(ھاورێی) گۆرانییەکی تازەیەو کە بەشێوەی دوێت لەلایەن ھەردوو گۆرانیبیژان (ئالان جەمال) و (ئەمیر موراد) گوتراوە. لە لێدوانیکی تایبەتدا بۆ ” ھەولێر” ئەمیر موراد راگەیاند: بیرۆکەی گۆرانییەکە لەوەوە سەری ھەلدا کە پەیوەندییەکی توندوتۆلی ھونەری و ھاوریەتی لە نیوان من و ئالان جەمالدا ھەبوو، ئیدی بیرمان لەوە کردەوە ئەو پەیوەندییە بە گۆرانییەک دەڕبرین.
گوتیشی” گۆرانی (ھاورێ) تێسکت و ئاوازەکەی لەلایەن خودی گۆرانیبیژ (ئالان جەمال)ەوە دانراوە و کاری موزیکیش لەلایەن چەند مووزیکژەنێکی لاوی شاری ھەولیر بۆ کراوە، ھەروەھا کاری مایسترینگ و دەنگمیکس و تۆمارکردنیش لە وڵاتی لە سویدا لە ستۆدیۆی سەنحاریب بۆی کراوە. لەبارەی کلیپکردنی گۆرانییەکەشەوە (ئەمیر موراد) راگەیاند گۆرانییەکە ئیستا لە قۆناغی کۆتایی دایەوە لەگەڵ تەواوبوونی گشت کارەکانی دەست دەکەین بە کلیپکردن بۆیە ھەر لە ئێستاوە لەگەڵ دەرھێنەری بەتوانا (پیشەوا نەبەر) ریکەوتووین کاری کلپییەکەش بە زوو ئەنجام بدەین و رەنگە ھەر لە سویدیش گرتەکانی کلیپەکەش بگیرێت.
ئاریان دەرگەڵەیی