دکتۆر رەوەند عوسمان گەیشتە ئەمەریکا
بۆ بەشداریکردن لە(٦٦)ـەمین پاڵەوانێتی لەشجوانی جیھان، دکتۆر رەوەند عوسمان گەیشتە ئەمەریکا، کە ٨٠ وڵات بەشداریان تێدا کردووە.
دکتۆر رەوەند عوسمان، کە وەکو سەرۆکی لێژنەی پزیشکی بەشداری لە(٦٦)ـەمین پێشبڕکێی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیھان کردووە، پێشئەوەی بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوێت لە لێدوانێکیدا بۆ (ھەولێر) رایگەیاند، ساڵانە ئەم پاڵاوانێتییە ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ لە ٦/١١/٢٠١٢ ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت، کە ٨٠ وڵات بەشداری تێدا دەکەن، گوتیشی “بەڵام زۆر بەداخەوە عێراق نەیتوانی بەشداری بکات، زۆر حەزم دەکرد عێراق بەشداری بکات و ھەوڵی زۆریشم بۆیدا، بەڵام مامۆستا بورھان عەلی لەو بارەیەوە پێیگوتم لەبەرئەوەی میزانیەمان نەبوو تاوەکو بەشداری بکەین”. دکتۆر رەوەند رەخنە لەئیدارەی عێراق دەگرێ و بەدڵنیایەوە گوتیشی “ئەگەر عێراق بەشداری بکردایە دڵنیام یاریزان (رەزوان) کە بەغدادیە، پلەی یەکەمی بەدەستدەھێنا”.
جێی ئاماژەپێکردنە دکتۆر رەوەند عوسمان پسپۆری جوانکارییە و شەشەمینجارە وەکو کوردێکی جیھانی بەناونیشانی سەرۆکی لێژنەی پزیشکی بەشداری لەپاڵەوانێتی لەشجوانی جیھانی کردووە.