له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌ردن یه‌كێكه له‌سه‌رنج راكێشترینو جوانترین به‌شه‌كان، كه‌چی زۆربه‌ی ژنان‌و كچان فه‌رامۆشی دهكهنو گرنگی پێ ناده‌ن، ئه‌وه بزانه گه‌ردن نیشانه‌ی به‌گه‌نجی مانهوهتهو چه‌نده گرنگی به‌جوانیی روخسارت ده‌ده‌یت، ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ردنتدا خه‌ریك بیت.
گرنگی دان به‌گه‌ردن بۆ جوانی هێشتنه‌وه‌و رێگری له‌چرچ بوون‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌یه لهئێشانی، تا هه‌میشه جوانیی‌و زیندوێتی بنوێنێت. لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پێكهاته ده‌خرێته روو كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خاوه‌نی گه‌ردنێكی جوان‌و سه‌رنج راكێش بیت.
پێش هه‌موو شتێك به‌رده‌وام بهپهنجهكانت گه‌ردنت پشێله له‌به‌شی ژێره‌وه‌ی مل تا ژێر چه‌ناگه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌مه رۆژانه چه‌ند جارێك دووباره بكه‌ره‌وه تا نهرمیو ناسكی بهگهردنت ببه‌خشێت.ئه‌م گیراوانه‌ی ئێستا باسیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن باشتره هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به‌كاریان بهێنیت‌و لێی دانه‌بڕێیت.
كرێمی هه‌نگوین، بۆ به‌گه‌نجیی مانه‌وه‌ی گهردنپێكهاتهو شێوازی ئاماده‌كردنی:* دوو كهوچكو نیوی گه‌وره هه‌نگوین* دوو كهوچكو نیوی پچووك زه‌یتی زه‌یتوون
هه‌ردوو پێكهاته‌كه به‌باشی تێكه‌ڵ دهكرێنو ده‌خرێنه شوشه‌یه‌كه‌وه‌و له‌شوێنێكی سارددا هه‌ڵده‌گیرێن، پاش تێپه‌ڕبوونی بیست‌و چوار كاتژمێر به‌كارده‌هێنرێت.
گه‌ردنت به‌م گیراوه‌یه دهشێلیتو بۆ ماوه‌ی بیست خولهك ده‌یهێڵیته‌وه، دواتر به ئاو ده‌یشۆیت.
كرێمی مایۆنیز، بۆ نه‌هێشتنی ئازاری گهردنپێكهاتهو شێوازی ئاماده‌كردنی:* یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره .زه‌یتی زه‌یتوون* یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره مایۆنیز
له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش زه‌یتی زه‌یتوونه‌كه گه‌رم دهكهیتو پاشان مایۆنیزهكهی تێكه‌ڵ دهكهیتو پاش ئه‌وه له‌سه‌ر ئاگر لایدهبهیتو له‌شوێنێكی سارد هه‌ڵیده‌گریت. دوای به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌ی پانزه خولهك ئینجا گه‌ردنت ده‌شۆیت.
كرێمی قه‌یسی، بۆ جوانیی گهردنپێكهاتهو شێوازی ئاماده‌كردنی:
* یه‌ك كهوچكو نیو زه‌یتی قه‌یسی* یه‌ك كه‌وچك مایۆنیز* دوو كه‌وچك زه‌یتی بایه‌م* دوو كه‌وچكی بچووك سركه‌ی سێ‌و
مایۆنیزهكه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاگر، پاشان زهیتهكانو سركه‌ی سێوه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دهكرێتو تێكه‌ڵ ده‌كرێن، پاش داگرتنی له‌سه‌ر ئاگر ده‌خرێته شوشه‌یه‌كه‌وه‌و له‌شوێنێكی سارددا هه‌ڵده‌گیرێت. له‌كاتی به‌كارهێنانیدا پاش نیو كاتژمێر گه‌ردنت ده‌شۆیت.
كرێمی كاكاو، بۆ نه‌رمیی گهردنپێكهاتهو شێوازی ئاماده‌كردنی:* دوو كه‌وچكی گه‌وره تۆزی كاكاو* یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتوون
كاكاوه‌كه تێكه‌ڵی كه‌مێك ئاو دهكهیتو له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش دایده‌نێیت، پاش ماوه‌یه‌ك زه‌یتی زه‌یتوونه‌كه‌ی ده‌كه‌یت به‌سه‌ردا، ئینجا چه‌ند خوله‌كێك ده‌یهێڵیته‌وه‌و پاش داگرتنی ده‌بێت سارد بكرێته‌وه‌و له‌شوێنێكی سارددا هه‌ڵبگیرێت، له‌كاتی بهكراهێنانیدا ئه‌م گیراوه‌یه ده خولهك بهگهردنهوه ده‌هێڵیته‌وه دواتر ده‌یشۆیت.
شـــه‌م / ئه‌ڵمانیا