حه‌ز ئه‌که‌م وه‌کو باران
به‌خاکی تینوی شاره‌که‌مدا ڕۆبچم
بۆ بینینی گشت دوعاکان
تاپێان بڵیم ئێوه سومبوڵی خۆشه‌ویستین،
ئایی چه‌ند ڕقم له ڕووناکیه
که دێت ڕه‌نگی ئه‌ستێره‌کان وون ئه‌کات و
له‌باوه‌شی ئاسمانا ئه‌یان شاێتهوه
به‌س بۆ! ئاسمان نه‌یتوانی
درێژترین ئه‌ستێره‌ی خۆشه‌ویستی له ئامێز بگرێت،
ڕۆژێک بینینم له‌شه‌قامی شار
گوڵێک ده‌م له خاک وه‌رئه‌دات و ئه‌قیژێنێت
بۆ دڵۆپه ئاوێک هاوار ئه‌کات
دڕکه‌کانی ده‌وری قاقا پێده‌که‌نین،
زۆر جار ئهپڕژێمه سه‌ر وویژدانم و ناخم ئه‌دوێنم
هێنده توڕه ئه‌بم
ده‌بم به جه‌لادێک بۆ ڕه‌گه‌زی خۆم و
پاشگه‌ز ئه‌بمه‌وه له‌وه‌ی که چیم،
به‌درێژای گشت ته‌مه‌نم
له‌م خاکه نه‌گریسه‌ی خۆم
پهپولێکم به‌دی نه‌کرد ته‌مه‌ن درێژ بێت
خێرا وه‌رزه‌کانی گومڕایی شیله‌ی گوڵه‌کانی لێ ده‌مژین
له‌به‌رچاوی ئێمه قه‌له ڕه‌شه‌کانی شار
ملوانکه‌یان له‌ملی ئاشقاندا پساند
ده‌نگێک نه‌بوو ده‌نگیان بده‌ن
بڵێن بۆ ئه‌م مرواریانه ئهفڕێنین،
هه‌موو ساڵیک له‌سه‌ره‌تای مانگی چواردا
ژیان خامۆش ئه‌بێت له‌ناو دڵی مندا
ته‌نیا هه‌ناسه‌یه‌ک دێت و نایات
ئه‌ویش له‌خاکی ئه‌شقه‌وه دێت و ،
جارێکی تر ژیان ئه‌بوژێنێته‌وه
شه‌وێک چووم بۆ لیلهتو قه‌در
بۆ پاڕانه‌وه تا ئاشقاکان ئازاد بن
خوا هات پیێ ووتم چاوه‌ڕێ مه‌به
خۆشه‌ویستی له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا نیه
5 april 2010 خالید قه‌ڵادزیی