جاک پریڤێر و/هه ردی قادر
گۆرانی CHANSON
له چ رۆژێک داین ئێمه؟
ئێمه له هه موو رۆژه کانداین
هاورێکه م
ئێمه هه موو ژیانین
خۆشه ویستم
ئێمه یه کترمان خۆشده وێ و
ده ژێینه وه
ئێمه ده ژێینه وه و یه
کترمان خۆشده وێ
ئێمه نازانین چیه ئه م ژیانه
وه ناش زانین ئێمه له چ رۆژێک
داین
وه نازانین چیه ئه م خۆشه
ویستیه!
بۆ تۆ ئه ی خۆشه ویسته که م POUR TOL MONAMOUR
ڕؤێشتم بۆ بازاری باڵندان
باڵنده یه کم بۆ کڕی
ئه ی خۆشه ویسته که م
رۆیشتم بۆبازاری گوڵان
گوڵێکم بۆ کڕی
ئه ی خۆشه ویسته که م
رۆیشتم بۆ بازاری ئاسنگه
ران
زنجێرێکم کڕی
زنجێرێکی قورس
بۆتۆ….ئه ی خۆشه ویستم
ئینجا رۆیشتم
بۆ بازاڕی کۆیله کان
گه ڕام به دوات
به ڵام
نه م دۆزیتیه وه
ئه سپی
سور LE CHEVAL ROUGE
له گۆره
پانی درۆکاندا
ئه سپی
خه نده کانت سوره
ده
خولێته وه
منیش
وه ستاوم …چێنراوم
له وێ
له گه
ڵ قامچی راستیه کی خه مبار
وه هیجم
نیه بیڵێم
هه
روه ها بزه و خه نده کانت راستین
وه ک
چوار راستیه که!
پایز L,AUTOMNE
ئه سپێک هه ڵد ه په ڕێ و راده چه نێ
له ناوه راستی کۆڵاندا
خوشه ویستیمان
هه ڵده له رزێ
وه هه روه ها خۆریش!
روبار LA RIVIERE
مه مکه ته ڕ وشه نگه کانت
ده دره وشێنه وه له ژێر مانگ
به ڵام… لێ ی جێما
به ردێکی به ستو
گا به ردێکی سارد نیه
له سه ر ره نگدانه وه ی جوانیه که ت
ئه وه ی سه مای ده کردبه رووتی
له سه ر لاپه ڕه ی روبار
له جوانی ونازداری هاویندا