ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
نزێكه‌ی دوو مانگه راپه‌رینێكی سه‌رتاسه‌ری له شاری به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی خوارووی عێراق دژ به گه‌نده‌ڵی هه‌ڵگیرساوه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به یاوه‌ری ده‌ستێكی ده‌ره‌كی خاوه‌ن ئه‌زمون له كوشتن و خوێنرشتن هه‌وڵئه‌ده‌ن ده‌نگی خه‌ڵكی راپه‌ریوو خۆپیشانده‌ران كپ بكه‌ن و ئه‌وه‌ی شایانی باسه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له رێی به‌شداریپێكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كانی نوری ئه‌لمالكی و حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی و هادی ئه‌لعامری و نه‌وه‌كه‌ی ئایه‌توڵلا ئه‌لحه‌كیم وچه‌ند حزبێكی تر چوونه پاڵ گه‌نده‌ڵی و دژ به خواست و داوای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران و به‌وه‌ش هه‌ڵویستیان ئاشكرا بوو.
ماوه‌یه‌ك لهمهوبهرو له سه‌ر بانگهێشتی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنفرانسێك بۆ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان له هه‌ولێر به‌ریوه‌چوو به نیازی ئاڵووگۆری بیرورا‌و، چۆنێتی كاركردن به‌ره‌و یه‌كریزی له ناو حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، شایانی وهپیرهێنانهوهیه كه‌سی یه‌كه‌می خودی پارتی ئاماده نه‌بوو، له‌و رۆژه‌وه پارتی و یه‌كێتی له شاخه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ ناو شار خۆیان به نوێنه‌ری هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان ئه‌زانن و، زۆر جار به بێ حزبه‌كانی تر‌و خه‌ڵكی كوردستان دووقۆڵی و سه‌ربه‌خۆ بریار له چاره‌نووسی گه‌ل و نیشتمان و كێشه جۆراوجۆره‌كانی نیشتمانیاداوهو تا ئێستاش ئارزوومه‌ندانه هه‌مان ره‌فتار په‌یره‌و ئه‌كه‌ن و، له رابردوودا چه‌ندان شاندی هاوباشی پارتی و یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بوون و، ئه‌وانه‌ش به‌بێ به‌شداری لایه‌نه نارازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوون.
كه‌س نكوڵی له‌وه ناكات كه پارتی حزبێكی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێتیش له پله‌ی دووه‌مدایه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دوو حزبه پێكه‌وه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵك و گه‌ڵی باشووری كوردستان بكه‌ن چونكه حزب و كه‌سایه‌تی و توێژه‌كانی تر له كۆمه‌ڵكادا بوونیان هه‌یه‌و، قه‌واره‌شیان له‌و دوو حزبه فراوانتره.
شاراوه نییه زۆر كه‌ره‌ت ناكۆكی و گرژی ئاڵۆزی له نێوان پارتی و یه‌كێتی روویانداوه‌و، نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كانیان بكه‌ن و، بۆ نموونه هه‌ردوولا له رۆژی ههڵپژاردنهوه تا ئێستا به دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك شكستیان هێناوه‌و، به ده‌وری بازنه‌یه‌كی بۆشی بێسهرروشوێن ئه‌سوورێنه‌وه و خۆیان ئه‌خڵافێنن و، به گیڤه گیڤ و قسه‌ی بریقه‌دار خه‌ڵك فریو ئه‌ده‌ن و، جاروبار وه‌ك دوو ركابه‌ر نیازی تۆڵه سه‌ندنه‌ویان له یه‌كتر هه‌یه‌و زوربه‌ی خه‌ڵك له بیریانه به هۆی ئه‌نجامی ههڵپژاردهكانهوه كه‌وتنه قسه‌و قسه‌ڵۆك و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر.
هێزه‌كانی سۆپا و ئه‌من وئاسایش و حه‌شدی شه‌عبی و به یارمه‌تی راسته‌و خۆی ئێران خۆپیشانده‌ران ئه‌كوژن و خوێنیان ئه‌رێژن و، دژی مافه‌كانیان ئه‌وه‌ستن و، وا دیاره پارتی و یه‌كێتی له ئاستی داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران كوێرن وچاویان نابێنێت و كه‌رن و گؤێیان داخراوه‌و، بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو هه‌رێم پشتگیری له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه‌و، هه‌موو پیشانده‌ران داوا ئه‌كه‌ن دهستلهكاربكشێتهوهو، جێی پێكه‌نینه پارتی و یه‌كێتی به قه‌ڵه‌مباز ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ باوه‌شی نوری ئه‌لمالكی تاوانبار به برینی موچه‌ی كوردستان و هێنانی ده‌وڵه‌تی ئێسلامی ( داعش) و حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی ئه‌و كه‌سه شۆڤه‌نیسته كه دژ به ریفراندۆم وه‌ستاو هێزی نارده سه‌ر كوردستان و تانكه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان شێلاو سنوور‌و فرۆگهخانهكانی كوردستانی له‌كارخست.
به‌ڵێ ، به ئاماده‌بوونی هادی ئه‌لعامری پیاوی هه‌وڵگیری ئێتلاعاتی ئێران و نه‌وه‌كه‌ی ئایه‌توڵلا ئه‌لحه‌كیمی چڵكاوخوری ئێران و رێوی ناو حزبه شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی 12 حزب به‌رێوه‌چوو، چوونی پارتی و یه‌كێتی جێی شهرمهزاوییهو، كه‌سانی پاكی ناو ئه‌و دوو حزبه كوردستانییه دژ به گه‌نده‌ڵی و خوێنرشتنن و، ئه‌م جۆره كارانه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك برواو متمانه‌ی به پارتی و یه‌كێتی نه‌مێنێت و، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ له‌تكردنی خودی ئه‌و دوو حزبه و، زۆرانه له نێوان ئه‌وانه‌ی پشتگیری له خۆپیشانده‌ران و داوا ره‌واكانیان و ئه‌كه‌ن و، ئه‌وانی تر كه پشتگیری له گه‌نده‌ڵی و كوشتن ئه‌كه‌ن.
له‌و بروایه‌دا نیم گه‌لی كوردستان به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی وكوشتن بێده‌نگ بن، به‌رامبه‌ر به فرۆشتنی نه‌وت و پاره‌كه‌ی دیار نه‌بێت و، به‌رامبه‌ر خوێنی سۆرانی مامه حه‌مه‌و و سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانی و هاوارییانیان و، ئه‌وانه‌ی تا دوێنی داوی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییان ئه‌كردو، له‌مرۆدا به راكردن به‌ره‌و به‌غدا ئه‌رۆن.
20/11/2019