ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ بەکاتی ناوەخۆ، شاندی کوردی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما لە هەولێری پایتەختی کوردستانەوە گەشتنە بەغدای پایتەخت و بەشداری لە یەکەمین فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی عێراق و دراوسێکانی دەکات.
شاندەکە پێکهاتووە لە هەریەکە لە “ناسر حەسەن” بەرێوەبەری گشتی سینەما و “شاخەوان ئیدریس” بەرێوەبەری سینەمای هەولێر و هەریەکە لە “نزار مامە” و “شەوکەت ئەمین” و “حوسێن حەسەن” وەک دەرهێنەر و “عومەر چاوشین” وەک ئەکتەر و “دەرباز یونس” وەک نوێنەری راگەیاندنی کوردی فێستیڤاڵ و “میران سابیر” نوێنەری فێستیڤاڵ لە تورکیا و ئێران و کوردستان، لە لایەن لێژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەوە شاندە کوردییەکە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
بەیانی یەکەم رۆژ فێستیڤاڵەکە دەست پێدەکات و ١٠ فیلمی سینەمایی لە پێشبڕکێ دان، کە سێ لە فیلمەکان کوردین و چەند فیلمێکی تریش پیشان دەدرێن.
یەکەمین فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی عێراق و دراوسێکانی بەیانی ٤ ی کانوونی یەکەم/دێسێمبەر لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستپ پێدەکات و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامی دەبێت، تیایدا ٦ فیلمی عێراقی کە ٥ یان کوردین، هەروەها ٥ فیلمی ئێرانی و ٣ ی تورکیایی و فیلمێکی ئیسپانی پیشان دەدرێن و ١٠ فیلم پێشبرکێ دەکەن.
دەرباز یونس
نوێنەری راگەیاندنی کوردی لە یەکەمین فێستیڤاڵی سینەمایی عێراقی
مهرجان الجوار العراقی السینمائی الدولی الاول
INTERNATIONAL IRAQI NEIGHBORHOOD FILM FESTIVAL