نووسینی سارا عومه‌ر ، دانمارک
ڕێکه‌وتی 12 / 5/ 2006
که ئێواران تۆ ئه‌ڕۆیت
خۆری ژینم ئهمرێتهوه
که گووڵه‌کان سه‌رمایانه و
دووریم له دوور ئه‌ڵێنه‌وه
که خونچه‌ی گشت یادهکانم
بێ شی‌و سه‌ریان ئه‌نێنه‌وه
له‌و کاته‌یا
بیرت ئه‌که‌م…. بیرت ئه‌که‌م
که تاریك بو ڕۆحی خۆت نارد
تا خوێنی من بخواته‌وه
یان له‌گه‌ڵ غه‌م له ژوورێکدا
زکری جوانیت بکاته‌وه
ئه‌بیت به مه‌ل ئهمفڕێنیت
بۆ دوورگه‌ی سارد و ته‌نیا
سه‌ما سازیم پێ ساز ئه‌ده‌ی
له پێش چاوی تاریکیتدا
که پێم ئه‌ڵێی من نامۆم و
له‌گه‌ڵ ووشه بووین به یه‌ک دڵ
یاخود ئه‌ڵێی
چاوه‌ڕێتم و
وه‌ک په‌روانه له‌به‌ر باخی خۆزگه‌کانتا ئه‌خولێمه‌وه
به‌رسیله مه‌رگی غوربه‌تت له به‌ر په‌تا ئه‌چنمه‌وه
له‌و کاته‌یا
بیرت ئه‌که‌م… بیرت ئه‌که‌م
بیرت….. ئه‌که‌م
بیرتتتت