به‌ندی عه‌لی .. 2011
بۆ مه‌رگی کاکه گه‌رمیان
ده‌ست و په‌نجه‌ت هه‌ڵوه‌رێ ئه‌ی نۆکه‌ری ئاغاپهرست
چۆن توانیت ڕووی تفه‌نگت بکه‌یته لاوانی شار
هه‌ر ئه‌وانن خوێنی گه‌رمی شاده‌ماری زینده‌گی و
هه‌ر ئه‌وانن نێرگزی بۆنخۆشی موژده‌ی نه‌وبه‌هار
ڕوو سیایه عه‌ینی قه‌قنه‌س ، بێ به‌هایه عه‌ینی پوش
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی به‌خوێنی مێردمناڵێک سوور ئه‌بێ
مل که‌چ و سه‌رشۆڕی پوولهو ئافه‌رینی گه‌وره‌که‌ی
بۆیه هێنده‌ی به‌ژنی ئاسمان ئه‌و له‌حورمه‌ت دوور ئه‌بێ
بیری ئازادی هه‌ناسه‌و نان و ئاوه بۆ مرۆڤ
مافه نه‌ک به‌خشین و خێری ده‌ستی ئاغا‌و میرو شا
بیری ئازادی گزنگی خۆره‌تاوه بۆ زه‌وی
خۆشخه‌یاڵه ئه‌و که‌سه‌ی پێی وایه مه‌نعی خۆر ئه‌کا
مه‌شجه‌بی ته‌ورو تفه‌نگت هه‌ڵگره ئه‌ی میری شه‌ڕ
بیری ئازادی ئیتر زڕ دارێکی ڕووته‌ڵ نیه
ئه‌مڕۆ چه‌ک پێنووس و ده‌نگه ، وان به‌ده‌ست لاوانه‌وه
سه‌رده‌مت ڕۆیی به‌سه‌رچوو ، ئه‌مڕۆ بۆ گه‌نده‌ڵ نیه