ھوشیار سەید وەلی : ھیوا و ئاواتی گەلی کورد ئەوە بو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێت بە خاوەن حکومەتی خۆیی و پەڕلەمانێک لە ڕۆڵەکانی خۆیەوە ھەڵقولابێت و داکۆکی لە مافە ڕواکانی بکات ,ئەم ھیوایە لە ساڵی ١٩٩٢ ھاتەدی .
ئەوەبوو بۆ یەکەم جار پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان درووست بوو توانی لەماوەیەکی کەمدا یاسا و رێسا و دەستوری ھەرێم بێنێتە ئاراوە. خەڵکی کوردستان کە خۆی بنیادنەری ئەو پەڕلەمانە بوو ئاواتەخواز بوو سەکۆی پەڕلەمان تەنھا بۆ مسوەگەرکردنی مافەکانی ئەوان بێت کەچی ڕۆژ بە رۆژ بوو بە میانی داکۆکی کردن و مسوەگەرکردنی مافەکانی پەڕلەمانتاران و دابین کردنی موچە و ژیانێکی بەختەوەر و رەفاھیەت بۆ ئەوان و خەڵکی سڤیل و خاوەن شەھیدیش ببن بە کۆمەڵگەیەکی پەژمردە و چاو لە دەست و چاوەڕێکاری ڕۆژێکی بەختەوەر . دەبایە لەدوای دامەزراندنی پەڕلەمان لە ساڵی ١٩٩٢ەوە باری ئابوری خەڵکی ھەرێمی کوردستان ڕوەو باشتر ھەنگاوی بنایە بەتایبەتی توێژی فەقیر و ھەژار و خاوەن شەھید و ئەنفال و ئاوارە بەڵام ئەو فەرق و جیاوازیەی لە موچەکاندا کرا. بوو بە ھۆی دروست بونی چەندین توێژی جیاواز لەناو کۆمەڵگاکەماندا .تاوانباری سەرەکی ئەم چەوتیە تەنھا پەڕلەمانە چونکە ئەوەندەی بۆ زیادکردی موچەی خویان و ئیمتیازاتی مادی و مەعنەوی و دیبلوماسی خویان ھەوڵ دەدەن ,ئەوەندە بو خەلکە سڤیلەکە ھەوڵ نادەن بویە ئێستا کارەکەیان گەیشتەوەتە ئەو ڕادەیەی کە کورسی پەڕلەمان ئاواتەخوازی ھەموو دەست ڕۆیەک بێت بۆ پڕکردنی گیرفان و تێرکردنی حەزەکانیان بە ھۆی ئەو موچە زۆرە و زەبەلاحەی کە بۆیان بڕیار دراوە,جێی باسە لەکاتی دانشتنەکان بۆ بەرژەوەندی گشتی چەندین ململانێی و چەندنین گرفت و کێشە دەبێتە بەربەست و ناگەنە ئامانج بۆ نمونە لە کاتی دابەشکردنی بوجە چەندین دانشتنیان ئەنجامدا لەدوای چەندین کێشە و ململانێ ئەوسا گەیشتنە ئامانج بەڵام بۆ دابن کردنی دوو پاسوان بۆ خۆیان تامردن بەبێ کێشە و گرفت بڕیاریان لەسەریدا. ئەوەی جێگای نیگەرانیە پەڕلەمانتارانی کوردستان ئەوەندە خەمی بەرژەوەندیەکانی خۆیانن ئەوەندە خەمخۆری خاکەکەیان و نەتەوەکەیان نین پێم سەیرە بۆ ئەم ھەموو بایەخە بە پەڕلەماتار ئەدرێت ؟بۆ موچە و ئیمتیازاتی پەڕلەمانتار لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان زیاتر بێت؟دوای ئەوە بۆچی پەڕلەمانتار خانەنشین بکرێت؟ جێگای خویەتی ھەر پەڕلەمانتارێک کە ھەڵدەبژێردرێت پێشتر لە چی شوێنێک موچەی ھەبوە ھەر بەو موچەیە کاری پەڕلەمانتاری خۆی بکات. ئەگەر بێت و حکومەتی ھەرێمی کوردستان خوازیاری چاکسازی بێت پێویستە چاوێک بە موچەی پەڕلەمانتاران بخشێنێتەوە چونکە بوەتە ھۆی مقۆمقۆی شەقامی کوردی و سارد بونەوەی خەڵک لە پشتگیری کردنی ئەو پەڕلەمانەی کە دەبایە ڕەفاھیەتی بۆ ئەوان دابین بکردایە نەک بۆ خودی پەڕلەمانتاران .
Wshyar_wali١٢@yahoo.com