زانا دڵشاد دزەیی : خانمە ھونەرمەندی کوردستانی رۆژئاوا ئالین، کە لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە بۆ نەورۆز دەگەڕێتەوە کوردستان بۆ وێنەگرتنی کلیپە نوێکەی.
ھونەرمەند ئالین دوای دروستکردنی دوو کلیپ لەسەردانی پێشوویدا بۆ کوردستان، راگەیاند “بۆ نەورۆز دەگەڕێمەوە کوردستان، بە مەبەستی ئەنجامدانی کلیپی سێیەمم لەھەرێمی کوردستان، ئەمەش بەھاوکاری ڤین پرۆداکشن، سوپاسیان دەکەم”.
ئالین ھەروەھا گوتیشی “بیرشم لەوە کردۆتەوە لەھەرێمی کوردستان کۆنسێرت سازبکەم بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی سوریا، من وەک ھونەرمەندێک پاشان وەک کوردێکی رۆژئاوای کوردستان بەئەرکی خۆمی دەزانم”.