره‌نگه هه‌ر لاشیان نه‌ده‌ین چونکه گرفێک بۆ کاری ئێمه ئافه‌ریده ناکه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستکاریی ئه‌رشیفی گشتیی ناکه‌ین چونکه ئه‌وه ستانداردێکی چاکی جیهانیی رۆژنامه‌گه‌رییه و ئه‌وانیش مافی خۆیان هه‌یه بابه‌ته‌کانی پێش روونکردنه‌وه‌که‌مان له نێو ئه‌رشیفدا بمێنێن، به‌ڵام به‌شی نووسه‌ران به‌و شێوه‌یه رێکوپێکه که هه‌ر خاوه‌ن به‌رهه‌مێک هه‌موو بابه‌ته‌کانی له ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به خۆی بۆ ده‌پارێزدرێ وه‌ک داهێنانێک و چاکه‌یه‌ک و رێزگرنێکی (ئه‌مڕۆ).. ده‌کرێ ته‌نیا بۆ ئه‌و خاوه‌ن به‌رهه‌مانه بێ که ده‌توانن به‌رده‌وام بن له ماڵپه‌ڕه‌که و گه‌شاندنه‌وه‌ی پتری.
پێویست ناکا کاک ئه‌مجه‌د دڵی خۆی به‌وه خۆش بکا یان ته‌نانه‌ت ناتوانێ باوه‌ڕ به خودی خۆشی بهێنێ که پاش ساڵانێکی دیکه ناسناوه‌کانی وه‌ک (هه‌ڵمه‌ت، په‌شێو، زامدار، بێگه‌رد، په‌رۆش، په‌رێشان و… هتد) وه‌ک ناسناوه خێڵه‌کییه‌کانی (زێباریی، هه‌رکیی، هه‌مه‌وه‌ندیی، دزه‌یی، جاف، حه‌یده‌ریی و… هتد) خۆ ده‌نوێنن.. ئه‌گه‌ر به سه‌دان که‌سیش یه‌کێک له‌و ناسناوانه هه‌ڵبگرن ئه‌وه هێشتا ئه‌و واتایه کۆنه‌په‌رستیی و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی ناسناوی خێڵه‌کیی نابه‌خشێ به‌ڵکه رێزگرتنێکه له به‌رهه‌م و که‌سایه‌تییه‌کانی هه‌لگری ئه‌و ناسناوانه.. لایه‌نه نه‌رێنییه‌که‌شی ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی جۆرێکه له خۆپه‌رستییه‌کی نێو چواچێوه‌یه‌کی ته‌سکی خێزانیی له لایه‌ن نه‌وه‌کانه‌وه که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له نێو زۆربه‌ی هه‌ر زۆری خێزانه‌کاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر ناسناویشیان نه‌بن، ئه‌و راستییه بۆ ناسناوی کار و پیشه‌ش هه‌ر ده‌شێ و به پێچه‌وانه‌ی رای کاک ئه‌مجه‌دیش هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ ناوی پیشه‌یه‌ک بۆ خۆی بکاته ناسناو.. ناسناوی ئه‌وروپایی و شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهانیش وه‌ک خۆی دانی پێدا ده‌نێ که خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی نین.. هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کیی و ناوچهگهرییهکانیش ناژیێننهوه وه‌ک ئه‌و ناسناوانه‌ی لای خۆمان.. هیچ گرفتێکیش نییه که له به‌شێکی زۆری جیهان ناوی دووه‌م – ناوی ناوه‌ڕاست – به‌کارناهێنن و ناسناوێکی ئاسایی به‌کارده‌هێنن که په‌یوه‌ندیی به هزر و خولیای خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌رییه‌وه نییه، به‌ڵام ناسناوی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی که سه‌رده‌میان به‌سه‌رچووه ده‌یانه‌وێ له سه‌رده‌می نوێ‌دا په‌یوه‌ندییه کۆنه‌په‌رستیی و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌کانی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی بژیێنتهوه.
دووباره، ئێمه نه‌مانگوتووه ناسناو کارێکی خراپه به‌ڵکه گوتوومانه ناسناوی خێڵه‌کیی و ناوچهوگهریی کارێکی خراپه، بۆیه پێویست ناکا ناسناوی وه‌ک (مارکس، ئه‌نجلس، ستالین، پلیخانۆف، کاسترۆ، گیڤارا و… هتد) بۆ ئێمه بهێنێته‌وه که هه‌رگیز ناتوانێ بیسه‌لمێنێ وه‌ک ئه‌وانه‌ی خۆمان ناسناوی خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی بن، ده‌بێ کاک ئه‌مجه‌د بشبوورێ که ئه‌من نه هیچ په‌رستگایه‌کم هه‌یه و نه باوه‌ڕیشم به هیچ نوێژهک هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش هزری یه‌کسانیخوازیی به په‌رستگا داده‌نێ و هه‌ڵسوکه‌وتی یهکسانییخوازییش به نوێژکردن داده‌نێ ئه‌وه بۆ ئه‌و ده‌شێ چونکه قسه‌ی پێشکه‌وتنخوازانه و یه‌کسانیخوازانه ده‌کا که‌چی ناسناوی (شاکه‌لی)یش هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام بۆ من نا، ئه‌و هێژایانه‌ی سه‌روه‌ش هیچێکیان له لای من نهپهرستراون و ناپه‌رسترێن و پێویستیشیان به نوێژ نییه.. به‌ڵکه لام وایه هه‌ر یه‌ک له‌وان به جۆرێک و به راده‌ی جودا جودا خزمه‌تی هزر و فه‌لسه‌فه‌ی یهکسانیخوازییان کردووه و هێندێکیشان په‌شیمان بوونه‌وه یان هه‌ر به ته‌واویی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه.
هێنانه‌وه‌ی ناوی هێندێک که‌سی پێشکه‌وتنخواز و کۆمۆنیست که هه‌ڵگری ناسناوی کۆنه‌په‌رستانه بوون که گوایه ئه‌گه‌ر ناوه‌کانیان لێ بکه‌یه‌وه که‌س نایناسێته‌وه، به‌ڵام خۆ ئێمه ئه‌وه روونکردنه‌وه‌مان بۆ ئێستایه نه‌ک بۆ سه‌رده‌مانێک که هێشتا په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کیی و ناوچهگهرییهکان زۆر گرنگ بوون بۆ هۆشیاریی خه‌ڵک له‌وان سه‌رده‌مان.. ئێستا که خه‌ریکه خێڵ و ناوچهپهرستیی به ته‌واویی وهل ببن باشتره ناوه بۆگهنهکانیشیان وهل ببن و ئیدی پێویست ناکا که‌سانێک خۆیان به پێشکه‌وتنخواز ده‌زانن ناسناوی کۆنه‌په‌رستانه‌یان هه‌بن، ئه‌وه نه به ده‌ست منه نه به ده‌ست کاک ئه‌مجه‌د و هیچ که‌سێکه به‌ڵکه ئه‌وه دیاله‌کتیکی ژیانه ناو و ناوه‌رۆک به یه‌که‌وه ده‌گونجێنێ نه‌ک ناوه‌رۆک له ئاشێک لێ بکا و ناویش له ئاشێکی دیکه، ئاخه‌ر ناکرێ له سه‌رده‌می ئێستا به تروبێل بێژین ئه‌سپ یان گوێدرێژ، به سارنجۆک(سه‌لاجه) کونده یان کوپه، به خوێندکار فه‌قێ، به گۆرانیبێژ چاوه‌ش، به به‌لووعه‌ی ئاو کانی، به ده‌مانچه شیشاگر و… هتد، هه‌روه‌ک زۆر نابه‌جێیه نووسه‌رێکی ئاشتیخواز ناسناوی چه‌ته یان رێگر هه‌ڵبگرێ، که‌سێکی کۆمۆنیست و بێ دین ناسناوی مه‌لا یان شێخ هه‌ڵبگرێ، ئاخه‌ر چ زاناییه‌ک و چ پێویستییه‌ک له‌وه‌دایه که‌سێکی دژ به ناوچه‌گه‌ریی ناسناوی پشتده‌ریی بۆ خۆی هه‌ڵببژێرێ ئه‌گه‌ر خۆی خولیایه‌کی ناوچه‌گه‌رییانه‌ی نه‌بی؟! یان که‌سێکی دژ به خێڵه‌کیی ناسناوی سوورچی بۆ خۆی هه‌ڵببژێرێ ئه‌گه‌ر خۆی خولیایه‌کی خێڵه‌کییانه‌ی نه‌بێ؟!
دووباره‌کردنه‌وه و چه‌ندباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و به هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی کاک ئه‌مجه‌د زۆر کاتمان لێ به فیڕۆ ده‌دا که گوایه دژ به ناسناوین، چه‌ندین جاری دیکه‌ش هه‌ر ببووره که ئێمه دژ به ناسناوی کۆنهپهرستیین به‌ڵام زۆریش له که‌س ناکه‌ین و ته‌نیا گوتوومانه بابه‌تیان بۆ بڵاوناکه‌ینه‌وه و نامانه‌وێ دژ به خۆمان بوه‌ستین و له راژه‌ی کۆنه‌په‌رستیی بین، ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی ئێمه‌ش جگه له‌وه‌ی تاکه دۆلارێکیشی له بودجه‌ی گه‌ل لێ خه‌رج نه‌کراوه به پاره‌ی گیرفانی تایبه‌تیی خۆمان و به شه‌ونخوونی خۆمان و ته‌رخانکردنی کاتی تایبه‌تی خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.. بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانمان نییه وه‌ک میدیایه‌ک که به توانسته مادییه‌کانی کۆی چین و توێژه‌کانی میلله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێ ده‌ڕبڕی بیڕوڕای هه‌مووان بێ به بیڕوڕای چین و توێژه کۆنه‌په‌رست و چهوسێنهرهکانیشهوه و خۆڵ و تۆز بابه‌تی هه‌موو جۆره که‌سێک بڵاو بکه‌ینه‌وه.. ناسناوی کۆنهپهرستانهش ره‌نگدانه‌وه‌ی هزر و بۆچوونی کۆنه‌په‌رستانه‌یه و کاره‌کانی خۆمانی پێ له‌که‌دار ناکه‌ین، ئازادیی ئه‌وه نییه ده‌زگه میدیاییه حیزبیی و کۆنه‌په‌رسته‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به توانای مادیی میلله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چن که‌چی هه‌رگیز بابه‌تی پێشکه‌وتنخوازیی و ره‌خنه‌گرانه‌ی راشکاوانه بڵاوناکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هێندێک کات بۆ بازاڕپهیداکردنی خۆیان و سه‌رلێشێواندنی ئازادیی بڵاوکردنه‌وه نه‌بێ.. که‌چی ئێمه به هه‌زار ده‌رده‌سه‌ریی دهزگهیهگایهکمان له‌سه‌ر توانای خۆمان دامه‌زراندووه چۆن ده‌کرێ بچین بابه‌تی ژه‌هراویی و بۆگه‌نی ئیسلامییه‌کان و خێڵه‌کییه‌کان و ناوچه‌گه‌ره‌کان یان دژه‌مرۆییه‌کان بڵاوبکه‌ینه‌وه و دژایه‌تیی بوون و تێڕوانینه‌کانی خۆمان بکه‌ین!؟ سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش چه‌ندین جار گوتوومانه ئه‌گه‌ر ئێمه تاکه ده‌زگه‌ی بڵاکردنه‌وه باین یان ده‌رفه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان که‌م و به‌رته‌سک با ئه‌وه ئێمه له روانگه‌ی دروستکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌مووان بابه‌تی هه‌موو که‌سێکمان بڵاوده‌کرده‌وه، ئه‌و باسه‌ی ئێمه چ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه که وڵاتێک یان حکومه‌تێک پێویسته ده‌رفه‌تی ئازادیی ده‌ربڕین بۆ هه‌مووان؛ نه‌ته‌وه‌کان و دینه‌کان و ره‌گه‌زه‌کان و ره‌نگه‌کان و ئاراسته سیاسییه‌کان و ئایدیۆلۆژیاکان و… هتد بڕه‌خسێنێ؟! خۆ ئێمه ده‌سه‌ڵات یان حکومه‌ت نین! به‌ڵکه ئێمه ده‌زگه‌یه‌کی میدیایین و ده‌مانه‌وێ په‌ره به فه‌رهه‌نگی پێشکه‌وتنخوازیی بده‌ین نه‌ک چێشتی مجێو‌ر ساز بکه‌ین، ئێمه ئه‌و دهزگهیهمان داناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که حکومه‌ت و سیسته‌مه‌که‌مان دان به ئازادیی ده‌ربڕینی هه‌موواندا نانێن و ناهێڵن تێڕوانینی ئێمه و ملیۆنان خه‌ڵکی وه‌ک ئێمه رۆشنایی ببینن.
ئێستا خه‌ڵک هۆشیاره کاک ئه‌مجه‌د.. ئه‌وان ناچن ناسناوی دڕنده‌گه‌لێکی وه‌ک ئۆباما و کامیرۆن و سارکۆزی له‌خۆ بنێن، ئه‌گه‌ر هه‌موویان وایان بکردابا ئه‌وه دڵنیابه ره‌وشی ژیانی خه‌ڵک زۆر ده‌گۆڕا و یاساکان پووچ ده‌بوونه‌وه و خه‌ڵکانی بیانیی وه‌ک من و تۆشیان شاپتڕێن ده‌کرد و وڵاتبهدهریان ده‌کردین و خه‌ڵکی وڵاته‌کانی خۆشیان ده‌کردن به کۆیله، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک کۆنه‌په‌رستیی خێڵ و ناوچهپهرستییان ریشه‌کێش کردوه و تا راده‌یه‌کی چاک دینه‌کانیان جله‌و کردوون ناچن ئه‌و ناسناوانه له خۆیان بنێن ده‌نا دڕندهگهلی وه‌ک ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه زۆریان پێ خۆشه، که‌چی لای خۆمان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه وهدستنههاتوون هێشتا سه‌رۆکه‌کان ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین رێ به خه‌ڵک بده‌ن ناسناوه خێڵه‌کیی و ناوچهگهرییهکانیشیان هه‌ڵبگرن، بۆ نموونه هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر بارزانی یان تاڵه‌بانی نه‌بێ و ناسناوی بارزانی یان تاڵه‌بانیی هه‌ڵبگرێ ئه‌وه سووک و چرووکی ده‌که‌ن چونکه نرخ و پایه‌ی ئه‌و ناسناوانه له لای ئه‌وان دێنه خواره‌وه.. یان که‌سێکی ناکهسبهچهی وه‌ک من بچێ ناسناوی (شاکه‌لی) هه‌ڵبگرێ ئه‌وه ئه‌گه‌ر شاکهلییهکان بۆیان بکرێ هه‌مان کار ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه که‌سێکی وه‌ک به‌ڕێزتان له وتارێکتان ناسناوه‌که‌م ده‌زڕێنن و ناوم لێده‌نێن شاکه‌لییه تۆزوبایهکه!
تۆزێک ویژدان له کوێ بێنین!؟ چ سته‌مێکی گه‌وره‌یه ئه‌و روونکردنه‌وه‌ی ئێمه به فه‌رمانه‌که‌ی سه‌دام حوسێن ده‌چووێنێ و جوایه‌زیی پێ ناکا! ئاخه‌ر ئه‌و له‌پێناو ئه‌وه‌ی بوو که که‌س نه‌توانێ ناسناوی تکریتیی هه‌ڵبگرێ و ته‌نیا خۆی نه‌بێ! نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی که دژ به ناسناوی کۆنه‌په‌رستییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه؛ خۆمان ئه‌و جۆره ناسناوانهمان نییه و نامانه‌وێ له خزمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ش بین که ئه‌و جۆره ناسناوانه‌یان هه‌یه چونکه کارێکی کۆنه‌په‌رستییه، له کورده‌واریی خۆمان ئه‌گه‌ر یه‌کێک هه‌ست به جوایه‌زیی گه‌وره‌ی له‌و بابه‌تانه نه‌کا دهیبێژنێ گونی خۆی گێزه‌ر له یه‌ک ناکاته‌وه!
دیسان ده‌بێ ببه‌خشی، چونکه ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵه که‌سێک به‌ڕێوه‌ی ده‌با ته‌نیا هی من نییه، رێشمان له که‌س نه‌گرتووه چ ناوێک له‌خۆ ده‌نێ و چ ناسناوێکی هه‌یه به‌ڵکه گوتوومانه ئیدی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان له راژه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و جۆره ناسناوانه نابێ، که‌سیش له‌سه‌ر ئێمه په‌کی ناکه‌وێ.. ئێستا چ زۆره ده‌زگه‌ی بڵاوکردنه‌وه زۆرن، منیش بۆ خۆم هه‌رگیز تێکۆشانم له‌پێناو وه‌دیهاتنی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا نه‌کردووه و نایکه‌م.. ئه‌گه‌ر بمویستابا ئه‌منیش ده‌متوانی ببمه یه‌کێک له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه چونکه ئه‌وانه‌ی ئێستا که وه‌زیر یان ئه‌ندام په‌رله‌مانن زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان نه له من به تواناترن و نه له منیش ماندووترن و زۆرێکیشان که پێشتر له رێکخستنی سیاسیی یان له پێشمه‌رگایه‌تیی شاخ هاوڕێم بوون له خوار ئاستی من بوون، هه‌ر کاتێکیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یه‌کسانیخواز و ئازادیخوازه‌ی ئه‌من تێکۆشانی له‌پێناودا ده‌که‌م بێته دی ئه‌وه (دارا ئه‌حمه‌د)ێک ئه‌گه‌ر گریمان رای خۆسهپێنهرانهشی هه‌بێ هه‌ر ناتوانێ به پێی ئاره‌زووه‌کانی خۆی بجوولێته‌وه. هه‌ڵواسینیش له فه‌رهه‌نگی مندا نییه: http://www.emrro.com/teweri6dara.htm تا ناو (عه‌بدوڵا)یه‌کان هه‌ڵبواسم.. وێده‌چی کاک ئه‌مجه‌د بیه‌وێ دوژمنداریی بخاته نێوان ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌مڕۆ چونکه ناوی باوکی سێ که‌س له ئێمه ناویان (عه‌بدوڵا و عه‌بدولڕه‌حمان و که‌ریم)ن!!! ته‌نیا دوژمنانێک که ئه‌من دامبووبنه به‌ر گولله داگیرکه‌رانی کوردستان بوونه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خۆم و میللهتهکهمیان دابووه به‌ر گولله و دوو جارانیش برینداریان کردم، له‌پێناو ئه‌وه‌ی خێڵه‌کانی بارزانییه‌کان و تاڵه‌بانییه‌کان و بلهییهکان و (شاکهلییهکان و ئه‌وانی دیکه‌ش – ئه‌گه‌ر بتوانن) و ئیسلامییه‌کان و… هتد گولله‌م پێوه نه‌نێن به ناچاریی رووم له هه‌نده‌ران کرد ده‌نا ئێستا له‌مێژبوو به گولله‌یه‌ک ساردیان کردبوومه‌وه، جا چۆن ده‌بێ یه‌کێک که خۆی مزگه‌وت کوشتبی من گولله‌ی پێوه بنێم!!! جووله‌که و ئیسلام و هه‌ر دینێک لای من نه‌ک هه‌ر تلیاکی گه‌لانن به‌ڵکه ژههرهماریشن لێ خودی مرۆڤه‌کان ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی دینه‌کان ده‌که‌ن لهخشتهبردراون.. هه‌رگیز زیندان لای من چاره‌سه‌ر نییه بۆ لهخشتهبردراوان به‌ڵکه ئازادیی و یه‌کسانیی ده‌رمانه بۆیان.. بۆیه ئه‌وه ئه‌من نیم ده‌مه‌وێ جووله‌که‌کان زیندانیی بکه‌م به‌ڵکه ئه‌وه ده‌روێشه‌کانی (ته‌ریقه‌ت)ی نه‌قشبه‌ندیی و قادریی و موسلمانانه جۆربه‌جۆره‌کان بوون قه‌یسه‌رییان له جووله‌که‌کان کردبووه کونه‌مشک و سه‌ره‌نجام زیندانیشیان پێ ره‌وا نه‌دیتن و وڵاتبهدهریان کردن!!! تا ئێستا هیچ که‌سێک له کوردستان جگه له سه‌دام حوسێن نه‌یتوانیوه هۆزه‌کان به‌ردباران بکا ئه‌ویش به‌و هۆیه‌وه توانی چونکه خۆی خاوه‌ن هۆز بوو.. ئه‌وه هه‌ر تیره و هۆز و خێڵهکییهکانن خه‌ڵکی ناکهسبهچهی وه‌ک ئێمه‌مانانیان به‌ردباران کردوه.. خه‌ڵکی ناکهسبهچهی وه‌ک ئێمه‌ش له بێ پشتیوانیی خۆمان هه‌ر به‌گه‌ڵ هێزه پێشکه‌وتنخواز و مۆدێرنه‌کان ده‌که‌وین و ئه‌و هێزانه‌ش هه‌رگیز هۆزه‌کان به‌ردباران ناکه‌ن به‌ڵکه هوورده هوورده چاککاریان له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
زۆر راسته که‌واته ده‌سه‌ڵات به‌و جۆر و شێوازه‌ی من به‌ڕێوه ناچێ و هه‌ر کوڕانی خێڵ و هۆز و خاوه‌ن ناوچه‌کانن به ئاراسته‌ی بای ده‌سه‌ڵات ده‌جوولێن و ده‌توانن به پێی سه‌رده‌م کنه بکه‌نه نێو شیوعی و به‌عسی و پارتی و یه‌کێتی و په‌که‌که و هه‌ر هێزێک که ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌بێ، لێ داوای بووردن ده‌که‌م ته‌نیا ناتوانن کنه بکه‌نه نێو هێزی ره‌نجده‌ران و یه‌کسانییخوازان چونکه باسی سه‌ر جه‌ربه‌زه‌یی گه‌ره‌که.. ئاخه‌ر ئه‌وان ته‌نانه‌ت ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ناسناوێکیش ببن.. جا چۆن ده‌توانن وه‌ک له گفتار باس له ئازادیی و یه‌کسانییخوازیی ده‌که‌ن له ره‌فتاریش هه‌ر وا بن!؟