به‌ندی عه‌لی .. 2011
بۆ دره‌خته ئه‌فسانه‌که‌ی شیعر
شێرکۆ بێکه‌س
-1-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
پاش ڕێژنه بارانی په‌ڵه‌ی
ووشکهساڵێکی بێده‌نگی
ده‌رده‌که‌وێت
جارێک ئه‌بێت بهڕهنگاڵهو
به‌سه‌ر دره‌ختێکی ڕووته‌وه
سه‌رقاڵی مه‌شقی فڕینه
جارێکی تر به‌گه‌ردنی شاخێکه‌وه
ئه‌بێت به‌په‌لکه‌زێڕینه
-2-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
لاسکی ته‌ڕی په‌نجه‌کانی
ده‌ئاڵێنێته که‌مه‌ری قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
پاش خه‌ڵوه‌ته‌ی
شه‌وێکی پڕ لهدهستبازی
له‌بیابانی ڕوته‌ڵی په‌ڕه‌یه‌کدا
چرۆی شیعرێک ده‌پشکوێ و
هه‌نگێک ئه‌بێت بههاوڕازی
-3-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
لهگهلهریهکهی خه‌یاڵیدا
بهپولهکه ڕهنگاوڕهکانی ووشه
کراسێ له‌ئاوریشمی سۆز ئه‌چنێ
بۆ به‌ری شیعرێکی ڕووتی
ئه‌گریجه خاو
من سه‌راپا ئه‌بم به‌چاو
-4-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
له‌ژوانی قه‌سیده‌یه‌کی نازدارا
له‌حزوری ئازاره پیرۆزهکاناو
له‌میحرابی زیکری عیشقا
به‌زمانی سۆفی ئه‌دوێ
من سه‌راپا ئه‌بم به‌گوێ
-5-
تاکو دوێنێش وام ئه‌زانی
ئه‌و مرۆڤێکی ساده‌و وه‌کو ئێمه
هه‌ر دوو چاوی هه‌یه‌و یه‌ک دڵ
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دڵنیا بووم
له‌وه‌ی .. که‌ئه‌و
دره‌ختێکی به‌ته‌مه‌نی ئه‌فسانه‌یه‌و
وێڕای ئه‌وه‌ش
هه‌ر گێلاسی شیعر ئه‌گرێ و
له‌گه‌ڵ هه‌موو شهماڵێکا سه‌ما ئه‌کا
وێڕای ئه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێژنه بارانێکی حوزنا
ئه‌سرینی شیعر دائه‌کا