پرۆسەی دیموکراتی, بریتیە لە کۆی ھەموو ئەو ھەولڕ و کۆششانەی دەسەڵات بە ھامئاھەنگی لەگەلڕ تاکەکانی کۆمەلگا بە ستراتیژێکی ھاوبەش جێبەجێ ئەکرێ, ھەموو ئەو یاسا و رێسا و بڕیار و رێنماییە دەستووری و عورفیانە ئەگرێتەوە کە لە خزمەتی ستراتیجە ھاوبەشەکەدا بێ.
ھەموو تاکێکی کۆمەلِگا ئەرکی سەرشانیەتی بەشداری تەواو بکات لە چەسپاندن و بەرەو پێش بردنی ئەو پرۆسەیە. ھیچ پاساوێک نیە بۆ خۆدزینەوە لەو ئەرکە نیشتمانیە, ئەمە ئەلف و ێی نیشتمان پەروەریە. تاکەکانی کۆمەڵگا ھەڵگری ھەر بیروباوەڕێکی دیموکراتخواز بن ئەبێت ببن بە بەشێک لە پرۆسەی دیموکراتی. بەڵام بێگومان ئەوبەشداریکردنە پەیوەندیەکی ڕاستەوانەی دیالێکتیکی ھەیە بە ڕادە و ئاستی ئینتمای تاکەکانی کۆمەڵگاوە بۆ گەل و نیشتمانەکەی. لە بەر ئەوەی ئاستی ئینتما بەستراوە بە ئاستی ھوشیاری و ئەدای دەسەڵاتەوە, بۆیە ئەرکی دەسەڵات و ھەموو ڕێکراوەکانی کۆمەلِگای مەدەنی و ڕێکخراوە سیاسیەکانە تاکەکانی کۆمەڵ بە ئاڕاستەی ئەو ستراتیژە گۆشبکەن. پێویستە ئەم ئاڕاستەیە لە ھەموو دام و دەزگا فەرمی و نافەرمیەکان ڕەنگدانەوەی ھەبێ.
ئەوەی زۆر ھەنووکەیی و گرنگە بەلای منەوە چەرخەلە لێدانێکی دەستوبردی دەزگا باڵاکانی دەسەڵاتە بە ڕێگای ھەموار کردنی ھەندێک یاسای دەستووری. تا دەسەڵات نیەت پاکی خۆی پیشانی شەقام بدا. چونکە لەڕاستیا دیزە بە دەرخونە کردنی کێشە و قەیرانە ھەڵواسراوەکان تەنھا ئەکسیونێکە لە بابەتی سەر شاردنەوەی نەعامە. کێ بتوانێ متمانەی زۆرینەی تاکەکان مسۆگەر بکات لە ململانێی دیموکراتی ئەوا لە شەڕی دەسەڵاتا سەرکەوتووە. بە واتایەکی تر نابێ ستراتیژە سیاسیە ھاوبەشەکان بکەینە قوربانی تاکتیکی سیاسی و چاوبەستانەی کاتی. بە ڕای من تێھەڵکێش کردنی زیاتری بلۆکی (لایەنەکانی) ئۆپۆزیسیۆن لە دامو دەزگا فەرمیەکان ڕەنگە یەکێک بێ لەو ھەنگاوە خواستراوانە بۆ کۆکردنەوە و دروستکردنەوەی یەکماڵی کورد. لەبەر ئەوە بۆ نا ؟ با بە یاسا بیچەسپێنین کە پۆستی یەکەم جێگری سەرۆک لە ھەموو دام و دەزگا فەرمیە باڵا کانی ھەرێمی کوردستان دابنرێ بۆ بلۆکی ئۆپۆزیسیۆن.
فەلاحی شێخ رەئووف
سلێمانی ٢٠١١-٠٥-١٣
falaharazu@msn.com