ئه‌مڕۆ به‌رسیله‌ی
ماچ
له که‌ناری تاڵه پرچێکتا
به‌دوای منا
ئه‌گه‌ڕا
ئه‌مڕۆ
شیله‌ی
پاقلاوه‌ی لێوه‌کانت
به‌دوای ده‌لاقه
هه‌ناسه‌که‌ی
جه‌سته شهکهتبووهکهی منا
ئه‌گه‌ڕا
ئه‌مڕۆ
من و تۆ له سه‌ر خوانی
که‌ڵه‌گه‌تی سینه‌ی
دره‌ختێکدا
میوان بووین
له‌سه‌ر نیمچه ڕێیی
ڕاکردنی مێرووله‌کان
بۆ ئه‌ودیو گریانی ڕۆح
چه‌ته وجهلادێکی وێران بووین
ئاخر من له‌ناو تۆدا
تۆ له‌ناو جه‌سته‌ی مندا
وه‌ک ڕسته‌ی ئه‌و ئنجیله واین که
ده‌مێکه عیسا بۆی نا نوسرێ
وه‌ک هۆنراوه‌ی ئه‌و گۆرانیه واین
که زه‌مه‌نێکه ئیبڕاهیم بۆ هه‌ڵقوڵانی
زم زم
بۆی ناوترێ
من وتۆ
نازانم له کام سوچی
په‌نجه‌ره‌که‌یدا
خۆمان حه‌شارداوه
له‌یه‌ک دوور بین
یان
نزیک
وه‌ک مانگی ئه‌و شه‌وه واین که له ناوه‌ندی
ئاسمانه‌و و ئاڵای ئه‌شقی هه‌ڵداوه..
بمبوره گه‌ر ته‌نیا چوبووم بۆ
شکاندنی گه‌زۆی
تازه‌ترین قوڕئان
تۆ فێرت کردم
که ده‌ست نه‌ده‌م له ئایه‌ت
چونکه ئایه‌ته پڕه له هه‌نسک وتۆران
بۆیه ئه‌مڕۆ له‌و تاڵه‌ی
که له پرچی تۆدا
کردم به خاڵی ده‌ربازبوون
له جیاتی ڕێگا
مناڵ نه‌بووم
که زیخی که‌ناره‌کانم ڕاماڵی
پێنوسێکی شه‌رمنم
بۆتۆ پێ کرد به ڕۆمان
تۆم کرد به وشه‌ی پیرۆزی
خۆشه‌ویستی هه‌ڵم واسی تابلۆ
بۆت له شاری ئه‌وینداران
دوو دڵ مه‌به له‌و په‌یڤانه‌ی
که که‌مه‌ری چاوت له سنگی
چاوه‌کانی مندا
کردیان که‌له‌پچه‌ی ڕۆحت و
به پاکی هه‌ستی من تۆیان سوێند دا
…………………….
هاوڕێ ڕه‌ش