عەبدوڵا تۆفیق/ راهێنەری دەروونی : ئەو دەنگە دەنگ و هەرایەی کە ڕۆژانە بەدەوربەرمانەوە هەیە هەتا کاتی خەوتن ماوەمان نادات بۆ کەمێك پشو یان دووبارە هێنانەوەی وزەی نوێ. هەر لە مێژەوە میللەتی کورد وا ڕاهاتووە کە ئەو هۆسەیە بە دەوروبەریەوە هەبێت، ئەگینا هەر کە لە ماڵەکەیاندا هەستیان بە تەنهای کرد ئەوا خێرا بۆچوونێکی بۆ دروست ئەبێت کە خەڵك و دۆستانیان ئەوانیان لەبیر کردووە. لەباتی ئەوەی خێرا سودێك لەو ساتە تەنهاییەیان بکەن و بەخۆیاندا بچنەوە کە ئایا ئەوان هیچیان لەبیر کردووە. ئایا ئەوان خۆیان، مناڵیان یان خوایان لەبیر ماوە؟
مرۆڤ هەتا لەو قەرەباڵغیە نەیەتە دەرەوە هەستەکانی بەباشی ناکرێنەوە، بیرکردنەوەکانی بەئاگای ناکەوە و ناتوانێت بەباشی لەگەڵ خودی خۆیدا دابنیشیت وەڵامی خۆی بداتەوە. مرۆڤ هەتا لەتەنهایدا نەژی درك نە بە خۆی و نە بە سروشت و نە بە دەوروبەرو نە بە دروستکەرەکەشی ناکات. ئەوە لە تەنهایدایە تۆ بە بێ بڕین و هیچ ڕیگرێك هیچ سنوردارکردنێك خۆت و خودای زەوی و ئاسمانەکان بدۆزتیتەوە.
ئێمە دەروروبەر و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان زۆرترین وزەمان لێ ئەبات، هەتا ئەوەندە هیلاکمان ئەکات کە ئەو ساتانەی کە بەبێ ئەوانین لەبەر کەمی حەوسەڵەمان لە هەموو شت تووڕەین و نامانەوێ ئەو پشووە کەمەمان لێ تێك بچێت. بەمەش دیسانەوە ئێمە کاتمان لەخۆمان بڕیووە بۆ گەشەکردنی تەندرستی و دەروونی. ئەوەی کە لەو کۆمەڵگە قەرەباڵغەدا کاتی بۆ تەرخان نەکرێت خۆ ناسین و خودا ناسینە. ڕاستە خۆناسین ڕۆشنبیریەکی زیاتری ئەوێت لەبەر ئەوەی دەبێت کات بدەیت بەخۆت و بزانی داخوازیەکانت چۆنن، بیرکردنەوەکانت سەبارەت بەخۆت و ژیان چۆنن، ڕەفتارەکانت ج کاریگەریەکی ئەرێنی یان نەرێنیان هەیە لەسەر خۆت و دەوروبەرت، چەند هەستەکانت و بیرکردنەوەکانت زاڵن بەسەرتا، و هتد. وە ڕاستیشە سەبارەت بە خوا ناسی ئەوەتا خەڵك کاتەکانی خۆیان ئەدەن بە نوێژکردن. بەڵام ئایا ئەو نوێژکردنە خێرایە دروستە کە لەکاتی نوێژدا خەیاڵەکانت لە شوێنێکیترن و تۆ تەنها لەشت لەوێدا بێت و ڕۆحت کە گرنگترینیانە لەکاتێکدا لەگەڵ خودادا قسە ئەکەیت بەڵام ئەو لە شوێنێکیتربێت.
لەتەنهایدا تۆ تەرکیزت باشتر ئەبێت کە بە وورد تر هەست بە بوونی خۆت و خودا بکەیت، هەست بە ڕۆحی خۆت بکەیت کە تۆ ڕۆحێکیت و بەبەر لاشەتدا کراوە و تەواوکەری تۆن. ڕەنگە تۆ بتوانیت هەست بەمە بکەیت کاتیك کە تۆ بڕیارێك بدەیت کە تۆ ( لاشە و ڕۆحت) بۆ ماوەیەك بەتانها بیت لە شوێنێکی دیاریکراودا. شوێنەکە با ئەوەبێت کە ئێمە لە ڕاهێنانە دەروونیەکاندا بە ژوورەکەی دەروون ناوی ئەبەین، یان ژورێك بێت لە ماڵەوەی خۆتاندا. یان لە دەشتێكدا دابنیشیت یان پیاسەبکەی، یان لەسەر چیایەکەوە سەیری ئەو هێزەبکەیت کە ئەم زەوی و ئاسمان و ئەستێرانەی ڕاگرتووە بە شێوەیەکی ماتماتیکی و جوانترین شێوە. تۆ هەر لە تەنهایدایە ئەتوانی خۆت پاكبکەیتەوە سەبارەت بەو کاتانەی کە تۆ زوڵمت لە خودی خۆت یان کەسانیکیتر کردووە. هەر لەتەنهایدایە تۆ دەتوانی باشتر بیربکەیتەوە و بنوسی، هەر لەتەنهایدایە تۆ داهێنان ئەکەیت، هەر لە تەنهایدایە تۆ ئەتوانی بڕیار بدەیت و ئامانجەکانت دابنێیت، هەر لەتەنهایدایە تۆپ دەتوانی باشتر بگریت و خۆت ڕاوەشێنیت هەتا دەبیتەوە بە مرۆڤێکی نوێ، هەر لەتەنهایدایە تۆ باشتر ئەتوانی بەراورد بەیت لەنیوان بیرکردنەوەیەکی باش و خراپدا، جیاوازی بەیت لەنێوان ئەو هەتانەی کە بەهۆی ڕەفتاریکی باشەوە یان خراپەوە بۆت هاتوون، هتد.
هەمووامن ئەتوانین رۆژانە کاتێك تەرخان بکەین بۆ تەنهای بوونمان هەتا خۆمان و خودا لەبیر نەکەین و بەباشترین شێوەیش یادیان بکەین، لەبەر ئەوەی ژیان مانایەکی ترت ئەداتی کاتێك هەموو شت بۆ خودا بکەیت. تۆش هیچ دوودڵ مەبە و هەنگاوبنێ بەرەو کردنەوەی دەرگایەك بۆ ئەوەی تانها بیت. کە دەرگای تەنهایت کردەوە تۆ (لەش و ڕۆحت) لەگەڵ خوا دا پیکەوە ئەبن کە دەروازەیەك ئەبیت بۆ ڕۆسنایەکی هەتا هەتایی.
سەرکەوتوبن
wwww.warzshidaruni.com