زانا دزەیی: کچە گۆرانیبێژ دڵبەر جزیری گلەیی لەو کەسانە دەکات لە ھەرێمی کوردستان ھاوکاری ھونەرمەندان دەکەن و دەڵێ “بۆچی بۆ ھەندێ ھونەرمەندان ھاوکاری ھەیە و بۆمنیش نییە؟”.
دڵبەر کە بە سەردانێکی چەند رۆژیی لە ھەولێر مایەوە و بە(سڤیل)ـی راگەیاند، دوو گۆرانی ئامادە کردووە لەسەر ئەرکی خۆی، بەڵام تائێستا نەیتوانیووە کلیپیان بۆ بکات، چونکە ھاوکاری و سپۆنسەرم نییە، دڵبەر کاتێک ئەم قسانەی بۆ (سڤیل) دەکرد، پرسیارێکی کرد و گوتی “من بیستوومە ھاوکاری زۆر ھونەرمەند کراوە لەکوردستان، بەتایبەت خانمەکان، ئەی بۆچی ھاوکاری من ناکەن؟ من نامەوێت وەکو ئەوانیتر ببم بەخاوەنی ڤێلا و سەیارەی مۆدێل بەرز، تەنیا دەمەوێت ھاوکاری کارەکانم بکرێ بەسپۆنسەر یاخود بە پاڵپشتی دارایی”.
دڵبەر گوتیشی “زۆرجار بیرم لەوە کردۆتەوە بۆ بەرژەوەندی ھونەرەکەم لەھەولێر بژیم، بەڵام زەحمەتە بۆمن کەس ھاوکاریم نەکات بۆ مانەوەم”.