سوهەیلا مێهەمی
دوێنێ: کە ڕووخان لە مندا ڕەواتە یا خنکان دەخزێنیتە خەیاڵمەوە بە سووتانی خەونەکانم شەوق بەردەدەیتە شەوگارت کراسێکیی سپیی و بە باڵای ئارەزوومدا شۆڕ تۆ پیاوی تەنیاییەکانم نەبووی پێدەکەنیت و پەتیی هیواکانمت هەڵدەخست! باڵندە نەبووم گەرمیانێک نەعرەتەی ئاسمان بم لە قووڵایی ئایەتەکانی ئازاردا چەماومە چۆڵاییەکانت/ ئەمڕۆ: لە بەتاڵەتی دوێنێ نەوەستاوە من درەختم ، چاوت لە لقەکانمە؟ ئاسمانێک شین ئەدوێ ڕووانینێک کۆک کە بە چاوتە کەروێشکەی هەنگاوم بە زەویندا لە هەر کەلێنی برینێکمەوە چڵ دەدا، نوور………. سنە سوهەیلا مێهەمی
Discussion about this post