ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب: به هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئهمریكاو باج دانان له سه‌ر شیش و ئه‌له‌منیۆم له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زیوه‌و توركیا دووچاری قه‌یران بووه‌ته‌وه‌و ترسێكی گه‌وره‌یش لای وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان درووستبووه سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ئابووری وڵات.
رژێمی توركیای فاشیست له سایه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلمین و حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆكه شۆڤه‌نیسته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به هیچ شێوه‌یه‌ك له كوشتنی رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌ستیان نه‌پاراستووه و، بۆ له ناوبردن و نه‌مانی دانیشتوانی ئه‌م خاكه به ئاشكرا هاوكاری چه‌ته رووره‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆریست (داعش) یان كرد‌و، بوونه هۆی قركردنی گه‌لی كوردستان.
تورکیا سیاسەتی ئاگرو ئاسنی لە باکووری کوردستان بەکارھێناو، شارە کوردییەکانی خاپور کرد‌و، هاوڵاتیانی کوردی ناچار کرد خاک و ماڵ و سامانیان بەجێبھێڵن و، سەرگەردان ببن و، دەیان و سەدان و ھەزاران کوردی سڤیل بگرن و بكوژن و، له پاش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له سه‌ر ئه‌ندامانی حزبی گه‌لانی دیموكراتی { هه‌ده‌په} ژماره‌یه‌كی زۆر خرانه به‌ندیخانه‌كان و، پاشان ئێستاشی له گه‌لدا بێت شاڵاویان ھێنا بۆ باشووری كوردستان و، رۆژانە بە فرۆکەی جەنگی و بە تۆپ کاولی ئەکەن و، ئێمه‌ش هیچ بەرپرسێکی بوێرمان نییه کردەوەکانی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رست ریسوا بکات و، دیاره به‌رپرسه باڵاكانی باشووری كوردستان نا‌وێرن به‌رنگاری توركیا ببنه‌وه، چونكه خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داگیركراوه‌و، و له به‌ر بازرگانی نه‌وت و غاز وگیرفان پركردن ناتوانن به توركیا بڵێن : بۆ ده‌ره‌وه.
توركیا به داگیركردنی خاكی وڵاتان و، هاوكاری ده‌وڵه‌تی چه‌په‌ڵی ئیسلامی ( داعش ) و تاقمی دێزی ئه‌لنوسره بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی سڤیل به‌تایبه‌ت له سوریا‌و، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مریكاوه بووه‌ته هۆی هه‌ژانی لیره‌ی توركی و دابه‌زینی به‌هاكه‌ی.
ساڵانێكه له سه‌ر بارودۆخی سوریا به گشتی و، ئازادكرنی مه‌نبج به تایبه‌تی و، سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌ردۆگانی شۆڤه‌نیست په‌یوندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا تێكچووه‌و گرژی تێكه‌وتووه، ئه‌وه‌ش شتێكی چاوه‌روانكراو بوو، له سه‌ر ره‌فتاری ئه‌ردۆگان و، ئه‌مریكاش سزای ئابووری خستووه‌ته سه‌ر توركیا‌و، بۆیه به‌های لیره‌ی توركی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی و ، كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ئابووری توركیا دروستكردووه.
عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی موسڵمانی جیهان و سه‌روكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد، له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی توركیا و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ئه‌ڵێت : توركیا رووبه‌رووی جه‌نگێكی ئابوری بووه‌ته‌وه‌و، داوایكرد وڵاتانی ئابووریی خۆیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی ئهمریكاو وڵاتانی رۆژئاوا یه‌كبخه‌ن.
عه‌لی قه‌ره‌داغی له نووسینیكدا ئه‌ڵێت : به پشتیوانی خوای گه‌وره ئابووری توركیا بەهێز ئهبێتەوە و كۆتای بەم جەنگە بۆگەنە دێت كه به هۆی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی هه‌ندێ وڵاتی خۆشحاڵ كردووه‌و، ئه‌م عه‌لێ قه‌ره‌داغییه له پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبول (29 يونى / حوزه‌یرانی 2016) داوای لەهاوڵاتیانی كوردستان كرد بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی وڵاتی توركیا بكەن (بۆ خۆشی و رابواردن و مه‌ی خواردنه‌وه‌و گه‌مه‌كردن له گه‌ڵ له‌شفرۆشان) و هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری توركياو وتى: تەقینەوەكانی فرۆكەخانەی ئەتاتورك پێویست ناكات ببنه هۆی سارد بوونه‌وه‌تان و، ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌لی قه‌ره‌داغییه چڵكاوخۆری رژێمی شۆڤه‌نیستی توركیا نییه، بۆ ئه‌و داوایه ئه‌خاته‌روو، له‌باتی هاندانی خه‌ڵك بۆ نوێژ‌و عیبادهت، هانی خه‌ڵك ئه‌دات بۆ پۆخڵاوات و سیكس و (فاحیشه) كه سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگه‌ی توركیای داگیر كردووه‌و، كومه‌ڵكه‌ش به‌و نه‌خۆشییانه ئه‌ناڵێنێت.
عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئوممه‌ی ئیسلامی و زانایانی جیهانی ئیسلامی و گشت ئیخوانه‌كان یه‌ك مۆدێلن و چاویان هه‌موو شتێك ئه‌بێنێت، ته‌نها گه‌لی كوردستان نه‌بێت، كه به ئاگری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی تیرۆریست و ئاكپارتی دێزو رژێمی توركیای شۆڤه‌نیست ئه‌سووتێن و، چاوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی له ئاستی كوردستان داخراون و، كۆمه‌ڵكوژی كوردان له جزیره‌و سڵۆبی و سورو نسێبین و وان و شرنا‌خ و ئامه‌دو مێردین و جۆڵه‌مێرك و شه‌مزینان و هه‌كاری و گه‌ڤه‌رو سیده‌كان و قه‌ندیل و ئامادی و ناوچه‌كاتی تر نابینێت.
رژێمی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست توانیویه‌تی هه‌ندێ كه‌ناڵ وژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و حزب و سه‌ركرده‌ی حزب، ئه‌وانه‌ی له سه‌ر بیر‌و بۆچوونی ئیخوان ئه‌لموسلمین و حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان گۆشكراون له باشووری كوردستان بكرێت و، شه‌و رۆژ له خزمه‌تی ئاغا تۆرانییه‌كانیان بن و، ئه‌م رژێمه داپلۆسێنه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك له كوشتنی رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌ست ناپارێزێت و، بۆ له ناوبردن و نه‌مانی دانیشتوانی ئه‌م خاكه به ئاشكرا هاوكاری چه‌ته رووره‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆریست (داعش) و، تاقمی ئه‌لنوسره‌یه كرد‌و له ئێستاشدا ئه‌یكات.
له هه‌فته‌ی رابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه یەکێتی جیھانی زانایانی مسوڵمان مەکتەبی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی عەلی قەرەداغی و سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان له هه‌رێمی كوردستان و بەرپرسان ئه‌كاته‌وه‌و، به‌م كاره‌ش پێگه‌یه‌كی تری سیخوریی میتی توركی له كوردستان ده‌ست به‌كار ئه‌بێت.
ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه هه‌ڵوێستی بته‌و بگرێته‌به‌ر له ئاست پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و ئاسایشیان و، هه‌ر لێره‌وه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كرێت دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و بۆردومانكردنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور كردنی دێهات و، سوتاندنی پوش و دارستان وباخه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، به فه‌رمی سكاڵا به‌رامبه‌ر به توركیای فاشیست تۆمار بكات و، هاوكات داوا له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌كرێت هه‌ڵوێستی راشكاوانه به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه ده‌رببڕن و ریسوای بكه‌ن كه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان ئه‌كرێن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان به هۆی توركیاوه هەڵوێستی به‌رامبه‌ر به عه‌لی قه‌ره‌داغی زۆر لاوازه‌و، پێویسته هه‌ڵویستی توند بگرێتەبەر بەرامبەری ، چونكە خۆی بەكورد ئه‌زانێت و لەولاشەوە بە هەڵویستەكانی پشتگیری لەدەوڵەتی توركیا ئه‌كات و لەئاست تاوانەكانی دژ بە گه‌لی كوردستان بێدەنگە.
15/8/2018