كارۆخ مەلا ئەسعەد: خانمەگۆرانیبێژی كورد نازێ عەزیزی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: ” بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە بانگهێشت كراوم بۆ وڵاتی جۆرجیا و ئەرمەنیا. هەروەها چونیشم بۆ ئەو دوو وڵاتە بە مەبەستی سازكردنی دوو كۆنسێرتە بۆ دانیشتووانی كورد و فارسەكانی جۆرجیا و ئەرمینیا.”
نازی گوتیشی: “یەكەم كۆنسێرتم لە 24/3 لە جۆرجیا لەگەڵ ئۆركێسترایەكی بەتوانا بە ڕێوە دەچێت و 25/3ـیش لە ئەرمەنیا كۆنسێرتی دووەم ساز دەكەین، كە لەو كۆنسێرتانەدا بە زمانی كوردی و فارسی گۆرانیی بۆ ئامادەبووان دەچڕم