به‌ندی عه‌لی .. 2011
دوێنی له‌شه‌قامی سالم
له‌پاڵ دیوارێکی زه‌ردا
گولێکم دی ده‌سته‌و نزای
دڵێک بوو له‌دۆخی به‌ردا
ئه‌مڕۆ دایکانی شاره‌که‌م
مۆمی خه‌من و ئه‌توێنه‌وه
ئه‌مڕۆ پشکۆی زامه‌کانم
یه‌ک به‌یه‌کیان ئه‌کولێنه‌وه
هه‌موو ساڵێ له‌م ڕۆژه‌دا
چڵێ ئه‌مرێ و گوڵێ ئه‌مرێ
دره‌ختی به‌ختی شاره‌که‌م
سه‌دان سورکێوی تر ئه‌گرێ
هه‌موو ساڵێ له‌م ڕۆژه‌دا
یانزه جۆگه‌ی پاک‌و بێگه‌رد
ئه‌بنه ڕووبارێکی سوور‌و
نه‌فره‌ت ئه‌که‌ن لهگوللهو به‌رد
هه‌موو ساڵێ له‌م ڕۆژه‌دا
یانزه ئه‌ستێری جیلوهدار
بۆ سه‌ری سالمی شه‌یدا
ئه‌بنه تاجێک له‌لاله‌زار
ئه‌ی میرزاده‌کانی هه‌وار
بهیداخهکانتان داگرن
چاوه‌کانتان به‌خۆڵ بڕژن
ملی تفه‌نگ که‌چ ڕاگرن
ئێوه‌ش ئه‌بێ له‌م ڕۆژه‌دا
چرکه‌ساتێ ببنه په‌یکه‌ر
ئه‌مڕۆ نه‌خوێن هاوقهدهرهو
نههاوزمانیش هاوسه‌فه‌ر
لهئهسپهکانتان دابه‌زن
سه‌ری شکۆ دانه‌وێنن
که‌مێ سه‌یری ئه‌م خاکه‌که‌ن
تابزانن چی ئه‌ڕوێنن
دڵنیابن له‌تۆوی خار
خونچه‌ی وه‌فا ناپشکوێ
دڵنیابن له‌جامی خه‌م
هه‌ر تۆفانی کینه ئه‌ڕژێ
ئه‌مڕۆ کوێستانی شاره‌که‌م
تکه‌ی شه‌رمی لێ ئه‌چۆڕێ
له‌ئه‌مڕۆوه ئه‌بێ مێژوو
ڕه‌نگ و ده‌نگی خۆی بگۆڕێ
ده‌لایلایه ده‌لایلایه
کوڕم گه‌رمیان ده‌لایلایه
شه‌وێ ده‌یجووری یه‌ڵدایه
ته‌مه‌ن پوشه‌و زه‌مه‌ن بایه
خودا‌ش لێمان بێ ئاگایه
له‌به‌رچی تۆ خه‌وت نایه
ده‌لایلایه ده‌لایلایه
کوڕم ڕێژوان ده‌لایلایه
خه‌زانی سۆز‌و ویژدانه
عه‌یامی جرج و مشکانه
هه‌وارێکی بێ ئامانه
پڕی مارو دوپشکانه
ده‌لایلایه ده‌لایلایه
کوڕم سورکێو ده‌لایلایه
ڕه‌بی حاڵی به‌حاڵم بێ
وه‌ریسی کۆستی ماڵم بێ
ئه‌وی باعیس به‌ئازاری
په‌نجه توته‌ی مناڵم بێ