کە دەڵێم وڵاتى قەزا و قەدەرە خەڵک پێم ئەڵێت تۆ هەڵەى. بەڵام لەم شەوە جوانەى پایز بەراستى بۆم دەرکەوت کە وڵاتى قەزا و قەدەرە چونکە ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێت لەم ئێوارە پایزە جوانە بە درێژایی شەو چاوانم چاوەڕێی ئەوە بوو کە تەلەفزیۆنە کوردییەکان وەک وەفایەک بۆ هونەر و ئینجا وەفایەک بۆ ئەو هونەرمەندە چەند دەقیقەیەک تەرخان بکەن بۆ ساڵیادى کۆچی ناوادەى هونەرمەندى جوانەمەرگ (ئەردەلان بەکر) بەڵام ئەسەف کەناڵەکانمان بڕە پارەیەکى زۆر سەرف بکەن لەبەر خاتری ئەوەى کە شاجوانێک هەڵدەبژێرن.
ناتوانن کاتێک لەم ئێوارە پایزە جوانە تەرخان بکەن بۆ ساڵیادى ئەو،بەڵام لێرەدا ئەمەش کارێکى خراپ نییە چونکە هونەرمەند (ئەردەلان) هەموو کات حەزى لە پێشکەووتنى وڵاتەکەى بووە و بە هیوا و ئاوات بوو کە ئاڵاى گەشی کوردستان ببینێت لە هەموو دنیا، لێرەدا دیسان دەڵێم هەندێک کەناڵی تر ئامادەبوون زیاتر لە هەفتەیەک لە بەرنامەکان تەرخان بکەن بۆ هونەرمەندێک بەڵام لێرەش گلەییم نییە چونکە ئەم هونەرمەندەش کە ئەوان بەرنامەیان بۆ تەرخان کردبوو خزمەتى هونەرى کوردی پێشمەرگەش بووە و جێی شانازییە بەڵام من ئەڵێم بۆ ئەم جیاوازییە ؟؟؟ چونکە کەناڵەکان ئەبێت بێ جیاوازی یادى ئەم هونەرمەندانە بکەن کە رۆژێک لە رۆژان خزمەتییان بە هونەرى کوردی کردووە و قوربانیشییان داوە، باشە گوتمان کەناڵەکان سەرقاڵن و مەشغول بەڵام ئایا وەزارەتى رۆشنبیری هیچ کات بیرت نەکردەوە کە لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆ کورە گەنجێکى ئەم وڵاتە و ئەم هەولێرە ساڵیادى جوانەمەرگ بونییەتى یان ئەم هونەرمەندە فێری گۆرانیگوتن نەبوو لە (میسر) و (مەزرەعەکانى لوبنان) بۆیە لە بیر کرا ئایا رێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێم راوێژکارە هونەرییەکەت ئەم شتانەت بیر ناهێنەتەوە؟؟ بەس ئەوەى بزانم وادیارە ئەویش وەک کەناڵەکان سەرقاڵە ، من مانگێک بەر لە ئێستا تاوەکو نووسینى ئەم نووسینە چاوەڕێی ئەوە بووم کە شتێکى جوان و پڕ شایستە بۆ ئەم هونەرمەندە گەنجە بکرێت وەکو وەفایەک بەڵام ئاخ و ئەسەف چونکە وڵاتى قەزا و قەدەرە…
حەز ئەکەم ئاماژە بە شتێک بکەم ئەویش تەنها ئەوەیە لە شوێنێکى ئەم پیرە هەولێرە نەبێت بەر لە دوو رۆژ وەکو وەبیرهاتنەوەیەک باسی هونەرمەند (ئەردەلان بەکر) کرا و کەسێکى میوزیکژەن وەکو وەفایەک بۆ هونەرەکەى و وەفایەک بۆ ئەم جوانەمەرگە پارچە میوزیکى کچى گاورى ژەنى وابزانم تەنها ئەو بە وەفا دەرچوو لەگەڵ پێشکەشکارى ئەو ئاهەنگەى کە لە سووچێکى هەولێر کرا…
(ئەردەلان) گیان بخەوە بە ئارامى (ئەردەلان) وڵاتى من و تۆ وڵاتى قەزا و قەدەرە (ئەردەلان) بەڵام نابێت بیرت بچێ هەموو ئێوارەیەکى ئەم پایزە جوانە کچ و کوڕانى وڵاتى قەزا و قەدەرەکەم پەیمانى خۆشەویستى نوێ ئەکەینەوە لەگەڵ گۆرانى (کچی گاور) کورە شیرینەکەى هەولێر و سلێمانى و دهۆک نازانم چیت بۆ بنووسم چونکە بە نووسین قەت تەواو نابێت، ئارام بخەوە کورەکەى خانەقا ئارام بخەوە ئەى پێشمەرگە چاو نەترسەکەى کوردستان ئەزانم هەموو کات ئەتگوت تەنها باى ئەوەندەو پێ بێت پاکەت و خواردنەکەى پێ بکڕم هیچم ناوێت ئەمەیە وڵاتى من و تۆ کە لە هەموو بۆنەیەکى هونەرى ئەڵێن (هونەر پێناسەى گەلانە) بەڵام بەداخەوە کە ئیسپاتى ئەم رستەیە ناکەن کە سەرکردەیەکى گەورەى کورد ئەوەیە وڵاتى قەزا و قەدەر و ئەمەیە ئاشی نەزان خوا دەیگێڕێت دووبارە ئەیڵێم وەزارەتى رۆشنبیری و حکومەتى هەرێم لە خەو هەڵسن (حەمە جەزا،ئەردەلان بەکر،حووسێن میسری،جیهاد دڵپاک،جەلال بەیار) و زۆرانى تر خزمەتییان کردووە بە ماناى وشە چونکە با چیتر نەڵێین ئاشى نەزان خوا ئەیگێڕێتن (ئەردەلان) گیان بخەوە بە ئارامى…
هیوادارم رێزدار (نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیری رۆشنبیری بیبینێت ئەگەر راوێژکار و ئەوانەى پەیجەکانییان بەرێوە بەن لە سایتەکان. چونکە بەسە با نەڵێین وڵاتى قەزا و قەدەر و ئاشی نەزان خوا دەیگێڕێ.
هێژا دڵبەند