ئەم بەرهەمەی لێرە کە پێشکەشتان دەکرێ، کارێکی جوان و هونەرییە کە لەلایان هونەرمەند بەختیار ماملێوە بۆ چاردەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا محمد ماملێ ئامادە کرابوو و ئاوێنەیەکی تەواونوێنی سۆزی دەروونی ئەو هونەرمەندەیە بۆ کۆچی مامی خۆی مامۆستا محمد ماملێ. کاک بختیار کوری هونەرمەند جعفر ماملێیە وIMG_2717 modified دارە دارەی هونەری لە ئامێزی بنەماڵەی خۆیدا کردووە. ئەو بە کەڵکوەرگرتن لە مێژووی هونەری بنەماڵەکەیان و
پەنجەی سەر ژێی عوود و دەنگە نەرم و خۆشەکەی، بووەتە هۆی کۆکردنەوەی ئەزموونیکی دەوڵەمەند تا بتوانێ خۆی بدۆزێتەوە وپەرە بە هونەرەکەی بدا، لە هەمان کاتیشدا خاوەنی شێوازی تایبەت و سەربەخۆ بێت. بەرێزیان سەرقاڵی ئامادەکردنی کۆبەرهەمێکە کە لە دادێدا وەک ئاڵبۆم پێشکەشی هونەردۆستان دەکرێ. هونەرمەند بەختیار ماملێ ، لە تێکۆشانی هونەریدا هاوکاری زۆر هونەرمەند و گرووپی مۆسیقای کردووە و لە چەندین فێستیواڵی هونەریدا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری بووە.
هۆنینەوەی هەڵبەستەکان و دانەری ئاوازی ئەم بەرهەمەی لێرە خستراوە خزمەتتان، شاکاری ژەنینی تارە بەسۆزەکەی هونەرمەند “جعفر رشادت”ە کە لە لایان هونەرمەند “هاشم ڕشادت”ەوە و کاری ئامادەکردنی بۆ ئەنجام دراوە و کەمانچەکەشی شان بە شانی تاری برا دەچریکینێ. بختیار ماملێش بەلێدانی دەف و دەکارگرتنی هونەری عوودژەنی خۆی، ئەم بەرهەمەی بەو پەڕی لاواندنەوە گەیاندووە.
مەڵبەندی هونەری ماملێ سەربەرزە کە توانیوێتی لە ڕێگەی ئەم پێگەوە بە بیانوویەکی نوێ و پێشکەشکردنی بەرهەمێکی نوێ، سێ هونەرمەندی دیکەی نەتەوەکەمان بە ئێوە بناسێنی.