چەند تێبینیەک و رەخنەێکی توند.. و چەند پێشنیارێکی بیناسازی و چاکسازی و بەڕاشکاوی بێ موزایەدە.
زۆر دڵخۆشم بەوە کە کانالێکی کوردی بۆ منداڵانی کورد دامەزراوە و مەبەستی خزمەت کردنی نەوەی داهاتوی کوردە، کە منداڵی کوردە.
بەڵام لەگەڵ ئەوە هیواێکی خۆشە و گەشبینە بۆ منداڵان کە دەمێکە چاوەروانی پەخشی ئەم کەناڵە تایبەتەن بە خۆیان، من ئەمرۆ بە بێ پلان سەیرێکی سایتی زارؤ تیڤی م کرد www.zarotv.com کە دەمێکە دەزگاکە خەریکی کارن لەسەر ئەم ماڵپەرە کە دەبێت تایبەت بێت بە منداڵان و سەرنج راکێش بێت بۆ ئەوە منداڵانی کورد سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن، ئەوێش ئەم بە دی کرد بە داخەوە… دەزگاێکی وەک بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن، وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەری کەناڵی زارۆ تیڤی کە بەم شێوە سادە و ساکار و بێ بەرپرسیارانە لە ئاست منداڵانی کورد بە ژمارە یەک و لە ئاست بەرپرسیارەتی پیشەییەکەیان زۆر بە ئاست نزمی کار بۆ ئەم سایتە فەرمیە کراوا، نەوەک تەنها دیزاینی سایتەکە و هەڵەی تەکنیکی تێدایە بەڵکو ناوەرۆکی سایتەکەش کە تا ئێستا زۆری بە زمانی ئنگلیزی بڵاو بۆتەوە کە هیچ پەیوەندی بە منداڵانی کورد نیە.
لە راستی ئەم ماڵپەرە نە دەبوایە بەم شێوەیە بڵاوبکرایە..
پێشنیاری بیناسازی و چاکسازی>
بە زووترین کات ئەم ماڵپەرە لە بڵاو کردنەوە ڕابگیرێت و چاکسازی لە دیزاینەکە بکرێت کە لەگەڵ حەزو ئارەزو سەرەنجی منداڵانی ئەم سەردەمە بگونجێت نەوەک بکرێتە ماڵپەرێکی بڵاوکراوەی جموجۆڵی کارمەندانی و بەرپرسانی ئەم دەزگایە، ماڵپەری زارۆ تیڤی دەبێت بۆ زارۆکان بێت تەنها بابەتە سەرنج راکێشەکانی منداڵ لە خۆ بگرێت هیچی تر نا…گەر زۆر پێویست بێت دەتواندرێ لە بەشی خوارەوە چەند لینکێکی بە بچووک نوسراو باس لە پەیوەندی و دەربارەی ئێمە بکرێت نەوەک هەواڵی کارگێریەکان بڵاو ببێتەوە لەبەر ئەوە ئەم ماڵپەرە تەنها موڵکی منداڵە.
منداڵان پێویستیان بەوە هەیە کە گەر سەردانی ماڵپەری زارۆ تیڤیان کرد هەست بەوە بکەن ئەم ماڵپەرە ماڵپەری خۆیانە، ئەوێش بەوە دەکرێت کە هەر بابەتێک بڵاو ببێتەوە لەم ماڵپەرە بۆ منداڵ نوسراوبێت و کاری دیزاینیش گونجاو بێت لەگەڵ هەر بابەتێک کە بڵاو دەکرێتەوە ئەم کارەش بە تیمێکی پسپۆر رابسپێردرێت کە هەر یەک لەم تیمە کار لە بەشێکی ئەم ماڵپەرە بکات کە پسپۆرە تیایدا، هیوادارم ئەم رەخنانە بە دلێکی گەورە وەربگیرێت و کار لەسەر ئەوە بکرێت کە ئەم ماڵپەرە شایەنی گشت منداڵێکی کورد بێت لە جیهان هەروەها لە بەخش کردنی بەرنامەکانی زارۆ تیڤی بە هەمان شێوە.
نموونەیەک لە ماڵپەری ( کیکا تیڤی) ئەڵمانی بۆ ئەوەی بیرۆکەیەک وەربگرن لەسەر شێوەی دیزاین و ناوەرۆک و کار کردن بۆ ماڵپەری منداڵ چۆنە. ئەمە سایتەکەیانە www.kika.de