پیره کچه‌که‌ی
قژت
به قه‌د جوانی ئه‌و گه‌ڵایانه جوانه که له پایزدا
ئه‌چن به‌ناو دڵی یه‌کتردا
پیره کچه‌که‌ی
قژت
له په‌لکی ئه‌و گه‌ڵایانه ئه‌چی که بۆنی یه‌ک ئه‌که‌ن له پایزدا
ئه‌مشه‌و وا بۆت ئه‌نوسم من له پێنجه‌مین وه‌رزی
دابڕان‌دا
له سی و دووهه‌مین ته‌مه‌نی ئه‌شقی به‌هاریدا
من ئیمپڕاتۆری ئه‌و شاره‌م
که ده‌ستی تۆم کرده هاودهستم
من فیرعه‌ونی ئه‌و ئه‌شقه‌م که لێوه‌کانت له لێوه‌کانم ئه‌به‌ستم
بۆم مه‌نوسه من تاڵێک له په‌رچه‌می
عومرم
ئه‌یهۆنمه‌وه به‌ته‌نیا تا من هه‌بم
ئه‌مجاره
په‌ڕتوکه‌که‌ی به‌رده‌ستت لاداو له دێڕه چاتێکدا بۆت نوسیم
سڵاو چۆنیت
بۆتم نوسی
له من مه‌پرسه
له جه‌یشی گه‌ڵاو
له سوپای په‌لکه زێڕینه وه‌ریوه‌کانی پایز بپرسه
له‌واندا من هه‌م
منێک پڕ له ئه‌شقێکی نه‌خوێندراو
منێک داستانێکی نه‌نوسراو
من له‌ناو ڕۆحی گه‌ڵاکاندا ئه‌ژیم
له‌وان ئۆکسجین وه‌ر ئه‌گرم و
له‌وان خۆراکی ئه‌شق
له‌وان ڕاستیه‌کانی وشه په‌مه‌یه‌کان وه‌رئه‌گرم
له‌وان دێڕه سپیه ساباتیهکان و
له‌وان چیرۆکه هه‌میشه زیندووه‌کان وه‌رئه‌گرم
وه‌ڵامت نه‌داوه بۆم بنوسیت
گه‌ڵا پایزیه‌کان
به‌رگه‌ی خه‌زانی هه‌ڵوه‌رینی ڕۆح و
سوتانی هه‌نیسکه سهرابیهکان ناگرن
نهتنوسی بۆم
من ڕقم له گه‌ڵاو ئێواره‌و ده‌ریایه
نهتنوسی بۆم
من له‌گه‌ڵ شنه‌ی شه‌ماڵ وخوڕه‌ی باران و
کڕێوه‌ی ئاسمان
هه‌ستم ناته‌بایه
تا منیش بنوسم بۆت
له‌و وڵاته‌دا که من یاساکانی ئه‌شقی ئه‌نوسمه‌وه
کۆمه‌ڵ
تاک
خه‌ڵکی له ڕه‌حمه‌تی یاساکانی ئه‌شقی مندا
به دڵیان خۆیان دڵ بۆیه‌ک ئه‌که‌نه‌وه
بۆیه
پهڕتوکهکهت لامهدهو ئه‌مجاره بۆم مه‌نوسه
دڵم ده‌رهێنراوی قسه بوختانیهکانیه ههمدیسه
بۆم مه‌نوسه
من نیگارێکم هه‌موو وێنه‌کێشێ
ئه‌توانێ نه‌خشم بکێشێ
به‌س هه‌موو نیگارکێشێ
ناتوانێ
دڵم وه‌ک خۆی
بلاوێنێ بۆخۆی
مهنوسم بۆم
داستانێکم پاڵه‌وانه‌کانی مردوون
مه‌نوسه بۆم
من ڕۆمانێکم کاره‌کته‌ره‌کانی گوم بون
چونکه من ئه‌زانم
نه ئاهه‌کانی ڕۆمان
نه هه‌نیسکه‌کانی داستان
وه‌ک من ناتوانن
دڵت له‌گه‌ڵ گه‌ڵای ئێواره
بچوێنن به پڕشکه ئاویه‌کانی
ئه‌و که‌ناره
منم پڕ پڕ له تۆ
تۆیه‌ک که هه‌ر وشه‌یه‌ک من ئه‌ینوسم
له دامێنی وشه‌که‌دا ئه‌نوسی بۆم
ئه‌شقت درۆیه
هه‌موو بوختان قسه‌ی به په‌ڕۆیه
گه‌ر زه‌مه‌ن زمانی هه‌بوایه
گه‌ر په‌لکه غه‌مگینه‌کانی دڵم
مافی دوانیان هه‌بوایه
له‌به‌رده‌متا ئه‌یوت
منم ئیمپڕاتۆری گه‌ڵا پایزیه‌کانی ئه‌شقی تۆ
دڵم مه‌شکێنه
هه‌تا بژیم چاوه‌ڕێم بێت هه‌ناسه‌یه‌ک له‌لای تۆ
هاوڕی ڕه‌ش
6.5.2011