هونه‌رمه‌ندی ناودار حه‌مه جه‌زا که ماوه‌یه‌که نه‌خۆشی به‌رۆکی گرتووه، بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی گه‌وره ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریکا ده‌کرێت، ئه‌میش له ڕێگای گرنگی پێدانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به هونه‌رمه‌ند و ڕێز له هونه‌ره‌که‌ی و خه‌باتی به‌ڕێزیان له پێناو کوردستان. ئه‌وه‌ی شایانی باسه هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا له حه‌فتاکانه‌وه تا ساڵی 2006 به‌رده‌وام بووه له خزمه‌تکردن له ڕێگای هونه‌ره‌که‌ی، ساڵی 2010 بۆ کۆنسێرتی یادی هونه‌رمه‌ندانی نه‌مر له هۆڵه‌ندا بانگهێشتکرا به‌ڵام به هۆی نه‌خۆشیه‌که‌ی نه‌یتوانی بێت و پۆزشی هێنایه‌وه.
سه‌رچاوه : ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان