ڕۆژانه کاتێک ده‌چینه بازاڕ یاخود پارک و مه‌له‌وانگه‌و شوێنه گشتییه‌کان به تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا ، زۆر جار به‌ڕێکه‌وت چاومان به چه‌ن ئافره‌تێک ده‌که‌وێت که پاژنهوبنی پێیان زۆر قڵیشاو وناشرینه و نینۆکه‌کانیان ڕه‌نگی زه‌ردوو چه‌ند پێستێکی مردووی ئه‌ستوور له سه‌ر په‌نجه‌و پاژنه‌یان درووست بوه ، تۆش پێت ناشرینه وا نیه ؟؟؟ حه‌ز ئه‌که‌یت ئه‌و دیمه‌نه نه‌بینیته‌وه ؟؟؟ ئه‌ی لا کاتێکدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه که پێیه‌کی زۆر سه‌رنج ڕاکێشی جوان ئه بینیت پاژنه‌یه‌کی خاوێن و پێستێکی ته‌نکی نه‌رم ، نینۆکه‌کانی ڕێک و بۆیه کراو چه‌ن جوانه حه‌ز ئه‌که‌یت هه‌تا ئه‌ڕوات ته‌ماشای بکه‌یت.. جا بۆ ئه‌وه‌ی تۆش هه‌میشه پێیه‌کانت جوان و سه‌رنج ڕاکێش بن ئه‌بێت خزمه‌تیان بکه‌یت چونکه پێیه‌كانیشت ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئاو‌و هه‌واو مانه‌وه له‌ناو پێڵاودا، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات تووشی قڵیشان‌و وشك هه‌ڵاتن ببن.
یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه باوه‌كانی پێی مرۆڤ قڵیشان‌و وشك هه‌ڵاتنی پاژنه‌ی پێیه‌تی، ده‌كرێت له‌رێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و قڵیشانه بكه‌یت:
1. پێیه‌كانت بخه‌ره ناو ئاوی شیلهتێنهوهو خوێی تێبكه، ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌ك بهێڵه‌ره‌وه‌و پاشان به‌سابوون بیانشۆ.2. له‌رێی نینۆكبڕهوه پێستی زیاده‌و وشكهه‌ڵاتووی پاژنه‌ی پێ لێبكه‌ره‌وه.3. ئه‌گه‌ر رۆژانه زۆر به‌پێ رۆشتیت ئه‌وا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ت پێیه‌كانت به‌ئاوی سارد بشۆو وشكیان بكه‌ره‌وه، پاشان به‌كرێمی تایبه‌ت بیانشێله.4. پێش ئه‌وه‌ی گۆره‌وی یان پێڵاو له‌پێ بكه‌یت، كه‌مێك بۆدره بده لهپێیهكانت.5. له‌وه‌رزی هاویندا پێڵاوی پلاستیكی‌و گۆره‌وی نایلۆن له‌پێ مه‌كه، چونكه ئاره‌قی زۆر ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیه‌كانت تووشی قڵیشان ده‌كه‌ن.
6. هه‌وڵ بده شه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی بچیته جێگاوه به‌ری پێ و پاژنه‌ت و نینۆکه‌کانت به کرێمی و ڕۆنی تایبه‌ت چه‌ور بکه بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌کانیشت شه‌وان بحه‌وێنه‌وه و نه‌رم و جوان بن
پاش ئه‌وه له بیری نه‌که‌یت با هه‌میشه نینۆکه‌کانت بۆیه کرا و جوان بن چونکه که بۆیه‌ت کرد سه‌رنج ڕاکێس ده‌بن و پاک ده‌نوێنن . 7
به هیوام سودتان لێ وه‌رگرتبێت
شــــه‌م جه‌لال / ئه‌ڵمانیا