ڤیدیۆ: به به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردی له هۆڵه‌ندا، ره‌وه‌ندی كوردی دژی بۆردمان و لهشهکرکێشی تورکیا و ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 02-09-2011 له به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی له لاهای خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا جگه له خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک وتار و هۆنراوه‌ی نیشتمانی، چەندین فلایه‌ر به زمانی هۆڵه‌ندی په‌خشکرا به سه‌ر ئه‌و میوانه بێگانانه‌ی که له‌و رۆژه‌دا رویان له دادگای لاهایان کردبو، شانده‌كه‌ی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هۆڵه‌ندا ورده‌كاری كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی هه‌رێمی له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه به دادگای نێوده‌وڵه‌تی له لاهای گه‌یاند و نامه‌یه‌کی فه‌رمی گه‌یه‌ندرایه دادگاکه که داوا ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستانی تێدایه.
ڤیدیۆ :